5 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
بۆچی عەلی زەیدی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە ؟
عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، بە فەرمانی فەرماندی گشتی هێزە چەكدارەكان، بڕیاردرا بە بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی ئەمنی و ئامادەباشی جەنگیی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەردەوامیی ئامادەیی بەرزی سەرجەم پێكهاتەكانی هێزە ئەمنییەكان و بەهێزكردنی تواناكانیانە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بەجۆرێك كە بەشداربێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەكان.
ئەو فەرمانە لەكاتێكدایە، هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەتی عیراق پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی عەلی زەیدی دووپات كردەوە لە سنوورداركردنی چەك و قەدەغەكردنی پێكهێنانی هەر ڕێكخراوێك لە دەرەوەی هێزە چەكدارە رەسمیەكانی عیراق.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت تەئكیدی لە بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كردووەتەوە، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ مانەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەت بەگوێرەی بەرنامەی حكومەت و یاسا دەربڕیوە.

هەروەها لە ڕێككەوتنەكەدا هۆشداری دراوە لە بەكارهێنانی خاكی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان تێوەگلانی عیراق لەو شەڕانەدا كە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلەكەی ناكات.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە داوای پابەندبوون بە هەنگاوەكانی دانانی چەك لە دوای 30ی مانگی نۆی 2026 دەكەن و دوای ئەو ماوەیە، هەر جوڵەیەكی چەكداری لە دەرەوەی دەوڵەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سزا دەدرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی تردا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان لە شریتی سنورییەوە دەست پێدەكات تاوەكو دەگاتە كاری مەیدانی لە تەواوی ناوچەكانی وڵات، دەشڵێت رێگەنادەین عیراق ببێتە شوێنی ئەنجامدانی هیچ هەڕەشەیەكی ناوخۆیی یاخود دەرەكی بۆ سەر هیچ وڵاتێك.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەركانی سوپا، سەرۆكی دەزگای دژەتێرۆر، فەرماندە ئەمنییەكان ودەستەی حەشدی شەعبی و ئەفسەران، هەروەها لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنی داخراوەوە تەواوی فەرماندەكانی ئۆپراسیۆنەكان و پۆلیسی پارێزگاكانی گرتەوە.
راشیگەیاندووە، ئامادەبووان تاوتوێی میكانیزمی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بەرزكردنەوەی ئامادەباشییان كرد، لە شریتی سنورییەوە تاوەكو دەگاتە كاری مەیدانی لە تەواوی ناوچەكانی وڵاتدا.
تەئكیدیان كردەوە، لەسەر ڕێگنەدان بەوەی عیراق ببێتە شوێنی ئەنجامدانی هیچ هەڕەشەیەكی ناوخۆیی یاخود دەرەكی بۆ سەر هیچ وڵاتێك.
بەپێی بەیاننامەكە، بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان تەئكیدی لەسەر گرنگیی هەوڵە هەواڵگرییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ زانیارییەكان بە خێراییەكی زۆر كردەوە.
-
هەرێمی كوردستان نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن ڕیكۆردی بەرزترین نرخی بەنزین لە جیهاندا
|
-
كارەبا بە عێراق دەفرۆشن؛ حكومەتی هەرێم دژی داناغاز و كرێسنت پترۆلیۆم دەوەستێتەوە
|
-
بۆچی عەلی زەیدی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە ؟
|
-
جهنگى ئێران گرانترینه؛ بهراوردكاریی تێچووی جهنگهكانی ئهمریكا لە مێژوودا
|
-
محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە
|
-
له دەقی ڕێککەوتنەوە تا کێشەی لۆجیستی؛ دواخستنی دەستپێکردنی کاروانی گەڕانەوەی ٦٤٨ خێزانی سەرێکانی
|
-
دەستپێکی پرۆسەیەکی مێژوویی؛ دەم پارتی و ئەردۆغان پێشوازی لە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە دەکەن و ڕۆژی هەینی تاوتوێ دەکرێت
|
-
مەرجەکان بۆ ڕێڕەوی نوێ لە گەرووی هورمز؛ ئێران دەستوەردانی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە و ئەمریکاش گەمارۆکانی چڕتر دەکاتەوە
|
-
بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شهڕى ئێران لهلایهن ئیسرائیلهوه پێش دهستپێكردنى شكستیهێنا؟
|
|
|
|