1     کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

بڕیار لەسەر کەیسەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی دەدرێت

مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان پەیامێکی توندیان بۆ عەبدولەتیف سەلەفی و براکانی و بڵاوکردووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆکە کارەکانی لەسەر دۆسیەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بەکۆتا گەیاندووە و بۆ پەسەندکردنی، پێشنیارەکانی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا بڕیار لەبارەی دۆسیەی (د. عەبدوللەتیف سەلەفی)یەوە بدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە ئیرادە میدیای وت "پاش ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی کارەکانی خۆی بەکۆتا هێنا، لە ئێستادا ئەنجامی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هیچ پێشهات و گۆڕانکارییەکی کتوپڕ نەیەتە پێش، کۆبوونەوەکەی سبەینێی وەزارەت یەکلاکەرەوە دەبێت و بڕیاری رەسمی لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە دەدرێت.

پێشتریش لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ڕای گشتی و ناوەندە ئەکادیمییەکان، لیژنەی لێکۆڵینەوەکە پێشنیارە گونجاوەکانی خۆی خستووەتەڕوو. بە جۆرێک کە ئەو پێشنیارانە مافی خوێندکاران و ئەکادیمییەکان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا دەپارێزێت و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراون بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدرێت.

دۆسیەکە پەیوەندی بە د. عەبدوللەتیف ئەحمەدەوە هەیە، کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی پێگەی خۆی بۆ پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ خوێندکارەکانیدا قۆستووەتەوە، لە بەرامبەریشدا ناوبراو سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و بە هەواڵی هەڵبەستراو ناویان دەبات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان پەیامێکی توندیان بۆ عەبدولەتیف سەلەفی و براکانی و بڵاوکردووەتەوە، و دەڵێن " ئافرەتێک ڕێی پێ دەگرێت و پێی دەڵێت بێ ئەخلاق ئەبێ بمهێنێ بۆ بێ وەعدی، لە وەڵامدا ناوبراو پێی دەڵێت ئەو ئافرەتە (جنی) هەیە !"

لە درێژەی پەیامی بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، هاتووە" برایەکی دیکەی عەبدولەتیف سەلەفی، بەناوی ئەبوبەکر ئەحمەد، کە قوتابی ماستەر بووە، گێچەڵی بە هاو پۆلێکی خۆی کردووە و داوای لێکردووە بچێتە باخەکەی، دوای ئەوەی ئەو ئافرەتە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی نامەکانی لێدەکات وازی لێدەهێنێت".

لە کۆتایی پەیامەکەیاندا، "مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان داوا دەکەن هەریەکە لە عەبدولەتیف سەلەفی و د.خالید ڕاگری کۆلێژ بۆ هەمیشە دوور بخرێنەوە و ڕێگەیان نەدرێت جارێکی دیکە کاری وانەبێژی بکەن".

پێش سەرهەڵدانی ئەم دۆسیە نوێیانەش، پێگەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی لەنێو ماڵی سەلەفییەکاندا بەراورد بە چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕووی لە لاوازی کردبوو؛ بەجۆرێک کۆمەڵێکی زۆر لە مەلایانی هاوباوەڕی پشتیان تێکردبوو. بەڵام دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە، وەک زەبرێکی کوشندە و گەورە لە پێگەی ئاینی و کۆمەڵایەتی ئەو سەیر دەکرێت.

زیاتر لە هەفتەیەکە ئەم پرسە بووەتە جێی باسی رای گشتیی، لە سەرەتاشەوە عەبدوللەتیف سەلەفی لە ڕوونکردنەوەیەکدا "سوێندی خوارد کە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە درۆ و بوختانی پەتیین. ئەو ئاماژەی بەوە کرد ئەم لێشاوە هێرشە، هەوڵێکە بۆ “تیرۆرکردنی مەعنەوی”کەسایەتی ئەو و لەکەدارکردنی ڕێبازی بانگەوازەکەی".

 

  • نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟

  • بڕیار لەسەر کەیسەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی دەدرێت

  • هەرێم نایەوێت 120 ملیار بداتە عێراق؛ سێ وەفدی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغداد

  • پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت

  • یه‌كێتى و پارتى له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێئومێد بوون؛ چى ڕووده‌دات؟

  • تره‌مپ دووباره‌ى ده‌كاته‌وه‌؛ پاره‌كانى ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كرێت

  • ئایا ئێران دەتوانێت هەژموونی لە عێراق بپارێزێت؟

  • پسپۆڕان چی دەڵێن؟؛ وتەبێژی حكومەتی عیراق:هیچ نیازێك نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار

  • پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت

سەرەکی