4 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
زانکۆی سلێمانی پێشنیاری دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی ئاراستەی وەزارەت دەکات
ئەنجامی ڕاپۆرتەکان خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزارەت و بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری فەرمی و کۆتایی لەسەر پێشنیارەکەی زانکۆی سلێمانی (کە دوورخستنەوەی ناوبراوە) بدرێت
ناوەندی هەواڵ
زانکۆی سلێمانی "لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ڕای گشتی و ناوەندە ئەکادیمییەکان، ڕێکاری توندی گرتووەتەبەر لەسەر دۆسیەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان". لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی زانکۆکە بە فەرمی کارەکانی خۆی بەکۆتا گەیاندووە و ڕاپۆرتی کۆتایی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە.
لە کاتێکدا عەبدوللەتیف سەلەفی، تۆمەتبارکراوە بەوەی پێگەی خۆی بۆ دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خوێندکارەکانیدا قۆستووەتەوە. زانکۆ ڕایگەیاندووە کە پێشنیارەکانی بە جۆرێک داڕشتووە کە مافی خوێندکاران و ئەکادیمییەکان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا بپارێزێت و تێیدا بە ڕوونی داوای عەزلکردن و دوورخستنەوەی هەمیشەیی ناوبراوی لە زانکۆ کردووە.

عەبدوللەتیف داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردووە بەڵام رەتکراوەتەوە
پێش گەیشتنی دۆسیەکە بەم قۆناغە، د. عەبدوللەتیف داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کردبوو، بەڵام زانکۆکە ڕاستەوخۆ داواکارییەکەی ڕەتکردەوە بەو بیانووەی کە دۆسیەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ناتوانێت بەو شێوەیە دەرباز بێت؛ پاشان تەواوی داواکارییەکە و ئەو تێبینییەی (هامش) کە بۆ ڕەتکردنەوەی لەسەری نووسرابوو، ڕەوانەی وەزارەت کرا.
لە بەرامبەردا، ناوبراو سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و بە هەواڵی هەڵبەستراو و "تیرۆری مەعنەوی" ناویان دەبات، بەڵام ڕوونکردنەوە نوێیەکەی زانکۆ و پێشنیاری دوورخستنەوەی، نیشانەی جددیبوونی دامەزراوە ئەکادیمییەکانە لەسەر ئەم پرسە کە ماوەی هەفتەیەکە ڕای گشتی پێوە سەرقاڵە.
ئەم کێشەیە تەنها لەسەر ئاستی کارگێڕی نەوەستایەوە، بەڵکو بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان پەیامێکی توندیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد کە د. عەبدوللەتیف و د. خالیدی ڕاگری کۆلێژ بۆ هەمیشە دوور بخرێنەوە. ئەوان ئاماژەیان بە حاڵەتی تری گێچەڵکردنیش کردووە کە پەیوەندی بە براکەی ناوبراوەوە هەبووە. چاودێران پێیان وایە ئەم لێکۆڵینەوە و بڕیارانەی زانکۆی سلێمانی زەبرێکی کوشندە لە پێگەی کۆمەڵایەتی و ئاینی ناوبراو دەدات کە پێشتریش لەنێو هاوباوەڕەکانیدا لاواز ببوو.

پاشخانی دۆسیەکە
لێرەوە، پێشهاتەکان چوونەتە قۆناغی ڕێکاری فەرمی لە ناو وەزارەت و پاشخانی بابەتەکە بەپێی ڕوونکردنەوەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بەمشێوەیە گەڵاڵە بووە:
دەقی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
"ئەمرۆ یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت کە پێشتر لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە بە ئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو، لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێکرد و ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت."
شێوازی داواکراوی ناردنی دۆسیەکە: سەر سەرچاوە ئاگادارەکان جەخت دەکەنەوە کە هەرچەندە پێشتر ئەنجامەکان بە ئەلیکترۆنی ڕەوانە کرابوون، بەڵام وەزارەت داوای کردووە کۆنووس و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی زانکۆی سلێمانی بە شێوازی دەستی (نووسراوی فەرمی) بۆ وەزارەت بنێردرێت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت: ئەنجامی ڕاپۆرتەکان خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزارەت و بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا، ئەگەر هیچ پێشهاتێکی کتوپڕ نەبێت، بڕیاری فەرمی و کۆتایی لەسەر پێشنیارەکەی زانکۆی سلێمانی (کە دوورخستنەوەی ناوبراوە) لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا بدرێت.
-
هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت
|
-
زانکۆی سلێمانی پێشنیاری دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی ئاراستەی وەزارەت دەکات
|
-
بومەلەرزەی دژە گەندەڵی لە عێراق؛ ٧٤ بەرپرسی باڵا دەستگیرکران و لێکەوتەکانی دەگەنە هەرێم
|
-
لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی دەکرێن و فراوانتر دەبن؛ شەوی رابردوو بۆ "دزەکان" لە عێراق نەهات بوو
|
-
نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟
|
-
بڕیار لەسەر کەیسەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی دەدرێت
|
-
هەرێم نایەوێت 120 ملیار بداتە عێراق؛ سێ وەفدی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغداد
|
-
پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت
|
-
یهكێتى و پارتى له ڕێككهوتن لهگهڵ یهكتر بێئومێد بوون؛ چى ڕوودهدات؟
|
|
|
|