3 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌و سه‌رۆكه كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
ناوەندی هەواڵ
گۆستافۆ پێترۆ، سەرۆک کۆماری کۆڵۆمبیا لە وەڵامی پرسیارێکی پێگەی " زە ئامارگی" لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "ئاشنایەتییەکی سنووردارم لەگەڵ دۆخی ئێستای پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکەدا هەیە، بەڵام بە ڕوونی لەسەر پرسی گشتیی کورد دەدوێم".
گوستافۆ پێترۆ، سەرۆک کۆماری کۆڵۆمبیا ده‌ڵێت"سەبارەت بە تورکیا، من زۆرم لەو نەبیستووە. کاتێک گەنج بووم چوومە ئەوێ؛ بەڵام لە تورکیا، لە ململانێی ناوخۆییدا، کە ئێستا دەرەکیشە، دۆخەکە سەخت و ئاڵۆزە، چونکە هێندەی ململانێ چەکدارییەکەی کۆڵۆمبیا کۆنە. هێزە چەکدارەکانی کورد لە (فارک)ی کۆڵۆمبیا کۆنترن".
"گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت ڕێگەچارەیەکی هەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەبێت. هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە". سه‌رۆكى كۆڵۆمبیا واى وت.
ده‌شڵێت " من پێشنیازی گفتوگۆ دەکەم. پێم وایە دەبێت ئەم بەرگرییە لەبەرچاو بگیرێت. لە عێراق بوونی هەیە، لە سووریا بوونی هەیە، و لە ئێران بوونی هەیە. لە هەموو شوێنێک دەچەوسێنرێنەوە، ژنان بەرگرییان لە کەرامەتی خۆیان کرد، ژنانی کورد، دژی شتێکی ترسناکی وەک داعش، یان فاشیزمی عەرەبییە".

له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى كۆڵۆمبیا ده‌شڵێت "گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت ڕێگەچارەیەکی هەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەبێت. هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە. خۆبەڕێوەبەریی ڕێژەیی و هاوشێوەکانی. ئەزموونگەلێک هەن کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێن".
"پێشنیازی کۆڵۆمبیا ئەوەیە کە بەو زانیارییانەی هەیەتی نێوەندگیری بکات، و بەو زانیارییانەی هەیەتی ئاشتی لە جیهاندا بەدیبهێنێت، ئەو جینۆسایدەی لە غەززە ڕوویداوە، کۆماری کۆڵۆمبیا داوای یاسایی لەسەر نەتانیاهۆ تۆمارکردووە، نەک دەوڵەتی ئیسرائیل، بەڵکو نەتانیاهۆ وەک کەس. من پێم وایە لە جیهانی ئیستەماندا ناکرێ جینۆساید هەبێت". سه‌رۆك كۆمارى كۆڵۆمبیا وا ده‌ڵێت.

گۆستاڤۆ پێترۆ كێیه؟
گۆستاڤۆ سیاسى و ئابوریناسێكى به‌ناوبانگى كۆڵۆمبییه، له ساڵى 2022 ه‌وه سه‌رۆك كۆمارى كۆڵۆمبیایه، به‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌رۆكى چه‌په له مێژووى وڵاته‌كه‌یدا.
ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى گۆستاڤۆ له ئه‌یلولى 2026 ته‌واو ده‌بێت، ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌ش ڕێگه نادات جارێكى تر بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژێردرێته‌وه، ئێستا كۆڵۆمبیا له گه‌ڕێكى هه‌ڵبژاردندایه بۆ دیاریكردنى كه‌سێك بۆ شوێنه‌كه‌ى.
گۆستاڤۆ له دایكبووى 1960 ه له شارۆچكه‌ى سییناگا دى ئۆرۆ و له خێزانێكى چینى مامناوه‌ند گه‌وره بووه، یه‌كه‌مجار له بوارى ئابووریدا خوێندوویه‌تى.
سه‌رۆك كۆمارى ئێستاى كۆڵۆمبیا ڕابردوویه‌كى شۆڕشگێڕى هه‌یه، له ته‌مه‌نى 17 ساڵیدا په‌یوه‌ندى به بزووتنه‌وه‌ى "M-19" ه‌وه كردووه كه گرووپێكى چه‌كدارى چه‌پ بوو، به‌ڵام ڕۆڵى سه‌ره‌كیی ئه‌و له بوارى بانگه‌شه و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بووه، نه‌ك شه‌ڕكردن.
دواى چه‌كدانانى گرووپه‌كه و تێكه‌ڵبوونیان به كارى سیاسى، له ساڵى 2012- 2015 گۆستاڤۆ وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر شارى بۆگۆتاى پایته‌خت بۆ ئه‌نجومه‌نى پیرانى كۆڵۆمبیا هه‌ڵبژێردراوه، دواتر له ساڵى 2022 وه‌ك سه‌رۆكى كۆڵۆمبیا هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌رنجى سه‌ره‌كیی سه‌رۆك یاخود سه‌رۆك كۆمارى كۆڵۆمبیا له به‌رنامه سیاسییه‌كه‌یدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و پاراستنى ژینگه‌یه.هه‌وڵى به‌رده‌وامیشى بۆ ئه‌وه‌بووه ململانێ چه‌كدارییه‌كان له وڵاته‌كه‌ى كۆتایى پێبهێنێت له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه.
-
ئه‌و سه‌رۆكه كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
|
-
پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە
|
-
چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان
|
-
تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
|
-
له قه‌ندیل دۆخه‌كه چۆنه؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه: تاكه ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه
|
-
ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ
|
-
چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل
|
-
چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن
|
-
خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت
|
|
|
|