6 کاتژمێر پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له هه‌موو كات زیاتر له ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین
پێشتر محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له سه‌كۆی "ئێكس" بڵاویكرده‌وه، پێویسته پایه‌ندییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن
ناوەندی هەواڵ
سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە تۆڕی ئێکسەوە کۆتا کاتژمێرەکانی جه‌نگى ئەمریکا – ئیسرائیل – ئێران ڕادەگەیەنێت، دەڵێت لە رێککەوتنی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگى نێوان ئەمریکا و ئێران تەنها 24 کاتژمێر ماوه.
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان ڕایگه‌یاند، "ئێمە لە هەر کاتێک زیاتر لە رێککەوتنی ئاشتی نزیکین. پێشبینی دەکەین لە 24 کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە".
سەرۆک وەزیرانی پاکستان، كه دەستێکی کاریگەری هەبوو لە نێوەندگیری کردن لە نێوان ئەمریکا و ئێران ده‌شڵێت " پاكستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەستبەجێ، واژۆکردنی ئەلیکترۆنی بۆ رێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت و بەدواشیدا، دانوستاندنەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی دەستپێبکرێت ".
دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، دوای زنجیرەیەک پێکدادانی سەربازی بوو، لە ئێستادا هەردوولا به ناوبژیوانی پاکستان و عومان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن بۆ ئاگربەستێکی 60 ڕۆژه.
وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێك له میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دەقی ڕەشنوسی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران ئه‌مه‌یه:
* درێژکردنەوە ماوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ
* گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا دەکرێتەوە
* لە ماوەی ئەو 60 ڕۆژەدا دانوستان له‌سه‌ر پرسى ئه‌تۆمیی و پیتاندنى یۆرانیۆم ده‌كرێت.
* ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران سووک دەکات و گەمارۆکانی لەسەر لادەبات.
- چاودێرێکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ڕێککەوتنەکە بكات بۆ ڕێگری لە هەر پێشێلکارییەک.

ئێران: ئێستا له هه‌موو كات نزیكترین له ڕێككه‌وتن
پێشتر عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێستا له هه‌موو كاتێك نزیكترن له گه‌یشتن به یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن و سه‌ره‌تا یاداشتی لێكتێگه‌یشتن به ئه‌لیكترۆنی ئیمزا ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، ڕێكاری دیاریكراو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاره‌ی بلۆككراوی ئێران دانراوه.
وتیشى، دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له چوارچێوه‌ی پلانێكدا دواتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له كاتی گفتوگۆكانی داهاتوودا.
عه‌باس عێراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌قی یه‌كه‌می یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه باس له گه‌رووی هورمز و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كان ده‌كات و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نها دوو لاپه‌ڕه‌یه.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی لوبنان و حزبوڵا عیراقچی وتى، هیچ كاتێك ده‌ستبه‌رداری حزبوڵا نابین و ئاگربه‌ست لوبنانیش ده‌گرێته‌وه. كۆتایی هێنان به شه‌ڕ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه به مانای كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ناوچه داگیركراوه‌كانی باشوری لوبنان، ئه‌مه‌مان راشكاوانه بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر روونكردووه‌ته‌وه.
له كۆتایى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند،به‌پێی ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه، سه‌روه‌ت و سامانی بلۆككراوی ئێران له كاتی ئیمزاكردنیدا ئازاد ده‌كرێت و پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه دانراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ئێران به‌ركه‌وتووه.

پێشتر محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له سه‌كۆی "ئێكس" بڵاویكرده‌وه، پێویسته پایه‌ندییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، هیچ بوارێك بۆ دوودڵی و بیانوو نییه، بۆ ته‌واوكردنی رێكككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر نییه.

له‌باره‌ى قسه‌كانى عه‌باس عێراقچى، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ماڵپه‌ڕی "ئاكسیۆس"ی راگه‌یاندووه، په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه زۆر به ئه‌رێنی ده‌زانێت.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، ئێران به نهێنی داوای لێبوردنی كردووه له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی درۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووپاتى كردبوه‌وه، هێشتا باوه‌ڕی وایه كه ده‌كرێت تا كۆتایی هه‌فته یان دووشه‌ممه رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ بكرێت.
-
سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له هه‌موو كات زیاتر له ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین
|
-
|
-
كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران
|
-
ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی
|
-
وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"
|
-
تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون
|
-
گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا
|
-
هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد
|
-
گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات
|
|
|
|