6 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی دەکرێن و فراوانتر دەبن؛ شەوی رابردوو بۆ "دزەکان" لە عێراق نەهات بوو
ناوەندی هەواڵ
بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرایکردووە، شەوی رابردوو لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی عێراق 38 بەرپرسی باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون، کە پارێزگار و پەرلەمانتاریشیان تێدا بووە، زۆربەی ئەو دەستگیرکردنانەش لەسەر دانپێدانانەکانی جومەیلی بووە.
لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەئکید دەکاتەوە، پشتیوانی رێرەوەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دەشڵێت ئەم پرۆسەیەی ئێستا دەستیپێکردووە گۆڕانکارییەکی جۆرییە کە درێژ دەبێتەوە بۆ بەرپرسە زۆر باڵاکانیش، لێکۆڵینەوەکانیش بە نهێنی بەردەوام دەبن لەگەڵ فراوانبوونی رێوشوێنە دادوەریی و ئەمنییەکان.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەو هێزەی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە"گەندەڵ و دزەکانی دەستگیرکردووە" پێکهاتووە لە دەزگای دژە تیرۆر، سوپای عێراق، هێزێکی ئەمنیی تایبەت بە دەستەی نەزاهە، بە دیاریکراویش لە بەغداد و لە ناوچەی سەوز ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە.
وەک سەرچاوەکان ئاماژەیان پێداوە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتار و تەنانەت پارێزگار و گەورە بازرگانانیشی تێدا بووە، کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەکارهێنانی دەسەڵات و هەژموونیان بۆ گەندەڵی، بەشێک لە دەستگیرکراوانیش ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کراون.

بە وتەی بەرپرسێکی عێراقی، ژمارەی دەستگیرکراوان تا ئێستا 38 بەرپرس و پەرلەمانتار و بازرگانی تێپەڕاندووە، کە کەسانی پلە تایبەت و پارێزگاریشیان تێدایە، ئەمەش لەسەر دانپێدانانی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوت.
بە وتەی سەرچاوەکان، خودی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات و سەرجەم ئەو کەسانەش لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.

ئەو ناوچانەی لە بەغداد هەڵمەتەکەی تێدا بەڕێوەچووە، هەریەک لە ناوچەی سەوز، یەرموک، قادسیە، شەعب، ناوچەی سەدر، زەییونە، لەگەڵ چەند دەستگیرکردنێکی تر لە پارێزگاکانی میسان، بابل، دیالە و سەڵاحەدین.
ئەو پەرلەمانتارانەی دەستگیرکراون، پێشتر لەلایەن هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیراوە، ئەمەش بە وتەی سەرچاوە عێراقییەکان.
بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکانیش، تا ئێستا ناوچەی سەوزی بەغداد و چەند ناوچەیەکی تری بەغداد لە ڕووی ئەمنییەوە داخراون، هێزە ئەمنییەکان بەدوای گومان لێکراواندا دەگەڕێن.
دووشەممەی رابردوو، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندیی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی جومەیلی و دەوروبەرەکەی بەردەوامە کە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون، بە شێوەیەک ئەو پارانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 31 ملیار دیناری عێراقی، ئەمەش دوای ئەوەی لە وەجبەی یەکەمدا نزیکەی 20 ملیار دیناری عێراقی لە یەکێک لە باخەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق دۆزرایەوە.
-
هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت
|
-
زانکۆی سلێمانی پێشنیاری دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی ئاراستەی وەزارەت دەکات
|
-
بومەلەرزەی دژە گەندەڵی لە عێراق؛ ٧٤ بەرپرسی باڵا دەستگیرکران و لێکەوتەکانی دەگەنە هەرێم
|
-
لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی دەکرێن و فراوانتر دەبن؛ شەوی رابردوو بۆ "دزەکان" لە عێراق نەهات بوو
|
-
نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟
|
-
بڕیار لەسەر کەیسەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی دەدرێت
|
-
هەرێم نایەوێت 120 ملیار بداتە عێراق؛ سێ وەفدی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغداد
|
-
پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت
|
-
یهكێتى و پارتى له ڕێككهوتن لهگهڵ یهكتر بێئومێد بوون؛ چى ڕوودهدات؟
|
|
|
|