2026-06-14 341 جار خوێنراوەتەوە

خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

ناوەندی هەواڵ

رۆژی شەممە تارانی پایتەختی ئێران و شاری مەشهەد، خۆپیشاندانی چالاکان و لایەنگرانی رەوتی پارێزگاریان بەخۆوە بینی، ئەوان گفتوگۆی ئێستای نێوان ئەمریکا و ئێران رەتدەکەنەوە، ڕەخنەی توندیش لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و وەفدی دانوستانکار دەگرن.

بە گوێرەی میدیای ئێران نزیک لە ڕەوتی توندڕەوەکان، خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، بەشێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە دژ بە ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی ئێران دەبینن، لەگەڵ هەڵوێستە راشکاوەکانیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی.

پێگەی "رجا نیوز" لەوبارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، بەشداران لە کۆبوونەوە نارەزایەتییەکە، هۆشدارییان داوە لە ڕێککەوتنی هاوشێوەی رابردوو کەلەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرا، داواش دەکەن هەڵوێستێکی ڕوون لەبارەی گفتوگۆکان ڕابگەیەنرێت و دووبارە چاو بە تیمی دانووستانکاردا بخشێنرێتەوە.

لە مەشهەد ناڕازییەکان لەبەردەم بینای سەر بە وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوە، دروشمی رەخنەییان دژ بە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ئەمریکا دەوتەوە، ئەوان هەر رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوەش لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکەنەوە.

خۆپیشاندانەکان هاوکات بوون لەگەڵ لێدوانەکانی مەحمود نەبەویان جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، کە دەڵێت ڕەشنووسی رێککەوتنەکە رێگە بە ئەمریکا دەدات رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لە دیاریکردنی داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بەشێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەمریکاو ئێرانیش کە تایبەتە بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە سازشی گەورەی ئێران لەبەرامبەر ئەمریکا ناودەبات.

تا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەو ناڕەزایەتیانە هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەکاتێکدا گفتوگۆکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن و راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هەردوولا نزیکن لەوەی بگەنە رێککەوتنێکی سەرەتایی سەبارەت بە چەند پرسێکی هەڵواسراو و چارەسەر نەکراو.

  • چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان

  • تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

  • ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ

  • چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل

  • چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

  • خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

  • دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟

  • خامنه‌یى دواى زیاتر له‌ چوار مانگ به‌ خاك ده‌سپێردرێت

سەرەکی