3 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن
تیمی تەكنیكی و یاسایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد دەست بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج دەكەن، چاوەڕێ دەكرێت تاوەكو ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو تەواوی ڕێكارەكان كۆتاییان بێت.
لێپرسراوێكی دارایی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وەفدی تەكنیكی و یاسایی گەیشتوونەتە بەغداد بە مەبەستی وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی پێنج (ئایار).
وتیشی، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چوار (نیسان) ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كراوە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە پڕۆسەی وردبینی دەستپێكردووە و تاوەكو ڕۆژی یەكشەممە تەواو دەكرێت.

سەبارەت بە ئەگەری دابەشكردنی مووچە پێش پشووەكانی جەژن، ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە كرد ئێستا "تۆپەكە لە ساحەی بەغدادە".
وەك ئەو لێپرسراوە دەڵێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەزانێت تاوەكو مانگ كۆتایی نەیەت، بڕی كۆتایی داهاتە نانەوتییەكان دیار نابێت، بۆیە بەغداد دەتوانێت تەمویلی مووچە ڕەوانە بكات و پاش جەژنی قوربان داهاتە نانەوتییەكانی پێ بگات.
" نەناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی پێنج تاوەكو ئێستا، هیچ گرفتێكی یاسایی بۆ ناردنی مووچە دروست ناكات، ئەگەر بەغداد بیەوێت هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق مووچە بنێرێت".ئەو لێپرسراوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای وت.
پێشتر، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 20ی ئایار، لیستی مووچەی مانگی پێنج و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چواریان ڕەوانەی بەغداد كردووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو لیستانە بە ڕەسمی ڕەوانەی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراون بۆ ئەوەی دەستبەجێ پڕۆسەی وردبینی بۆ ئەنجام بدرێت.
وتەی ئەو لێپرسراوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، ڕۆژی 20ی ئایار، دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران لە عیراق دەستیپێكردووە و بڕیارە پێش جەژن كۆتایی بێت.

حكومەتی عیراق مانگانە پێویستی بە هەشت تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و دەرماڵە كۆمەڵایەتییەكان. بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد، ناردنی تەمویلی مووچەی هەرێم بەندە بە چوار مەرجی سەرەكی كە بریتین لە ناردنی لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی فیدراڵی و پرسی فرۆشتنی نەوت. ئەوەش لەكاتێكدایە مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 21ی نیسان هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغداد كردبوو.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەوەی بەشێكی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق دەچنە حەج و هەرێمی كوردستانیش درەنگ ڕێكارەكانی دەستپێكردووە، ئەگەر لە رۆژانی پشوودا دەوام نەكرێت ئەستەمە پێش جەژن مووچەیەكی تر بۆ هەرێم بنێردرێت.
-
تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن
|
-
ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات
|
-
دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە
|
-
ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت
|
-
ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات
|
-
تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟
|
-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
|
|
|