4 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
یاسای چارەسەری کلیلێک بۆ ئاشتی، بەڵام بەبێ دانپێدانان بە ناسنامەی کورد
لەنێوان هەلی مێژوویی و مەترسییەکانی دووبارەبوونەوەی ڕابردوو؛ چارەنووسی پرۆسەی ئاشتی
پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" لە ١٢ ماددە پێکهاتووە و بە واژۆی ٣٦٠ پەرلەمانتاری پارتە سەرەکییەکان (دەم پارتی، ئاکەپە، جەهەپە، و مەهەپە) پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کراوە. ئامانجی سەرەکی لەم یاسایە بریتییە لە گواستنەوەی پرسی کورد لە گۆڕەپانی سەربازییەوە بۆ کادێری یاسایی و سیاسی، لەگەڵ ڕێکخستنەوەی قۆناغی دوای چەکداماڵین و گەڕانەوەی چەکداران بۆ ناو کۆمەڵگە.
خاڵە یاساییە دیارەکانی پڕۆژەکە:
مەرجەعی بڕیار: ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەبێتە مەرجەعی باڵا بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە و پشتڕاستکردنەوەی چەکداماڵین.
داواکاری فەرمی: داواکاران دەبێت لە ماوەی ٦ مانگدا دوای بڵاوبوونەوەی یاساکە، داواکاری فەرمی پێشکەش بکلەن.
چارەنوسی یاسایی و سزادان: بۆ ئەو کەسانەی تێوەنەگلاون لە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست"، ڕێکاری بەلاوەنان یان دواخستنی سزا و دادگاییکردنیان بۆ ماوەی ٥ تا ١٠ ساڵ بۆ دەگیرێتەبەر.
کاری پەرلەمانی: پڕۆژەکە لە لیژنەی دادوەری پەسند کراوە و وەک "یاسای بنەڕەتی" بەپێی مادەی ٩١ی پەیڕەوی ناوخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت تاوەکو لە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەندا دەنگی لەسەر بپەڕێنرێت.

لێدوان و دیدگای کەسایەتیی ولایەنەکان لەوبارەیەوە
ئایشەگوڵ دۆغان (وتەبێژی دەم پارتی): ئەم یاسایە هەنگاوێکی مێژووییە و دەرگای قۆناغێکی نوێ بەرەو ئاشتی و سیاسەتی دیموکراتیک دەکاتەوە. جەختی کردەوە کە دەبێت هەلومەرجەکانی ئازادی و بەشداری عەبدوڵڵا ئۆجالان هەموار بکرێنەوە، چونکە ئۆجالان ئەکتەر و بزوێنەری سەرەکی پرۆسەکەیە.
زولکوف ئوچار (پەرلەمانتاری دەم پارتی):یاساکە سەرەتایەکی گرنگە بۆ یەکگرتنەوەی مافەکانی گەلی کورد لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی دەوڵەتدا، بەڵام پێویستە تەمومژاویبوونی بڕگە یاساییەکان ڕوون بكرێنەوە.
ئۆنور دوشونمەز (پەرلەمانتاری دەم پارتی):داواکارە چەمکی "تاوانەکانی تێرۆر" دەستکاری بکرێت و تەنها ئەو کردەوانە بگرێتەوە کە توندوتیژی و زۆرەملێیان تێدایە، تا لە کاتی جێبەجێکردندا نەبێتە هۆی پێشێلکاری.
نەورۆز ئویسال ئەسلان (پەرلەمانتاری دەم پارتی): یاساکە بە گرنگ دەزانێت بۆ بەشداریپێکردنی کورد لە کۆماردا؛ داواکاری ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، کورتکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی درێژخایەن و بەشداری چالاکانەی ژنانی لە پرۆسەکەدا بە پێویست زانی.
مێرال دانش بێشتاش (پەرلەمانتاری دەم پارتی):پێی وایە پڕۆژەیاساکە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئاشتی هەمیشەیی، و جەختی لە دروستکردنی عەقڵییەتێکی هاوبەش لە نێوان لایەنەکان کردەوە بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان.
عادل عوسمان (لێکۆڵەر و نووسەر): پرۆسەکە لە نێوان دوو پارادایمدایە (دیموکراتیزەکردنی کورد لە بەرامبەر تەسفیەی دەوڵەت). ئاماژەی بەوە کرد کە یاساکە بەبێ دانپێدانانی ناسنامەی نەتەوەیی کورد تەواو نییە، و ئازادکردنی جەستەیی ئۆجالان و جێبەجێکردنی "مافی هیوا" بڕبڕەی پشتی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە.
عەزیز تونچ (نووسەر و سیاسەتمەداری کورد)، جەختی کردەوە ئەم یاسایە "ئەفسووناوی" نییە و هەموو داواکارییە دیموکراتییەکان لەخۆ ناگرێت، بەڵام دەستپێکی قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنی و سیاسییە. دەرفەتێکیشە بۆ گەڕانەوەی تاراوگەنشینان ئەگەر ناڕوونییەکانی جێبەجێکردنی یاساکە ڕوون ببنەوە.
ئیدریس شاهین (ئەندامی لیژنەی دادی پەرلەمان): پەرلەمانی تورکیا تاقە ناونیشانی فەرمییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە، بەڵام هێشتا هەنگاوی دڵنیاکەرەوەی پێویست لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕانەگەیەندراوە.

ئەنجام
پڕۆژەیاسای چوارچێوە بە هاوکاریی دەگمەنی زۆرینەی حز بە جیاوازەکانی پەرلەمانی تورکیا هاتۆتە ئاراوە. باوەڕی گشتی ئەوەیە کە یاساکە دەستپێک و کلیلێکە بۆ گواستنەوە لە خەباتی چەکدارییەوە بەرەو ئاشتیی یاسایی و سیاسی، بەڵام سەرکەوتنی کۆتایی بەستراوەتەوە بە ڕوونکردنەوەی تەمومژاو بوونی ماددەکان، چارەسەرکردنی دۆخی ئیمراڵی (مافی هیوا)، و دانپێدانانی ڕاستەقینە بە ناسنامەی گەلی کورددا و بڕیارە رۆژی دووشەممە ١٠ ی ئاب پەرلەمانی تورکیا لەوبارەیەوە کۆ ببێتەوە.
-
تەڵەی میدیایی ئێران؛ راستیی ئەو ڤیدیۆیەی بەناوی "دەرکەوتنی نوێی" موجتەبا خامنەیی بڵاوکرایەوە
|
-
ئێران گەرووی هورمزی کردووەتە مەیدانی جەنگ؛ گەرووەکە ناکاتەوە تا ئەمریکا مەرجەکانی جێبەجێ نەکات
|
-
"بەنزین گڕی بەرداوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ حکومەت نەیتوانی نرخەکەی کۆنترۆڵ بکات و کۆمپانیا مامەڵەی پێوەدەکات"
|
-
یاسای چارەسەری کلیلێک بۆ ئاشتی، بەڵام بەبێ دانپێدانان بە ناسنامەی کورد
|
-
هەرێمی كوردستان نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن ڕیكۆردی بەرزترین نرخی بەنزین لە جیهاندا
|
-
كارەبا بە عێراق دەفرۆشن؛ حكومەتی هەرێم دژی داناغاز و كرێسنت پترۆلیۆم دەوەستێتەوە
|
-
بۆچی عەلی زەیدی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە ؟
|
-
جهنگى ئێران گرانترینه؛ بهراوردكاریی تێچووی جهنگهكانی ئهمریكا لە مێژوودا
|
-
محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە
|
|
|
|