8 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ خۆى بێلایه‌ن ده‌كات؛ ئێران به‌رپرسیارێتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌مریكا
ناوەندی هەواڵ
ئێران به‌رپرسیارێتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌وه ئێران و ئیسرائیل بۆردومانى یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره لهوكاتهوهى ئاگربه‌ست له‌نێوانیان له هه‌شتى نیسانه‌وه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مریكاش داوا له هه‌ردوولا ده‌كات هێرشه‌كانیان ڕابگرن.
ئیسماعیل به‌قائى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ڕایگه‌یاند:"هیچ كه‌س بڕوا ناكات ڕ‌ژێمى زایۆنى هیچ هه‌نگاوێك بنێت به‌بێ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى ئه‌مریكا، ناشكرێت كرداره‌كانى ئه‌و ڕژێمه له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا لێك جیا بكرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، به‌رپه‌رچى مووشه‌كێكیان داوه‌ته‌وه كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاسته‌ى ئیسرائیل كراوه، ئه‌مه‌ش دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌وه‌ى هێزى ئاسمانى ئیسرائیل هێرشى بۆسه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاستى ئێران ڕاگه‌یاند، كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بووه.

سوپاى ئیسرائیل ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه، مووشه‌كه‌كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاسته‌ى ئیسرائیل كراوه، به‌ڵام سیستمى به‌رگریی ئاسمانی به‌رپه‌رچى داوه‌ته‌وه و تێكیشكاندووه.
هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل له چوارچێوه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه مووشهكیهكانى ئێران بوو بۆسه‌ر ئیسرائیل كه شه‌وى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامیدا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هێرشى مووشه‌كیی ئێرانه بۆسه‌ر ئیسرائیل له‌ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان.
میدیا ڕه‌سمیه‌كانى ئێران باس لهوهدهكهن، سوپاى پاسداران و هێزه چه‌كداره‌كان، چه‌ندین مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ى ئیسرائیل كردووه، سوپاى ئیسرائیلیش ده‌ڵێت سه‌رجه‌م موشه‌كه‌كانیان تێكشكاندووه، هه‌رچه‌نده به‌شێك له میدیا عه‌ره‌بیه‌كان ڤیدیۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى به‌شێك له مووشه‌كه‌كانیان له‌ناو خاكى ئیسرائیل بڵاوكردووه‌ته‌وه.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پێویسته ئێران و ئیسرائیل به خێرایى هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتر ڕابگرن.
هه‌رچه‌نده ئێران و ئیسرائیل هێرشیان بۆسه‌ر یه‌كتر ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئێران ڕایگه‌یاندووه له ڕێگه‌ى نێوبژیوانى پاكستانه‌وه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه.
-
تره‌مپ خۆى بێلایه‌ن ده‌كات؛ ئێران به‌رپرسیارێتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌مریكا
|
-
لە بارەی كەیسی پێشمەرگەكەی پارتییه‌وه؛ ئاسۆ حاجى له‌سه‌ر چى كوژرا؟
|
-
پێشنیارە سێ ڕەهەندییەکەی ئۆجالان
|
-
کارەبا 24 کاتژمێریەکەی حکومەت بە پشتی مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوام دەبێت
|
-
دوێنێى لێ بووه به پێرێ؛ پارتى به ناوی چاودێرێكهوه وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه
|
-
تۆم باراک لە عێراق؛ ستراتیژی ناوەندیی و بێدەنگکردنی چەکە یاخیبووەکان
|
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوهكان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
|
|
|