4   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند

تا کورد پارێزگاری ئەو شارە بوو، بەهۆی ناڕەزایی لە ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنەکانی تر پارتی بایکۆتی دانیشتنەکانی کردبوو، بەڵام ئێستا کە تورکمانێک پارێزگاری شارەکەیە، پارتی دوای زیاتر لە دوو ساڵ بایکۆتی شکاند.

دواى دوو ساڵ لە بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاى ‏کەرکووک، فراکسیۆنى پارتى بڕیارى بەشداریى دا و ئەندامەکانى ئەمڕۆ ‏بەشداریى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنەکە دەکەن. ‏

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەسەر دوو پایەی سەرەكی بڕیارمان داوە بگەڕێینەوە ناو كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەن. یەكەم: وەڵامدانەوەی جەماوەی خۆمان كە بەپێویستیان زانیوە ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەیان بین.

 دووەم: وەكوو بەرپرسیارێتییەكی سیاسی و وەڵامدانەوەی داواكاریی سەرجەم كوتلە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەن كە ئاراستەی سەركردایەتیمان كراوە".

ناڕەزایەتی پارتی  لە ڕێککەوتنی ناسراو بە "هۆتێل ڕەشید" بوو، کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە بەغداد و لە نێوان یەکێتی و بەشێک لە لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان کرا، بە کۆتایی ئەم بایکۆتەش پێشبینی دەکرێت دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە ئاسایی ببنەوە.

شکاندنی بایکۆتەکە دوای ئەوە دێت، بەشێک لەو لایەنانەی پێشتر لەگەڵ پارتی رێککەوتنیان هەبوو بۆ بایکۆت، شکاندیان و لەگەڵ یەکێتی گەیشتنە رێککەوتن کە پێنج کورسی ئەنجومەنی پارێزگای هەیە، بەپێی رێککەوتنەکەش تورکمانەکان ئێستا پارێزگاری کەرکوکیان بەدەستەوەیە.

ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە 16 ئەندام پێکدێت. 9 کورسی دەبێتە زۆرینەی ئەنجومەن بۆ یەکلاییکردنەوى پۆستەکان، یەکێتى و کۆتای کریستیان 6 کورسییان هەیە.

هەریەكە لە پارێزگاری كەركوك لە پشكی كورد و سەرۆكی ئەنجومەن لە پشكی عەرەب، لە 10ی ئابی 2024 لە پۆستەكانیان دەست بەکاربوون، ئەوەش دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە ناكۆكی توندی نێوان پێكهاتەكانی شارەكە لە پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك.

هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەن  - دووساڵ بە دووساڵ- بە ئامادەبونی نۆ ئەندامی ئەنجومەن لە كوتلەكانی یەكێتیی، قیادە، عروبە و كۆتای كریستیان لە ئوتێل رەشید لە بەغدا بەڕێوەچوو، ئەوەش لەكۆی 16 ئەندامی ئەنجوومەن.

  • دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند

  • دوای پچڕانێکی دوو مانگی؛ دەرگای ئیمراڵی دیسان کرایەوە

  • دوورخستنەوەی کەریم خان و کشانەوەی ڤەنزوێللا؛دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەبەردەم زریاندا

  • لە سایەی بێدەنگیی  لەگەڵ ئەمریکا؛ ئێران جەنگە سنووربەزێنەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕتر دەکاتەوە

  • داپۆشینی بێبەرنامەیی و گەندەڵی؛ چۆن حکومەتی هەرێم قەیرانی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبای خستە ئەستۆی کۆمپانیاکان و بەغدادەوە؟

  • یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا؛ پرسی کورد دەگوازرێتەوە بۆ سەر زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی

  • پەککەوتنی حکومەت و قەیرانی مووچە و بەنزین؛ هاووڵاتیانی هەرێم بێهیوا بوون و بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان کۆچ دەکەن

  • وێنەکانی ترەمپ لەسەر کەشتییە نەوتییەکان و ڕاگرتنی هێرشەکان؛ ئەمریکا و ئێران دەرگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکەنەوە

  • جیاوازیی گەورەی حوکمڕانی؛ لە کاتێکدا بەغدا گەندەڵکاران دەستگیر دەکات، هەرێمی کوردستان ٣٥ ساڵە لە بێدەنگیدایە

سەرەکی