7 کاتژمێر پێش ئێستا
202 جار خوێنراوەتەوە
قەرەیلان : وەرن با واژۆی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە بکەین
مەرجی ئێمە بۆ چەکدانان " ئازادی ڕێبەر و چەسپاندنی بوونی کوردە لە دەستوردا"
ناوەندی هەواڵ
قەرەیلان مەرجەکانی پەکەکە بۆ چارەسەری ڕاستەقینە و چەکدانانی گەریلا ئاشکرا دەکات، ڕایدەگەیەنێت " قۆناغی داهاتوو قۆناغێکی ئاوارتە و چارەنووسسازە کە تێیدا داهاتووی گەلی کورد یەکلا دەبێتەوە"
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ، لە پەیامێکی گرنگ و ستراتیژیدا بەبۆنەی "مانگی شەهیدانی فیدایی"، و لە هەڵسەنگاندنێکدا سەبارەت بە " پرۆسەی سیاسی، دۆخی ئیمراڵی و مەرجەکانی تەڤگەرەکەی" بۆ هەر پرۆسەیەکی ڕاستەقینەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد. قەرەیلان ڕایدەگەیەنێت "قۆناغی داهاتوو قۆناغێکی ئاوارتە و چارەنووسسازە کە تێیدا داهاتووی گەلی کورد یەکلا دەبێتەوە."
سێ خاڵە بنەڕەتییەکەی پەکەکە بۆ پێشوەچوونی پرۆسەی ئاشتی
موراد قەرەیلان بە ڕوونی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە چەکدانانی گەریلا دەکەن و ڕایگەیاند "گەریلا بۆ پاراستنی بوون و مافی گەلی کورد چەکی هەڵگرتووە و تا هەنگاوی یاسایی نەنرێت دەست لە چەک هەڵناگرێت". ئەو سێ مەرجە سەرەکییەکە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەم شێوەیە دەستنیشان دەکات :
یەکەم؛ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ: قەرەیلان ڕایگەیاند: "زۆر ڕوونە، ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەناچێت. ئەو دانوستانکاری سەرەکی و بەردەنگی یەکەمی پرسی کوردە و دەبێت ئازاد بێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە."
دووەم؛ ناساندنی یاسایی بوونی گەلی کورد: پێویستە بوونی گەلی کورد بە نووسراو لە دەستووری کۆماری تورکیادا بچەسپێنرێت و لە دەرەوەی یاسا دەربهێنرێت.
سێیەم؛ یاسای ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک: ئەگەر ئەو دوو مەرجەی سەرەوە جێبەجێ کران، پێویستە یاسایەکی گشتگیر بۆ ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیکی گەریلا دەربکرێت، بەدەر لەوە پرۆسەکە ناچێتە پێشەوە.
بە پێی لێداوان و چاوپێکەوتنەکەی مورد قەرەیلان "بڕیاری کۆنگرەی ۱۲یەمینی پەکەکە ئەوە نییە کە چەک دادەنێین، بەڵکو ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری ڕادەگرن و ڕایانگرتووە".
بۆ چەکدانانیش دەبێت ڕێبەر ئاپۆ خۆی پرۆسەکە بەڕێوەبەرێت یان ئازاد ببێت.ئەندامەکەی ناوەندی پاراستنی گەل وادەڵێت " .
قەرەیلان " دەوڵەتی تورک پێویستە بیری نکۆڵی کردن لەبوونی کورد وازلێبێنێت "
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پێشووی پەکەکە و ئەندامەکەی ئێستای فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوە کرد "ئەوان پارادایمی خۆیان بۆ چارەسەری گۆڕیوە و ئامادەی دیالۆگن، بەڵام زیهنییەتی دەوڵەتی تورک هێشتا لەسەر بنەمای "نکۆڵی و لەناوبردن" کار دەکات. ئەو وتی: "پێویستە دەوڵەتی تورک گەلی کورد و دەستکەوتەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانیش وەک مەترسی نەبینێت و بە یاسایی قبووڵی بکات."
داوای بەپەلە بۆ پێکهێنانی "یەکێتیی نەتەوەیی" و حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ
قەرەیلان قۆناغی ئێستای ناوچەکەی بە قۆناغێکی "ئاوارتە" ناوبرد و هۆشداری دایە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە مەترسی سەپاندنی "لۆزانێکی دووەم" لە ئارادایە. بۆ ڕێگریکردن لەمە، ئەو دوو ئەرکی سەرەکی خستە ڕوو:
یەکەم : ستراتیژی هاوبەش و کۆنفڕانسی نەتەوەیی: داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد ناکۆکییەکان وەلابنێن و بەرەو کۆنفڕانسی نەتەوەیی هەنگاو بنێن.
دووەم : بەڵگەنامەی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی: پێویستبوونی واژۆکردنی بەڵگەنامەیەک کە تێیدا کورد چەک دژی کورد بەکارنەهێنێت و سیخوڕی لە دژی یەکتر نەکات.
ڕۆحی فیداکاری؛ کۆڵەکەی سەرەکی تەڤگەری ئازادییە
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، موراد قەرەیلان ڕایگەیاند پەکەکە لە قۆناغی کۆتایی ئامنجگرتندایە و جەختی لەوە کردەوە " ڕۆحی فیداکاری و بوێری لە سەرەتای دامەزراندنی تەڤگەرەکەوە لەسەر دەستی ڕێبەر ئاپۆ، هۆکاری سەرەکی مانەوە و سەرکەوتنەکانیان بووە لە زیندانی ئامەد و لە نێو تونێلەکانی بەرگریدا "، بۆیە پێویستە " شەرڤانان، ژنان و گەنجانی کورد" بە بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتییەوە بەشداربن لەم قۆناغە مێژووییەدا بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن و هێنانەدی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی نەتەوەیی.
-
دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟
|
-
خامنهیى دواى زیاتر له چوار مانگ به خاك دهسپێردرێت
|
-
قەرەیلان : وەرن با واژۆی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە بکەین
|
-
ئەنجومەنی وەزیران: داهاتی مانگانەی هەرێم بە ڕێژەی زیاتر لە 70٪ دابەزیوە
|
-
لهنێوان ههڕهشهى ترهمپ و ملنهدانى ئێران؛ ئایا ڕێككهوتن دهكرێت؟
|
-
کەنەکە کارنامەی مێژوویی خۆی ڕاگەیاند
|
-
ترهمپ بیرۆكهى ههیه و ئێران گفتوگۆ لهسهر بهرنامه ئهتۆمیهكهى ناكات
|
-
نمایشێكى سهربازیی له چین به ئامادهبوونى سهرۆكى ڕووسیا و كۆریا؛ سهرۆكى ئهمریكا توڕه دهكات
|
-
ترهمپ خۆى بێلایهن دهكات؛ ئێران بهرپرسیارێتى دووبارهبوونهوهى هێرشهكانى ئیسرائیل دهخاته ئهستۆى ئهمریكا
|
|
|
|