6 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا
كۆنگرێسی ئەمریكا هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ سووریا وابەستەی پاراستنی كوردو تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە كردووە لەناو سووپادا، هاوكات مەرجی ڕیشەكێشكردنی چەكدارە بیانیەكانی لەناو دامەزراوەكانی سووریا داناوە.

بەگوێرەی دەقی كۆتایی كۆپی ئەنجومەنی پیران لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027ی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا، كە لەلایەن لیژنەی هێزە چەكدارەكانی ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندكراوە، لەبارەی سووریاو درێژكردنەوەی بەرنامەی وەزارەتی جەنگی ئەمریكای بۆ چەكداركردن و راهێنانی سورییەكان تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، وەزارەتەكە 130 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم بەرنامەیە تەرخان كردووە، كە پێشتر بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات تەرخان دەكرا، ئێستا ئەم هاوكارییە سەربازییە بۆ حكومەتی سووریا بەكاردەهێنرێت، بەڵام لیژنەكە چەندین مەرجی درێژخایەنی سەپاندووە كە دەكرێت جێبەجێكردنی ئەم كارە زۆر قورس بكات.
لیژنەكە بەراشكاوی كۆتوبەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو پارانە داناوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ حكومەتی سووریاو ناتوانرێت هیچ كام لەم پارە ڕێگەپێدراوانە بۆ هاوكاری لەگەڵ حكومەتی سووریا خەرج بكرێت.

ئەو مەرجانەی لیژنەكەی كۆنگرێس دایناون، بریتین لە چەند خاڵێك
1-دوورخستنەوەی هەموو چەكدارو جیهادییە بیانیەكان لە هێزە چەكدارەكانی سوریا و دەزگاكانی تری حكومەتی سوریا.
2-چەكداماڵینی هەموو ئەو چەكدارو جیهادییە بیانیانەی كە لە سوریا ماونەتەوە.
3- دانانی سیستمێك بۆ چاودێریكردنی چەكدارو جیهادییە بیانیەكان بۆ ڕێگریكردن لە هێرشكردنە سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی و هاوبەشەكانی، لەنێویاندا هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەركردایەتی كورد.
4- قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا، پاسپۆرت، مۆڵەتی گەشتكردن، یان بەڵگەنامەی یاسایی تر كە ڕێگە بە چوونە ناو سوریا دەدات بۆ ئەو كەسانەی كە مەترسی بۆ ئاسایشی ئەمریكا و هاوپەیمان و هاوبەشەكانی دروست دەكەن.
5-بەرەنگاربوونەوەی قاعیدە و گرووپە پەیوەیستەكانی و ئەوانەی جێگەیان دەگرنەوە.
6-قەدەغەكردنی چوونە ناوەوەی ئەندامان و سەركردەكانی قاعیدە و گرووپە پەیوەندارەكان بۆ سوریا یان مانەوەیان لە سوریا بۆ ئەوەی ئەو كەس و رێكخراوانە نەتوانن هێرش بكەنە سەر ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی و هاوبەشەكانی.
7-جێبەجێكردنی بەرنامەیەك بۆ یەكخستنی دادپەروەرانەی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لە مێژە هاوبەشی ئەمریكا بوون لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا.
8-رێگریكردن لە هێرش و كردەوەی توندوتیژی دژی كورد و دروز لە سوریا
-
پشت پهردهى پلانهكهى ئهمریكا بۆ عێراق؛ زهیدى ههوڵى چى دهدات و باراك چى دهوێت؟
|
-
توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە
|
-
كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا
|
-
میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە
|
-
ئهو سهرۆكه كۆڵۆمبییهى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
|
-
پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە
|
-
چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان
|
-
تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده تایبهتهكهى ترهمپ سهردانى ههرێمى كوردستان دهكات
|
-
له قهندیل دۆخهكه چۆنه؟؛ سهركردهیهكى كهجهكه: تاكه ئامانجى توركیا بێچهككردنى تهڤگهرهكهمانه
|
|
|
|