7 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە
ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی"بلۆمبێرگ" لە راپۆرتێكدا، رەشنووسی یاداشتی لێكگەیشتنی تاران و واشنتۆن كە بڕیارە رۆژی هەینی لە سویسرا ئیمزا بكرێت، ئاشكراكردووە.
خاڵی یەكەم دەڵێت ئێران و ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان، بە راگەیاندنی ئیمزاكردنی ئەم یاداشتە، كۆتایی دەستبەجێ و هەمیشەیی بە شەڕ لە هەموو بەرەكاندا بە لوبنانیشەوە رادەگەیەنن.
دووەم خاڵیش ئەوەیە، ئێران و ئەمریكا بەڵێن دەدەن رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی یەكتر بگرن، لە خاڵی سێیەمیشدا هاتووە ئێران و ئەمریكا بەڵێن دەدەن لە ماوەی 60 رۆژدا دانوستان بكەن و بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
خاڵی چوارەمیش ئەوەیە، لەگەڵ ئیمزاكردنی ئەم لێكتێگەیشتنە، ئەمریكا گەمارۆی دەریایی هەڵدەگرێت و ڕێگری لە هەر دەستوەردان و ڕێگرییەك لە دژی ئێران دەكات، ئەمریكا بەڵێن دەدات لە ماوەی 30 رۆژ لە دوای رێككەوتنی كۆتایی هێزەكانی لە ناوچەكانی دەوروبەری ئێران بكشێنێتەوە.
خاڵی پێنجەمیش باس لەوەدەكات، ئێران لەگەڵ ئیمزاكردنی ئەم یاداشتی لێكتێگەیشتنە دەستبەجێ هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ زامنكردنی لە دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی كەشتیوانی بازرگانی لە نێوان كەنداوی عەرەبی و كەنداوی عومان لە ماوەی 30 رۆژدا بۆ ئاستی پێش جەنگ.

خاڵی شەشەم ئەوەیە، ئەمریكا بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەكانی، بەڵێن دەدات پلانێكی گشتگیر و رێككەوتنی هاوبەش بۆ چاكسازی و گەشەپێدانی ئابووری ئێران دابڕێژێت، بە گەرەنتی لانیكەم 300 ملیار دۆلار.
ئەمریكا لە خاڵی حەوتەمدا پابەند دەبێت بە كۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە سزایەك كە بەسەر ئێراندا سەپێنراون، ئەمەش بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی دەگرێتەوە، لەگەڵ هەموو سزا تاكلایەنەكانی ئەمریكا.
لە خاڵی هەشتەمدا، ئێران دووپاتی دەكاتەوە هەرگیز چەكی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە چارەنووسی ماددە پیتێنراوەكان و هەموو پرسە ئەتۆمییەكانی تر بە تەواوی چارەسەر بكرێن.
بەپێی خاڵی نۆیەمیش، ئێران و ئەمریكا رێكدەكەون لەسەر پاراستنی دۆخی ئێستا لە چاوەڕوانی ئەنجامدانی رێككەوتنی كۆتاییدا.
ئەمریكا بەڵێن دەدات لەگەڵ ئیمزاكردنی ئەم یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە و تا هەڵگرتنی سزاكان، لێخۆشبوون بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاوی ئێران دەربكات، لەگەڵ بەرهەمە پترۆكیمیاییەكان و تەواوی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەكان.ئەمەش بەپێی خاڵی دەیەم.
بەپێی خاڵی یازدەهەم، ئەمریكا لە ژێر رۆشنایی پێشكەوتنی دانوستانەكان، بەڵێن دەدات تەواوی پارە و سەروەت و سامانە بلۆككراوەكان ئازاد بكات.
بەپێی خاڵی دوانزەهەمیش ئێران و ئەمریكا لەسەر دانانی میكانیزمێكی جێبەجێكردن بۆ سەرپەرشتیكردنی جێبەجێكردنی سەركەوتووانەی رێككەوتنی كۆتایی و پابەندبوونی داهاتوو رێكدەكەون.
بەپێی خاڵی كۆتاییش-دوابەدوای ئیمزاكردنی ئەم یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە، ئێران و ئەمریكا دەچنە دانوستانەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی كۆتایی كە سنووردار بێت بەو بڕگانەی ماونەتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە، ئاژانسی (تهسنیم)ی ئێران لهزاری سهرچاوهیهكی ئاگاداری نزیك له تیمی دانوستانكاری ئێرانهوه بڵاویكردەوە، ئهو دهقهی كه ئاژانسی (بلۆمبێرگ) وهكو دهقی تهواوهتی لێكتێگهیشتنی ئێران و ئهمریكا (لێكتێگهیشتنی ئیسلام ئاباد) بڵاویكردوهتهوه، ورد نییهو كهموكورتی زۆری تێدایه.
ئاژانسەكە دەڵێت: وهكو پێشتر راگهیهندرا، یاداشتی لێكتێگهیشتنهكه له 14 بڕگه پێكهاتووهو، ئهو بابهتانهی كه پهیوهستن بهو 14 بڕگهیهوه چهندینجار له میدیاكاندا وروژێندراون، بەڵام ئەو وردەکاریانەی کە لە بلومبێرگدا سەبارەت بە هەر بڕگەیەک خراوەتەڕوو، بە شێوەیەکی بەرچاو ناتەواون. بۆ نمونە بڕگەی یەکەم و بڕگەی پەیوەندیدار بە گەرووی هورمز کە لە بلومبێرگدا باسی لێوە کراوە، بە ڕوونی نادروستن و کۆمەڵێک وشەی سەرەکی گرنگ نەماوە.
تەسنیم دەشڵێت، لهسهر بنهمای رێككهوتنی ههردوولا، دهقی یاداشتی لێكتێگهیشتنهكه رۆژی ههینی دوای ئیمزاكردنی بڵاودهكرێتهوه.
-
پشت پهردهى پلانهكهى ئهمریكا بۆ عێراق؛ زهیدى ههوڵى چى دهدات و باراك چى دهوێت؟
|
-
توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە
|
-
كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا
|
-
میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە
|
-
ئهو سهرۆكه كۆڵۆمبییهى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
|
-
پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە
|
-
چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان
|
-
تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده تایبهتهكهى ترهمپ سهردانى ههرێمى كوردستان دهكات
|
-
له قهندیل دۆخهكه چۆنه؟؛ سهركردهیهكى كهجهكه: تاكه ئامانجى توركیا بێچهككردنى تهڤگهرهكهمانه
|
|
|
|