2 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تووشی شۆك بوون؛ له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به هەموو شتێکدا ناوه
نزیكه‌ی 50 ده‌ستبه‌سه‌ركراو كه زیاتر له 12 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لێپرسراوانى وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌شێك له راوێژكارانی پێشووی حكومه‌ت له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا راگیراون، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غداد.
ئه‌وان له دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستبه‌سه‌رن كه عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراقی تێدایه، ناوبراو دوای ده‌ستگیركردنی مانگی رابردوو دانی ناوه به‌وه‌ی لێپرسراوانى تر تێوه‌گلاون له مامه‌ڵه و گرێبه‌سته گه‌نده‌ڵییه‌كان، كه ملیۆنان دۆلاریان لێ وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه عیراقییه‌كانی ئاگادار له ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بى جه‌دید كردووه، تائێستا ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و سه‌ردانیكردنیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، هیچ كام له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان روبه‌ڕوی ئازاردانی جه‌سته‌یی و ترساندن نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌یان له چه‌ند سه‌عاتى یه‌كه‌می لێپرسینه‌وه‌دا دانیان به تۆمه‌ته‌كاندا ناوه.

جگه له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منیی و دادوه‌ری گه‌ڕان و پشكنینان بۆ مۆبایله‌كانیان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی زانیاریی نوێ كه ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان پێدا ناوه.
ئاماژه‌یان به‌وه شكردووه، به‌شێك له ده‌ستگیركراوه‌كان تووشی شۆك بوون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ره‌سهێنانیان، به‌جۆرێك یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان كه ژنه په‌رله‌مانتارێكه، بۆ جاری دووه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و بێهۆش بووه، دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تا هۆشی هاتووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوێكی تر تووشی مه‌ینی خوێن بووه، كه به خێرایی له‌لایه‌ن پزیشكانی شوێنی دهستبهسهركردنهكهوه چاره‌سه‌ری بۆكراوه.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری بارودۆخی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌له‌فزیۆنیان بۆ دانراوه، به‌ڵام ئیداره‌ی زیندانه‌كه كۆنترۆڵی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كات و سنوداره به په‌خشكردنی ته‌نها كه‌ناڵێكی وه‌رزشی دیاریكراو.

له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به تایبه‌تی دوای كۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، به ڕه‌سمى موسه‌نا سامه‌ڕایی و هیند عه‌باسی كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی داوایه‌ك به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان شوێنه‌كانیان ده‌گۆڕێت و په‌رله‌مانتارى تر ده‌چێته شوێنیان، ره‌نگه دوای ئه‌وه به‌یاننامه‌ی ڕه‌سمى تریش ده‌ربكرێت بۆ گۆڕینی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تر كه تێوه‌گلاون له دزییهكاندا.
-
په‌رله‌مانتاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تووشی شۆك بوون؛ له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به هەموو شتێکدا ناوه
|
-
بڕیارێک بە واژۆی سووری وەزیر و تانەی پارێزەران؛ ڕەهەندە یاسایی و کارگێڕییەکانی دوورخستنەوەی عەبدوللەتیف ئەحمەد
|
-
هەڵمەتی دژە گەندەڵی؛ سەری زەیدی دەخوات، یان بەرزی دەکاتەوە؟
|
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
|
-
گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە
|
-
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
|
-
618 ڕۆژه یه‌ك دانیشتنیان كردووه ته‌نها بۆ سوێندخواردن؛ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ونه پشووى هاوینه‌وه
|
|
|
|