6 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
دوای پچڕانێکی دوو مانگی؛ دەرگای ئیمراڵی دیسان کرایەوە
هۆکاری دەستپێکردنەوەی دیدارەکان و ڕێککەوتنی ئیمراڵی
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو پڕۆسەکە دەستکەوتوون، سەرەڕای ئەوەی لە مانگی نیساندا سازانێک لە نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری کورد لە باکوری کوردستان و شاندی دەوڵەتی تورکیا هاتبووە ئاراوە بۆ ئەوەی ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە ئامادە بکرێت و لە ئایاردا لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، بەڵام دەوڵەت پەیمانشکێنی کرد و پڕۆسەکەی تووشی بنبەست کردووە.
رۆژنامەی ئازادیی وڵات لەوبارەیەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و سێ هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەم گۆشەگیری و پەککەوتنەوە روون دەکاتەوە،
چاوەڕوانیی لووتکەی ناتۆ: دەسەڵاتی تورکیا دەیویست لە ڕێگەی پێشهاتەکانی دەرەوە و بەدەستهێنانی بەڵێن لە لووتکەی ناتۆدا، پێگەی خۆی بەهێزتر بکات و مەرجی نوێ بەسەر پڕۆسەکەدا بسەپێنێت.
ململانێ و جەنگی ناوچەیی: نیگەرانیی تورکیا لە دەرئەنجامەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، و ترسی لەوەی کورد لەو دۆخەدا سوودمەند بێت، وای لێکرد کات بکوژێت تا ئەو کاتەی دۆخی ئاگربەست ڕوون دەبێتەوە.
رەتکردنەوەی مەرجە تاکلایەنەکان: دەوڵەت هەوڵیدا لەو ڕەشنووسەی پێشوو گۆڕانکاری بکات و ڕێبەر ئاپۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و زیندانییە سیاسییەکان لە چوارچێوەی یاساکە دەربکات، بەڵام ئەم هەوڵە بە وەڵامی توند و ڕەتکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ رووبەڕووەوە بووەوە.

هۆکاری دەستپێکردنەوەی دیدارەکان و ڕێککەوتنی ئیمراڵی
شکستهێنانی حساباتەکانی دەوڵەت؛ وەک بەردەوامبوونی پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی تاران، بێبەشبوونی لە وەرگرتنی ئەرکێکی نوێ لە لووتکەی ناتۆدا، دەوڵەتی ناچار کرد بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
لە دیدارە کۆتاییەکەدا کە پێنج کاتژمێری خایاند و تێیدا عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد لە باکور و، سکرتاریەتەکەی، شاندی دەم پارتی و شاندی دەوڵەت بەشدارییان تێدا کرد، لەسەر چوارچێوەی یاساکە ڕێککەوتن کرا. بەپێی ڕێککەوتنەکە:
ڕەشنووسی یاساکە لەگەڵ دەم پارتیدا هاوبەش دەکرێت و لە هەفتەی داهاتوودا دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا بۆ هەڵسەنگاندن و پەسەندکردن.
لیژنەی هاوبەشی فەرمی پێکدەهێنرێت کە دامودەزگا دەوڵەتییەکان و نوێنەرانی ڕێبەر ئاپۆ تێیدا بەشدار دەبن بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا و یاسایی.

ناوەرۆکی یاسای چوارچێوە و داهاتووی پڕۆسەکە
ئەم یاسایە وەک هەنگاوێکی سەرەتایی، گۆڕانکاری لە یاساکانی وەک "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"دا دەکات کە دژی گەلی کورد بەکار دەهێنران. پڕۆسەکە بەم شێوەیە قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوە دەچێت:
ئازادکردن و گەڕانەوە: لە قۆناغەکاندا سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ، بەڕێوەبەران، ئەندامان و لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی دەگرێتەوە، و زیندانییان ئازاد دەکرێن و ئەوانەش لە دەرەوە و چیاکانن دەتوەنن بگەڕێنەوە و بەشداریی سیاسەت بکەن.
قەرەبوکردنەوە: ماف و موڵک و پیشەی ئەو کەسانەی بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ بزووتنەوەکەدا لەدەستیان داوە، بەپێی یاسا قەرەبوو دەکرێنەوە.
یاساکانی دیموکراتیزەبوون: جەخت لەسەر دەردانی یاسای ئیدارە خۆجێییەکان، ئازادیی بیروڕا و مافی خۆڕێکخستن کراوەتەوە بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم چارەسەریی پرسی کورد.
ئەنجام؛ سەرەڕای ئەوەی هێشتا نیگەرانی و گومان لە عەقڵییەتی دەسەڵاتی تورکیا لە ئارادایە، بەڵام ئەم یاسایە وەک دەرگایەک بۆ کردنەوەی ڕێگەی چارەسەری و دیموکراتیزەبوون سەیر دەکرێت. سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە که ئەم پڕۆسەیە تەنها بە دانووستاندن سەرکەوتوو نابێت، بەڵکو پێویستی بە تێکۆشانێکی مەزن و تۆکمەکردنی ڕێکخستن هەیە بۆ ئەوەی ماف و ئازادییەکان مسۆگەر بکرێن.
-
دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند
|
-
دوای پچڕانێکی دوو مانگی؛ دەرگای ئیمراڵی دیسان کرایەوە
|
-
دوورخستنەوەی کەریم خان و کشانەوەی ڤەنزوێللا؛دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەبەردەم زریاندا
|
-
لە سایەی بێدەنگیی لەگەڵ ئەمریکا؛ ئێران جەنگە سنووربەزێنەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕتر دەکاتەوە
|
-
داپۆشینی بێبەرنامەیی و گەندەڵی؛ چۆن حکومەتی هەرێم قەیرانی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبای خستە ئەستۆی کۆمپانیاکان و بەغدادەوە؟
|
-
یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا؛ پرسی کورد دەگوازرێتەوە بۆ سەر زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی
|
-
پەککەوتنی حکومەت و قەیرانی مووچە و بەنزین؛ هاووڵاتیانی هەرێم بێهیوا بوون و بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان کۆچ دەکەن
|
-
وێنەکانی ترەمپ لەسەر کەشتییە نەوتییەکان و ڕاگرتنی هێرشەکان؛ ئەمریکا و ئێران دەرگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکەنەوە
|
-
جیاوازیی گەورەی حوکمڕانی؛ لە کاتێکدا بەغدا گەندەڵکاران دەستگیر دەکات، هەرێمی کوردستان ٣٥ ساڵە لە بێدەنگیدایە
|
|
|
|