2026-07-28 272 جار خوێنراوەتەوە

نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

بەنزین لە هەرێمی کوردستان لە سعودیە و قەتەر گرانترە

نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دووجار و چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌وه‌ ده‌رچووه‌، هێشتا گرانه‌ و هاووڵاتیان گله‌ییان له‌ نرخ و كوالێتییه‌كه‌شى هه‌یه‌، ئێستا به‌نزینى نۆرماڵ هه‌رچه‌نده‌ حكومیه‌كه‌ى 750 دینار و بازرگانییه‌كه‌شى 850 دیناره‌ به‌ڵام له‌ زۆرێك له‌ به‌نزینخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستناكه‌وێت.

به‌نزینى موحه‌سه‌ن و سوپه‌ریش حكومه‌ت تائێستا بڕیارێكى ڕوونى له‌ باره‌وه‌ نه‌داوه‌، له‌ به‌نزینخانه‌كانیش نرخه‌كه‌ى جیاوازه‌، به‌ڵام له‌نێوان 1200 دینار بۆ 1500 دیناردایه‌، ئه‌م گرافیكه‌ جیاوازى نرخى به‌نزین له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان ده‌رده‌خات، ده‌رده‌كه‌وێت نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ زۆربه‌ى وڵاتان به‌رزتره‌.

نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان (نمونه‌ى نۆرماڵى هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌)

لیترێكى نۆرماڵ 96 سه‌نت

سعودیه‌ لیترێك نۆرماڵ 62 سه‌نت

قه‌ته‌ر لیترێك نۆرماڵ 58 سه‌نت

میسر لیترێك نۆرماڵ 47 سه‌نت

توركمانستان لیترێك نۆرماڵ 43 سه‌نت

عیراق لیترێك نۆرماڵ 42 سه‌نت

جه‌زائیر لیترێك نۆرماڵ 35 سه‌نت

كوه‌یت لیترێك نۆرماڵ 34 سه‌نت

ئه‌نگۆلا لیترێك نۆرماڵ 33 سه‌نت

ڤه‌نزوێلا لیترێك نۆرماڵ 4 سه‌نت

ئێران لیترێك نۆرماڵ 3 سه‌نت

لیبیا لیترێك نۆرماڵ 2 سه‌نت

ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت، به‌ گشتیی ئه‌و وڵاتانه‌ى نه‌وتیان هه‌یه‌، نرخى به‌نزین تێیاندا به‌رزتره‌، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش نرخى لیترێك به‌نزین له‌ سعودیه‌ و قه‌ته‌ر گرانتره‌.

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

  • حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

  • توركیا و عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەو بۆرییە دەكەن كە بە باشور و باكوری كوردستاندا تێدەپەڕێت

سەرەکی