5 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
کەرتی تەندروستی لە بازرگانییەکی بێبەزەییدا؛ 96٪ی هاووڵاتیانی هەرێم دەرمان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەکڕن
سه‌رۆكی رێكخراوی ئاران كه سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی و كەلتور(دامەزراوەیەکی ئەمریکییە) پاڵپشتیده‌كات، هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ڕووی ده‌رمانه‌وه له‌قه‌یراندایه، پزیشكێكیش دەڵێت پێویسته ده‌زگایه‌كی نیشتمانی بۆ دابینكردنی ده‌رمان دابمه‌زرێت.
هه‌ژار بابان، سه‌رۆكی رێكخراوی ئاران بە ئیرادەی ڕاگەیاند، رێكخراوه‌كه‌یان چه‌ندین كونفرانسیان به‌به‌شداری چه‌ندین پزیشكی پسپۆر‌و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌کان به‌ستووه.
دەشڵێت لە 96%ی هاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمان ده‌كڕن، به‌ڵام ته‌نها 4%ی هاوڵاتیان له‌نێو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كاندا ده‌رمانیان ده‌ستده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت پاڵپشتی كه‌رتی ده‌رمان ناكات، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی دەستوری عێراق‌و رێكخراوی تەندروستی جیهانی ده‌بێت پاڵپشتی بكات، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت جێگه‌ی گرتووەته‌وه، له بابه‌تێكی مرۆیییه‌وه بووەته بابەتێکی بازرگانی، وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه.

بەپێی ئامارەکان، له ئێستادا 79 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هەیە، 32 نه‌خۆشخانه له هه‌ولێر، 20 نه‌خۆشخانه‌ش له‌سلێمانین، كه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به پاره‌یه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، نەخۆش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی نابێت خۆی هه‌ژار بكات، واته نابێت خانوو و ئۆتۆمبێل بفرۆشێت، به‌ڵام هه‌زاران كه‌س بۆ چاره‌سه‌ر، ئۆتۆمبێل و خانوویان فرۆشتووه، دواتریش به‌شێكیان مردوون، وه‌كو نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و گورچیله و دڵ.
هەر بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، سه‌رچاوه‌كانی ده‌رمان پێویسته ستاندارد بن و جێگه‌ی متمانه‌ی ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی یان ئه‌وروپی بن، چونكه ئه‌وان به‌ئاسانی مۆڵه‌ت ناده‌ن به‌كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان، ده‌بێت مه‌رجه زانستی و ئه‌خلاقییه‌كانیان تێدابێت.

بەڵام بە وتەی سه‌رۆكی رێكخراوی ئاران، ده‌رمان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان گومانی له‌سه‌ره، چونكه له‌سه‌ری نوسراوه له فه‌ڵه‌ستین به‌رهه‌مهاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاته رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌رمانی بۆ دابینده‌كه‌ن، یان وڵاتانی ئێران و ڕووسیا كه ئه‌مریكا مۆڵه‌تیان پێنادات.
ئومێد عه‌لی، پزیشك و په‌رله‌مانتاری كوردستان، بە ئیرادەی ڕاگەیاند، قه‌یرانی ده‌رمان هی یه‌ك رۆژ و یه‌ك مانگ نیه و چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه، چونكه به‌ڕێگه‌ی یاسایی و زانستی ناڕوات، بۆیه چاره‌سه‌ریشی قورسه.
ئەو پزیشکە، باس له‌وه‌شده‌كات، پزیشكی نیشتمانیی بوونی نیه، حكومه‌تی عێراقیش پرسی ده‌رمان و خواردنی كردووەته پرسێكی سەروەری ئەویش له‌به‌ر گرنگی دۆسیه‌كه، چونكه ئاسایشی نیشتمانییه".

"ده‌رمانیش ده‌چێته جه‌سته‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رپه‌رشتی بكات و كۆنتڕۆڵ جۆری هه‌بێت و كارگه‌ی پێداویستیی پزیشكیی بكاته‌وه، چونكه بودجه‌یه‌كی زۆر به‌م هۆیه‌وه ده‌برێته ده‌ره‌وه".ئومێد عەلی پزیشک و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وا دەڵێت.
ئەو پزیشکە دەشڵێت "له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا پێویستمان پێیان ده‌بێت، گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم و خودی وه‌زیری ته‌ندروستی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای ده‌رمانی عێراق هه‌بێت كه ناسراوه به كیمیادیا، پشكی خۆیان له ده‌رمانه جیاوازه‌کان دابین بكەن".
ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی ئەوەش دەگرێت، " حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌دا كه‌مته‌رخه‌م بووه و به‌پێویستی ده‌زانێت كه قۆرغكاری تێدا نه‌كرێت و ناشه‌فافی تێدا نەبێت".
بە وتەی ئومێد عەلی، "ئەو ده‌رمانانه‌ی كه ده‌چنه خانه‌ی بێهۆشكارییه‌وه وه‌ك ده‌رمانه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێڕی چڕ، كه وه‌كو چه‌كی قاچاغ وان، پێویسته له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تدا بن تاوه‌كو چاودێریی بكرێن".

هەر لەبارەی ئەو پرسە، غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئیرادە ئاشكرایكرد، به‌شێك له ده‌رمانەکان له هه‌رێم ده‌ستناكه‌ون، به‌ڵام بە هه‌وڵی ئه‌وان هێنراونەتە هەرێم، وه‌ك ده‌رزی نه‌خۆشخانی هه‌رس و جگه‌ر و گورچیله و رۆماتیزم.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، جه‌ختده‌كاته‌وه، كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ناچن به‌شه ده‌رمانی نه‌خۆشەکانیان لە به‌غدا وه‌ربگرن ئەوەش له‌به‌ر كۆمپانیاكانی خۆیان.
"له‌ئێستادا نه‌خۆشخانه‌ی حكومی ده‌رمانخانه‌ی ئه‌هلی تێدایه، كه له‌دونیادا شتی له‌وجۆره نیه، له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردووش‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنوری پارێزگای سلێمانی هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی دروست نه‌كردووه". غالب محەمەد وا دەڵێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژه‌ی به بینایه‌كی ته‌ندروستی كرد كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا حكومیه، بەڵام كراوه‌ته ئه‌هلی. دەشڵێت "ورده ورده كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ڕوات".
بە وتەی غالب محەمەد، "بۆ ئەو کەسانەی چارەسەر بۆ کێشەی ددان وەردەگرن، لە نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان پشکنینی جگه‌ر و ئایدزیان بۆ ناكرێت، به‌وه‌ش هه‌ڵَگرانی ڤایرۆسی جگه‌ر به‌ڕێژه‌ی 200% زیادی كردووه".

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ژار بابان، سه‌رۆكی رێكخراوی ئاران ده‌ڵێت، پێویسته ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه دابینبكرێت نه‌وه‌ك پێی بفرۆشرێتەوە.
"له عێراقدا كۆمپانیای كیمیادا هه‌یه كه ده‌رمان بۆ نه‌خۆش به‌خۆڕایی دابینده‌كات، پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش پشكی خۆی له به‌غدا وه‌ربگرێت، نرخی ده‌رمانیش له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌مبكاته‌وه و جیاوازی نرخ له‌نێوان ده‌رمانخانه‌كاندا نه‌هێڵێت" سەرۆکی رێکخراوی ئاران وا دەڵێت.

-
کەرتی تەندروستی لە بازرگانییەکی بێبەزەییدا؛ 96٪ی هاووڵاتیانی هەرێم دەرمان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەکڕن
|
-
جەلادەکەی نوگرە سەلمان لە بەردەم سێدارەدا؛ عەجاج تکریتی ناوی ئەفسەرانی تری ئەنفالی ئاشکرا کرد
|
-
ترسى تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵى؛ ناوچه‌ى سه‌وز چۆڵ ده‌كات
|
-
ئاڵۆزییەکانی تورکیا و ئیسرائیل؛یادەوەری تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە دەریا و غەززە
|
-
تورکیا لە " هێرشی سەربازی و درۆنەوە" دەپەڕێتەوە بۆ "سەپاندنی ئەندازیارییەکی نوێی ئەمنی-ئابووری" لە عێراق و هەرێم
|
-
کۆماری ڤێللا نهێنییەکان؛ 300 کەس لە عێراق ملیاران دۆلاریان حەشارداوە
|
-
دەستەی دەستپاکی: كۆی دەستگیركراوان لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووتە 59 كەس
|
-
بۆچی موجتەبا تەنانەت لە مەراسیمی ماڵئاوایی تەرمی باوکی‌دا دەرنەکەوت؟
|
-
دوای سەردانە نھێنییەکەی کاڵن؛ میدیای تورکیا باسی کشانەوەی پەکەکە دەکات و کەجەکەش ڕەتیدەکاتەوە
|
|
|
|