6   کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

له‌ دەقی ڕێککەوتنەوە تا کێشەی لۆجیستی؛ دواخستنی دەستپێکردنی کاروانی گەڕانەوەی ٦٤٨ خێزانی سەرێکانی

لە کاتێکدا بڕیاربوو بەیانیی ئەمڕۆ ٦ی ئاب یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی لە کەمپەکانەوە بەرەو شارەکەیان بەڕێبکەون، وتەبێژی لیژنەی ئاوارەکان ڕایگەیاند پرۆسەکە بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکارییە لۆجیستییەکانی هاووڵاتییانەوە بۆ چەند ڕۆژێک دواخراوە تاوەکو گەڕانەوەیەکی ئارام و ڕێکخراو دەستەبەر بکرێت.

پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی (رأس العین) کە بڕیاربوو بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٦ لە شارۆچکەی توینە بەرامبەر کەمپی «واشوکانی» لە حەسەکە دەستپێبکات، بۆ چەند ڕۆژێکی تر دواخرا.

مەحمود جەمیل، وتەبێژی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی ئاشکرای کرد کە بڕیاری دواخستنەکە لەسەر داوای هاووڵاتییان بووە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان لە وادەی دیاریکراودا نەیانتوانیبوو کەلوپەل و ئامێرەکانی ناوماڵیان ئامادە بکەن و بیگوازنەوە. جەختیشی کردەوە ئامانج لەم هەنگاوە پێدانی مۆڵەتێکی زیاترە تاوەکو گەڕانەوەیەکی ئارام و ڕێکخراو بێ هەبوونی ئاستەنگ بەڕێوەبچێت.

پێشتر عەمید مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاندبوو، دوای تەواوبوونی پرۆسەی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ شاری عەفرین، سەرقاڵی بەڕێکردنی یەکەم کاروانی سەرێکانی بوون کە لە ٦٤٨ خێزان پێکهاتبوو، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی بەکردەوەی بڕگەکانی ڕێککەوتتنامەی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی کاتیی سوریا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئێستادا ٧٠ هەزار ئاوارەی سەرێکانی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێن کە ٣٣ هەزاریان لە کەمپەکاندابە دۆخێکی خراپی گوزەران دەژین. لە هەمان کاتدا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار ئاوارە (پێکهاتوو لە ٣٠٠ هەزار ئاوارەی عەفرین، شەهبا و حەلەب، لەگەڵ ١٥٠ هەزار ئاوارەی سەرێکانی و گرێ سپی) کە لە دەرەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ و ئاڵۆزییەکانی سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی ناوچەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئاوارە ببوون، چاوەڕێی گەڕانەوەی سەلامەت دەکەن بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان.

ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی گەڕانەوەی هاووڵاتییان بە سەلامەتی بەڕێوەبچێت و سیستەمێکی ئاسایشی ناوخۆی هاوبەش لە شارەکانی عەفرین، شەهبا، سەرێکانی و گرێ سپی بۆ پاراستنی ئارامیی ناوچەکە جێگیر بکرێت.

  • جه‌نگى ئێران گرانترینه‌؛ به‌راوردكاریی تێچووی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا لە مێژوودا

  • محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە

  • له‌ دەقی ڕێککەوتنەوە تا کێشەی لۆجیستی؛ دواخستنی دەستپێکردنی کاروانی گەڕانەوەی ٦٤٨ خێزانی سەرێکانی

  • دەستپێکی پرۆسەیەکی مێژوویی؛ دەم پارتی و ئەردۆغان پێشوازی لە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە دەکەن و ڕۆژی هەینی تاوتوێ دەکرێت

  • مەرجەکان بۆ ڕێڕەوی نوێ لە گەرووی هورمز؛ ئێران دەستوەردانی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە و ئەمریکاش گەمارۆکانی چڕتر دەکاتەوە

  • بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شه‌ڕى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ پێش ده‌ستپێكردنى شكستیهێنا؟

  • دواى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بدى و شه‌رع؛ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سوریا چاره‌سه‌ر كراون؟

  • پرۆژەیاسای چوارچێوە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا؛ ڕۆژی هەینی قۆناغێکی هەستیاری پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات

  • ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕووباری سێیەمی عێراق لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژ دەبێتەوە

سەرەکی