17 کاتژمێر پێش ئێستا
215 جار خوێنراوەتەوە
موجتهبام نهبینیوه؛ عێراقچی گومان له مردنى خامنهیى دهكات
عهباس عێراقچى وهزیرى دهرهوهى ئێران بۆ یهكهمجار چهند زانیارییهك لهبارهى مهرگى عهلى خامنهیى ڕابهرى پێشووى ئێران ئاشكرا دهكات، گومانى خۆى له مردنهكهى دهردهخات و دهڵێت " دوژمن زانیاریی هەبوو عەلی خامنەیی هەموو بەیانیەك لە نوسینگەكەیەتى".
وهزیرى دهرهوهى ئێران وتیشى،" دوژمن باش دەیانزانی رابەری باڵا هەموو بەیانیەک لە نوسینگەكەیەتی، ئەوەش وایكرد ئامانجێکی ئاسان بێت".
عێراقچی لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی رووداوەكانی جەنگی ئەم دواییەو كردنە ئامانجی عەلی خامنەیی، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلەوە ڕایگهیاند "دوژمن ئاگاداری ئەم کۆبوونەوانە بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی كەلێنی ئەمنی، کە رەنگە هێشتا بە تەواوی چارەسەر نەکرابێت و پێویستی بە چارەسەكردن هەیە، دەزگا ئەمنییەکان لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن".
بهوتهى وهزیرى دهرهوهى ئێران " ئەوان زانیارییان ئەوەشیان هەبووە کۆبوونەوەیەكی فەرماندە سەربازییەکان لە بیناكەی تەنیشتی نوسینگەی رابەر بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە ئەو کاتە تایبەتەیان بۆ هێرشكردن هەڵبژارد".
عێراقچی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی،" لەم ماوەیەدا موجتەبا خامنەییم نەبینوە، پێشموانییە جگە لە چەند كەسێكی كەم، کەس بینیبێتی".

لەبارەی ئەوەی بۆچی هەر لە یەکەم رۆژی شەڕەوە ئێران گەرووی هورمزی داخست، وتی، "چونکە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو، ئەگەر رابەری باڵا بکرێنە ئامانج، دەستبەجێ گەرووەکە دابخرێت".
موجتەبا خامنەیی لە رۆژی 28 ی شوباتی ئەمساڵەوە کە ئەمریکاو ئیسرائیل بۆردومانی تارانیان کردو باوکی کوژرا لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەرنەکەوتوە، کە ئەوەش یەکەم رۆژی ئەو جەنگە بوو کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران رایانگەیاند و 39 رۆژی خایاند.
تا ئێستا کەس نازانێت موجتەبا خامنەیی لە کوێیە،کە کوڕی خامنەیی و شوێنگرەوەیەتی لە دەسەڵاتدا، بەشێوەیەک لە هیچ مەراسیمێکی ماڵئاواییکردن و بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی باوکیدا لەماوەی شەش رۆژدا ئامادە نهبوو.

رۆژی 28 ی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکاو ئیسرائیل بۆردومانی تارانیان کردو عهلى خامنهیى رابهرى ئێران و بهشێك له ئهندامانى خێزانهكهى كوژران، ئەوەش یەکەم رۆژی ئەو جەنگە بوو کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران رایانگەیاند و 39 رۆژی خایاند.
لە هێرشەکەدا موجتەبا خامنەیی برینداربوو، لەوکاتەوە هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە و تەنها هەندێک بەیاننامە بەناویەوە بڵاوکراوەتەوە.هەرئەمەش وایکردووە نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میدیای رۆژئاوا زانیاریی جیاواز لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بڵاوبکەنەوە.
-
جووڵەی نوێ لە دۆسیەی ئیمراڵی؛ کوردانی باکور داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئۆجەلان دەکەن
|
-
هۆشداری ئێران و هەڕەشەکانی ئەنقەرە؛ زانیاریی نوێ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکی ترەمپ بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا دەبێت
|
-
لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە
|
-
سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟
|
-
موجتهبام نهبینیوه؛ عێراقچی گومان له مردنى خامنهیى دهكات
|
-
بارینی درۆن و مووشەک لە ئاسمانی کوردستان؛ هێرشەکانی تاران چۆن بەرەی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکخست سنورێکی بۆ بێدەنگی دانا؟
|
-
بەکارهێنانی ئەحمەدی نەژاد؛ ڕاستە یاخود وەرزێکی نوێی جەنگی زانیاریی نێوان ئێران و ئیسرائیلە؟
|
-
لە نێوان قۆرغکاریی ناوخۆ و جەنگی گەرووی هورمزدا؛ بۆچی نرخی بەنزین لە کوردستان و ئەمریکا هاوشێوەن؟
|
-
کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە
|
|
|
|