15   کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

وێنەکانی ترەمپ لەسەر کەشتییە نەوتییەکان و ڕاگرتنی هێرشەکان؛ ئەمریکا و ئێران دەرگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکەنەوە

هەلێکی سنووردار بۆ گفتوگۆ؛ ئەمریکا بژاردەی هێز دەهێڵێتەوە، ئێرانیش ترسی هەیە ڕاگرتنێکی تاکتیکی بێت

هەلێکی سنووردار بۆ گفتوگۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هاتووەتە کایەوە،  ئەمریکا هێرشەکانی راگرت، بەڵام بژاردەی هێز دەهێڵێتەوە، ئێرانیش ترسی هەیە ڕاگرتنێکی تاکتیکی بێت.

لە پەرەسەندنێکی نوێدا، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی بە زیرەکیی دەستکرد لەسەر کەشتییەکی نەوتی ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوە ئیتر نەوتھەڵگری ئەوانە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگرتنی هێرشەکانی هەردوولا، بەردەوامیی پەیوەندییەکان لە ڕێگەی ناوبژیوانکارانەوە و ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان، لە کاتێکدا تاران جەخت لەسەر پاراستنی هەژموونی دەریایی خۆی دەکاتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروث سوشيال"ـەوە چەند وێنەیەکی دروستکراوی بە زیرەکی دەستکرد بڵاوکردەوە کە خۆی لەسەر گوێزەرەوەیەکی نەوتی ئێرانی نیشان دەدات و نووسیویەتی "ئەو کەشتییە ئیتر هی ئێمەیە"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ خواستی کۆنتڕۆڵکردنی نەوتی ئێران لێکدرایەوە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، هاوکات لەسەر ئاستی مەیدانی، ئێران ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ڕاگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا بۆ دووەم شەوی لەسەریەک هێرشە ئاسمانییەکانی ڕاگرت و لەم چوارچێوەیەشدا مایک واڵتز باڵیۆزی ئەمریکا جەختیکردەوە کە ترەمپ دەیەوێت هەناسەیەک بدات بە دانوستانەکان و دەرفەت بداتە دیپلۆماسی، هەرچەندە ئەمریکا هێشتا لە ئامادەباشیدا دەمێنێتەوە.

لە ڕەهەندێکی تری سیاسی و مەیدانیدا، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و جێگرەکەی سەعید خەتیب زادە دووپاتیان کردەوە، ئاڵوگۆڕی پەیامەکان و جووڵەی ناوبژیوانان لە نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە و تاران پابەندە بە دیپلۆماسیەتەوە، بەڵام قەت ڕێگە نادات ئەمریکا هەژمونی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا بسەپێنێت و لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی سازش ناکات، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە سەرەتای ئەمڕۆدا کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورمز تەقییەوە و چەند کەشتییەکی تریش گەڕێنرانەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش جەختیکردەوە کە دەبێت بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناو برێت.

لە لایەکی ترەوە، بەپێی هەواڵی بەشێک لە میدیا ئەمریکیەکان، لەسەر پێشنیاری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی موشەکە ڕێگریکەرەکانی وەک پاتریۆت و تاد دوای 13 شەوی یەک لە دوای یەک لە هێرشەکان، ترەمپ هێرشە ئاسمانییەکانی ڕاگرتووە.

 لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئەنقەست ڕێگە بە هەندێک موشەک و درۆنی ئێرانی دەدەن بەرگرییە ئاسمانییەکان تێپەڕێنن بۆ پاراستنی یەدەگی ستراتیژی خۆیان، ئێستاش ئومێدەکان بۆ زیندووبوونەوەی خولە دیپلۆماسییەکان و ڕێککەوتنەکەی مانگی حوزەیران گەشاوەتەوە.

 

  • داپۆشینی بێبەرنامەیی و گەندەڵی؛ چۆن حکومەتی هەرێم قەیرانی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبای خستە ئەستۆی کۆمپانیاکان و بەغدادەوە؟

  • یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا؛ پرسی کورد دەگوازرێتەوە بۆ سەر زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی

  • پەککەوتنی حکومەت و قەیرانی مووچە و بەنزین؛ هاووڵاتیانی هەرێم بێهیوا بوون و بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان کۆچ دەکەن

  • وێنەکانی ترەمپ لەسەر کەشتییە نەوتییەکان و ڕاگرتنی هێرشەکان؛ ئەمریکا و ئێران دەرگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکەنەوە

  • جیاوازیی گەورەی حوکمڕانی؛ لە کاتێکدا بەغدا گەندەڵکاران دەستگیر دەکات، هەرێمی کوردستان ٣٥ ساڵە لە بێدەنگیدایە

  • لە نووسینگە ئابوورییەکانەوە؛ چۆن داهاتی عێراق ئاراستەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان دەکرێت؟

  • فراوانبوونی بەرەی جەنگی ئەمریکا و ئێران؛ ئۆکرانیا دەچێتە ناو هاوکێشەکە و وڵاتانی کەنداویش دەبنە ئامانج

  • یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە؛ گرەو لەسەر بەردەوامی هاوکاری هاوپەیمانان دەکرێت

  • سیناریۆکانی واشنتۆن و تەلئەبیب دژی تاران؛ لە شکستی مانگی ئادارەوە تا گەڕانەوەی ئاماژەکانی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی "کارتی کوردی"

سەرەکی