16   کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە

لە دنیای ئەمرۆدا کە وەک گوندێکی بچووکی لێهاتووە، هیچ سەیر نییە لەمپەر بۆ ئەوپەری دنیا لایەنگیری سیاسی و وەرزشی بۆ هەر لایەنێک دەرببڕی، لە مۆندیالی 2026 ئەوەی جێی سەرنج بوو سیاسەت باڵی بەسەردا کێشا، بەوەی نەتەنیاهۆ پشتیوانی ئەرجەنتینی کرد و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و خەڵکەکەشی پشتیوانی ئیسپانیا بوون، بەهۆی ئەو دژیەکییەی لە سیاسەتی ئەرجەنتین و ئیسپانیا بەرامبەر دۆزی فەڵەستین و ئیسرائیل هەیە.

لە جیهانی هاوچەرخدا، سیاسەت سنوورە تەقلیدییەکانی بڕیوە و بێپێچووپەنا چۆتە ناو جیهانی وەرزشەوە. لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا هاوسۆزی بۆ هەڵبژاردەکان لە لایەن سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانەوە بە ڕوونی دەرکەوت.

ئیسپانیا بەهۆی هەڵوێستە توندەکانی دژی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە و دژایەتیکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، پشتگیرییەکی بەرفراوانی سەرکردەکانی ناوچەکەی بەدەستهێنا؛ تا ئەو ڕادەیەی موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، دوای سەرکەوتنی ئیسپانیا لە یاریی کۆتاییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" کورت و ڕاشکاوانە نووسی "سوپاس ئیسپانیا".

لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دڵخۆشی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئیسپانیا دەربڕی و ڕایگەیاند جگە لە ئاستی یارییەکەیان، هۆکاری دووەم هەڵوێستی جوانی حکومەتی ئیسپانیا بووە لە شەڕی غەززەدا بەرامبەر هەڵوێستی ئەرجەنتین و هاوپەیمانییان لەگەڵ زایۆنیزم.

 لە بەرامبەردا، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە دیدێکی جیاوازەوە ئاماژەی بەوە دا کە حەزی دەکرد ئیتاڵیا بیباتەوە تەنیا لەبەر ئەوەی ڕەنگی پۆشاکەکەیان شینە، هۆکاری بڕدنەوەی ئەرجەنتینیشی بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە و وەرگرتنی پارە گەڕاندەوە.

لە بەرەی بەرامبەردا، ئەرجەنتین بەهۆی هاوپەیمانیی نزیکی خافییر میلی، سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بووە جێی سەرنج و پشتیوانیی سەرکردەکانی ئیسرائیل. ناتانیاهۆ پێش یاریی کۆتایی ڕایگەیاندبوو کە هاندەری ئەرجەنتینە و وتبووی: "سەرکەوتن بۆ میسی دەبێت". هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش سەرنجی خستە سەر هەمان یاریزان و ڕایگەیاند"لایەنگری هیچ کام لە هەڵبژاردەکان ناکەم، بەڵام گرەوکردن لە دژی میسی زۆر زەحمەتە".

ئەم نموونانە بە ڕوونی ئەوە دەسەلمێنن، لە دنیای ئەمڕۆدا، تەنانەت تۆپی پێ و جامی جیهانیش لە سێبەری بەرژەوەندی، ئایدۆلۆژیا و هەڵوێستە سیاسییەکان بەدەر نین، وەک چۆن زۆربەی کایەکانی دیکەی ئەم جیهانەش لێی بەدەر نین.

 

 

 

 

  • جووڵەی نوێ لە دۆسیەی ئیمراڵی؛ کوردانی باکور داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئۆجەلان دەکەن

  • هۆشداری ئێران و هەڕەشەکانی ئەنقەرە؛ زانیاریی نوێ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکی ترەمپ بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا دەبێت

  • لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە

  • سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟

  • موجته‌بام نه‌بینیوه‌؛ عێراقچی گومان له‌ مردنى خامنه‌یى ده‌كات

  • بارینی درۆن و مووشەک لە ئاسمانی کوردستان؛ هێرشەکانی تاران چۆن بەرەی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکخست سنورێکی بۆ بێدەنگی دانا؟

  • بەکارهێنانی ئەحمەدی نەژاد؛ ڕاستە یاخود وەرزێکی نوێی جەنگی زانیاریی نێوان ئێران و ئیسرائیلە؟

  • لە نێوان قۆرغکاریی ناوخۆ و جەنگی گەرووی هورمزدا؛ بۆچی نرخی بەنزین لە کوردستان و ئەمریکا هاوشێوەن؟

  • کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە

سەرەکی