11   کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

داپۆشینی بێبەرنامەیی و گەندەڵی؛ چۆن حکومەتی هەرێم قەیرانی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبای خستە ئەستۆی کۆمپانیاکان و بەغدادەوە؟

لە کاتێکدا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بەدەست قەیرانی قورسی نەمانی سووتەمەنی، گرانیی بێوێنە، پچڕانی بەردوامی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن و لە دۆخێکی سەختی ژیاندا دەژین، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی گوتار و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانەوە هەوڵ دەدەن تەواوی قەیرانەکان بخەنە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد و کۆمپانیاکانی غاز و سووتەمەنی، بە بێ ئەوەی دان بە نەبوونی پلان و قۆرغکارییە ناوخۆییەکاندا بنێن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە تێیدا سەرۆکی حکومەت هەوڵیدا پشتڕاستی بکاتەوە کە سەرەڕای دژواریی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخەکان، حکومەت لە خزمەتی خەڵکدایە و قەیرانەکان تێدەپەڕن، بەڵام ناوەڕۆکی قسەکانی دیسانەوە پشت بە کۆمەڵێک پاساوی دەرەکی و هۆکاری لاوەکی بەست.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندیی بە دۆخی ناوچەکەوە هەیە و حکومەتی فیدراڵ تێچووی نفەقاتی سیادی نادات و تەنها پەنجا هەزار بەرمیل نەوتی بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەسەر هەرێمدا سەپاندووە. لە کاتێکدا کێشەی ڕاستەقینە لە ناوخۆدایە، لە نەبوونی هیچ پۆلێن و پلانێکی تۆکمەی حکومی، کارگێڕیی هەڵە، پەرەسەندنی گەندەڵی و قۆرغکاری لە کەرتی تایبەتی حزبی و کۆمپانیا دەستڕۆیشتووەکانەوە؛ ئەو کۆمپانیایە حزبی و نزیکانەی دەسەڵات کە بازاڕی بەنزین، غاز و سەرچاوە ئابوورییەکانیان بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حزبی قۆرغ کردووە و هیچ بەرپرسیارێتییەکیان بەرامبەر ژیان و بژێوی خەڵک نییە.

سەبارەت بە کێشەی کارەباش، هەرچەندە حکومەت لە پێشتردا بەڵێنی کارەبای بیست و کاتژمێری دابوو، بەڵام کەمکردنەوەی بەرهەمی غاز لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە پاساوی سەرەکی بۆ قەیرانی کارەبا و سووتەمەنی، لە کاتێکدا نەبوونی ستراتیژی مەیدانی و چاودێریکردنی دامەزراوەکانی وزە هۆکاری بنەڕەتین.

 لە لایەکی ترەوە، لە کاتێکدا خەڵک چاوەڕێی چارەسەری ڕیشەیی بوو بۆ دۆخی ئابووری و دواکەوتنی زیاتر لە بیست مانگی پێکهێنانی کابینەی نوێ و کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەرپرسان بەردەوامن لەسەر پاساوهێنانەوە بەوەی گوایە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بەسەر هەرێمدا فەرز کراوە و لایەنە سیاسییەکانیش بەرپرسیارن لە پێکنەهێنانی حکومەت، لە کاتێکدا داهاتی ناوخۆ و داهاتە نەوتییەکان خۆیان لە دەرەوەی شەفافییەت و لێپرسینەوەدا بەڕێوەدەچن وحکومەتی هەرێمیش خۆی پێشتر ئەم رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی پێشووی عێراق کردووە.

 ئەم دۆخە نالەبارە و بەکارهێنانی کێشەکان وەک کارتێک بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، وایکردووە کە کایەی ئابووری و ژیانی هاووڵاتییان بکەوێتە ژێر کاریگەریی قۆرغکاریی حزبییەوە، بە جۆرێک کە چیدی پاساوهێنانەوە بە دۆخی دەرەکی و هۆکارە لادەکییەکان ناتوانێت پەردە لەسەر نەبوونی حووکمڕانییەکی شەفاف، دادپەروەر و بەرپرسیار لە هەرێمدا هەڵماڵێت و چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان دابین بکات.

لەبارەی قسەکانی مەسرور بارزانی، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی رەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەوەبوو، کە بڕیارەکانی پێشووی بۆهەرزانکردنی نرخی بەنزین سەری نەگرت.

 

 

  • داپۆشینی بێبەرنامەیی و گەندەڵی؛ چۆن حکومەتی هەرێم قەیرانی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبای خستە ئەستۆی کۆمپانیاکان و بەغدادەوە؟

  • یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا؛ پرسی کورد دەگوازرێتەوە بۆ سەر زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی

  • پەککەوتنی حکومەت و قەیرانی مووچە و بەنزین؛ هاووڵاتیانی هەرێم بێهیوا بوون و بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان کۆچ دەکەن

  • وێنەکانی ترەمپ لەسەر کەشتییە نەوتییەکان و ڕاگرتنی هێرشەکان؛ ئەمریکا و ئێران دەرگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکەنەوە

  • جیاوازیی گەورەی حوکمڕانی؛ لە کاتێکدا بەغدا گەندەڵکاران دەستگیر دەکات، هەرێمی کوردستان ٣٥ ساڵە لە بێدەنگیدایە

  • لە نووسینگە ئابوورییەکانەوە؛ چۆن داهاتی عێراق ئاراستەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان دەکرێت؟

  • فراوانبوونی بەرەی جەنگی ئەمریکا و ئێران؛ ئۆکرانیا دەچێتە ناو هاوکێشەکە و وڵاتانی کەنداویش دەبنە ئامانج

  • یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە؛ گرەو لەسەر بەردەوامی هاوکاری هاوپەیمانان دەکرێت

  • سیناریۆکانی واشنتۆن و تەلئەبیب دژی تاران؛ لە شکستی مانگی ئادارەوە تا گەڕانەوەی ئاماژەکانی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی "کارتی کوردی"

سەرەکی