1     کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟

ناوەندی هەواڵ

لێدوانێکی سێ رۆژ لەمەوبەری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، پارتی توڕە کردووە کە باسی لەوە کرد یان پارتی دەبێت سازش بکات یان هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە، کادر و بەرپرسانی پارتی دەڵێن "دەبێت دادگایی بکرێت".ئێستا کێشمەکێشی نێوان پارتی و یەکێتی رۆڵە سەرەکییەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەیگێڕێت، رەنگە هەردوولا سەرۆکی ئەو جوڵانەوەیە وەک مقاش بەکاربهێنن یاخود لایەنێکیان، دیاریش نییە سەرئەنجام لە یارییەکە دەکرێتە دەرەوە و پارتی و یەکێتی خۆیان رێکدەکەون یاخود نا.

ساڵێک و هەشت مانگە پەرلەمان چاوەڕێی پارتی و یەکێتییە

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، دوای زیاتر لە ساڵێک و هەشت مانگ هێشتا لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون، نەوەی نوێ کە 15 کورسی پەرلەمانی هەیە، لەسەر زاری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە رایگەیاندووە کە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی کردووە و دەیانەوێت نیوەی پۆستەکانی حکومەت ببەن، بە دیاریکراویش یان سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێم، ئەمەش بێستوون فایەق ڕاوێژکاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتراستیکردەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی یەکێتی سەردانێکی بۆلای لایەنەکانی دەرەوەی پارتی ویەکێتی ئەنجامدا، بەڵام وادیارە سەردانەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە، یەکێتی دەیەوێت جگە لە نەوەی نوێ و دوو کورسی کۆتاکان کورسی چەند لایەنێکی تریش مسۆگەر بکات تا بەو کورسیانەوە پارتی ناچار بە گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکات، بەڵام پارتی ئەوەی ناوێت و سەرەتا دەیەوێت پەرلەمان کارا بکاتەوە.

ئامانجی پارتی لە سەرەتا کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەوەیە "پێی وایە دوای دانیشتنی پەرلەمان دەتوانێت چەند پەرلەمانتارێک بەتایبەتیش بەشێک لەوانەی نەوەی نوێ بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، یەکێتیش بەتەواوی لەوە تێگەیشتووە و دەیەوێت بەم مانۆڕانە ئەو پلانەی پارتی پووچەڵ بکاتەوە، پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەگەڵیدا رێکبکەوێت".

پارتی چی دەوێت و لە چی توڕەیە؟

هەرچەندە یەکێتی و نەوەی نوێ دەڵێن سەروو 40 کورسییان هەیە بە کورسییەکانی خۆیانەوە (23+15) بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بە پێکهاتەکانیشەوە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم هاوپەیمانییە رانەگەیاندووە، گۆڕانیش کە یەک کورسیی هەیە ڕەتیدەکاتەوە هیچ لایەنێک داوای هاوپەیمانی لێکردبێت، یەکگرتوو و کۆمەڵ و سۆسیالیستیش رەتیان کردووەتەوە بچنە پاڵ ئەو بەرەیە، واتە ئێستا پارتی و یەکێتیش چاویان لە کورسییەکانی رەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل بێت بە دیاریکراوی، جگە لەوەی چاویان لەوەیە کورسیی لایەنەکانی تریش پەرت بکەن.

شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی هه‌یه‌، به‌مدواییه‌ رایگه‌یاند" پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ هاوپه‌یمانی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیی بێت"، ئه‌مه‌ پارتی توڕه‌ كردووه. سه‌ردانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت ئاڕاسته‌ی پارتی و یه‌كێتیی كردووه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ هێشتا هیچ ئه‌نجامێكی به‌رچاوی نه‌بووه‌.

ئێستا پارتی و یەکێتی لە هەموو کات دوورترن بۆ ئەوەی رێککەوتن لەگەڵ یەکتر بکەن بە تەنها بۆ پێکهێنانی حکومەت، چونکە پارتی پێشتر رایگەیاندووە مامەڵە لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە ناکات، لە قسەکانی شاسوار عەبدولواحیدیش لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان توڕەیە، ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبەکەی دوو رۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند " قەوارەی هەرێمی کوردستان دەرەنجامی رێککەوت نییە، بەڵکو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتێکی بێوچانە".

ئەو بەرپرسەی پارتی "هۆشداریش دەدات کە هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی ئەم قەوارەیە، بە واتای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو سیستەمە سیاسییە دێت کە لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە عێراق دامەزراوە".

چی روودەدات؟

رەنگە پارتی كورسی زیاتر بەدەست بهێنێت، رەنگە یەكێتی بەهێزتر بگەڕێتەوە. هەروەها رەنگە هێزەكانی تر نەخشەی سیاسی بگۆڕن. بەڵام بە هەمان ئەندازەش رەنگە هیچ شتێك نەگۆڕێت، یان تەنانەت دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت.

یەكێتی دەڵێت لەم بژاردەیە ناترسێ و ئامادەیە ئەگەر پێویست بێت هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە، ئەمەش پەیامێكی راستەوخۆیە بۆ پارتی.

لە نێوان ئەم دوو تێڕوانینەدا، كابینەی نوێ گیری خواردووە و پرسیارە سەرەكییەكە هێشتا هەر ئەوەیە ئایا 39 لە بەرامبەر 39، یاخود هەر ژمارەیەکی تر دەبێتە بنەمای رێككەوتن؟ یان دەستپێكی چەقبەستووییەكی نوێ؟

  • نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟

  • بڕیار لەسەر کەیسەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی دەدرێت

  • هەرێم نایەوێت 120 ملیار بداتە عێراق؛ سێ وەفدی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغداد

  • پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت

  • یه‌كێتى و پارتى له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێئومێد بوون؛ چى ڕووده‌دات؟

  • تره‌مپ دووباره‌ى ده‌كاته‌وه‌؛ پاره‌كانى ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كرێت

  • ئایا ئێران دەتوانێت هەژموونی لە عێراق بپارێزێت؟

  • پسپۆڕان چی دەڵێن؟؛ وتەبێژی حكومەتی عیراق:هیچ نیازێك نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار

  • پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت

سەرەکی