2026-07-04
404 جار خوێنراوەتەوە
په‌تى درۆ كورته؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه به‌لاى وهفدى هه‌رێمه‌وه لاوه‌كى بووه
لە کۆبوونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردووە
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه هۆكارى دواكه‌وتنى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بێت له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، ده‌ڵێت" داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە 10ڕۆژی مانگی دواترەوە" له‌كاتێكدا مانگه‌كانى پێشوو له‌گه‌ڵ ناردنى داهاتى مانگى پێشووتر به‌غداد مووچه ناردووه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری‌دا ڕه‌تیده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ پرسى مووچه وه‌فده‌كان سه‌ردانى به‌غدادیان كردبێت، له‌كاتێكدا پرسى سه‌ره‌كیی و گرنگ ئێستا بۆ خه‌ڵكى كوردستان مووچه‌یه، جگه له‌وه‌ى میدیاكانى حكومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد پرسى سه‌ره‌كیی سه‌ردانى وه‌فده‌كان بۆ مووچه بووه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریدا كه به زمانێكى توند نووسراوه هاتووه:" ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیاکان و پەیج و سۆشیال میدیاوە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و دەربڕینی ناڕاست بۆ دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد دەکەن و هەندێکیان دەڵێن شاندەکە داوای دواخستنی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەو هەڵمەتی درۆ و ڕیاکارییە ڕایدەگەیەنین."

ده‌شڵێت "هەرکەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی مووچەی کردبێت ڕاست ناکات و درۆیەکە و شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە مووچەی بەدەرکردووە لە هەموو کێشە و بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی و هتد…. بۆیە ئەو قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە".
وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "ڕوونیدەکەینەوە ئەرکی دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد پەیوەست بووە بەچەند پرسێکەوە لەوانە
١- کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا.
٢- کێشەکانی تایبەت بە باج و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.
٣- کێشەکانی تایبەت بە لێخۆشبوونی گومرگی و پاراستنی بەرهەم و پرسی کوالیتی کۆنترۆڵ.

"هەرچی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ، لە کۆبوونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردووە و شاندەکە داوای کردووە بەپێی یاسای بوودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت، واتە لە ( ٥٠٪ ) داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە".وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم وا ده‌ڵێت.
له كۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریدا هاتووه" بەوپێیەی کە هەمیشە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە دە ڕۆژی مانگی دواترەوە، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش دەرنەچێت ، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت ، چۆن دەکرێت بەو بیانووە مووچە ڕابگیرێت و دوابخرێت. "
-
سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا
|
-
كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له بودجه‌ی 2027؛ له نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان
|
-
بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد
|
-
فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران
|
-
کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟
|
-
ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟
|
-
عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل
|
-
بانكه بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌كرێنه‌وه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
|
|
|