2   کاتژمێر پێش ئێستا 66 جار خوێنراوەتەوە

ئێران گەرووی هورمزی کردووەتە مەیدانی جەنگ؛ گەرووەکە ناکاتەوە تا ئەمریکا مەرجەکانی جێبەجێ نەکات

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، ئێران گەرووی هورمز ناکاتەوە تا ئەمریکا بە سەرجەم مەرجەکانی رازی نەبێت، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت هیچ دانوستانێک لە نێوان تاران و واشنتۆندا بوونی نییە.

حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ستراتیژیەتی ئێستامان بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، تا ئەوکاتەی دوژمن مەرجەکانمان جێبەجێ دەکات، ئێستا گەرووەکە وەک مەیدانێکی جەنگ وایە بۆ ئێمە، تەنها رێڕەوێکی ئاویی نییە.

لەلایەن خۆشیەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەناچێت، بەڵکو پەیوەندییەکان تەنیا لە رێگەی نێوەندگیرەوە و بە شێوەی ئاڵوگۆڕی پەیام بەڕێوە دەچن.

وتیشی، تاوەکو ئەمریکا پێشێلکارییەکانی بۆ سەر بەند و مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەردەوام بێت، ئێران بە هیچ شێوەیەک ئامادەی دانوستان نییە. .

عێراقچی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ عومان لە گفتوگۆداین بۆ دیاریکردنی رێڕەوێکی دەریایی نوێ لە گەرووی هورمز و پرۆسەکەش گەیشتووەتە قۆناغی کۆتای.

" ئەم رێککەوتنە دەریایییە بە مانای کردنەوەی گەرووی هورمز نییە، هەرچەندە رەنگە رێککەوتن لەسەر رێڕەوی نوێ بکرێت، بەڵام کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز پەیوەندیی بە کۆمەڵێک مەرجی دیاریکراوەوە هەیە کە ئەمریکا پێشێلی کردوون."

ئێران شەش مەرجی بۆ ئەمریکا داناوە پێش ئەوەی گەرووی هورمز بکاتەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە کۆتاییهێنان بە پرۆسە سەربازییەکان و هەڵگرتنی سزاکان و گەمارۆی سەر ئێران، لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری ئێران و قەرەبووکردنەوەی جەنگ و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران.

ئەو پێشهاتانە لە کاتێکدان، ئێران و عوممان خەریکە بە تەواوەتی رێکدەکەون لەسەر چەند ڕێوشوێنێکی نوێ بۆ کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، هەرچەندە دوو کەشتیی لە گەرووی هورمز رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

ئێران گفتوگۆکانی لەگەڵ سوڵتاننشینی عوممان لەسەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، جیا کردووەتەوە لە بڕیاری کردنەوەی گەرووی هورمز و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پرسەکەی پەیوەست کردووە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی لەلایەن ئەمریکاوە.

لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوڵتاننشینی عوممان رایگەیاندووە، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران، سەبارەت بە گەرووی هورمز لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە هەمانکاتدا ئیدانەی دووبارەبوونەوەی بە ئامانجگرتنی چەند کەشتییەکی کرد لە کاتی تێپەڕین بە گەرووی هورمز کە یەکێکیان ئیماراتی بووە.

 

 

  • تەڵەی میدیایی ئێران؛ راستیی ئەو ڤیدیۆیەی بەناوی "دەرکەوتنی نوێی" موجتەبا خامنەیی بڵاوکرایەوە

  • ئێران گەرووی هورمزی کردووەتە مەیدانی جەنگ؛ گەرووەکە ناکاتەوە تا ئەمریکا مەرجەکانی جێبەجێ نەکات

  • "بەنزین گڕی بەرداوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ حکومەت نەیتوانی نرخەکەی کۆنترۆڵ بکات و کۆمپانیا مامەڵەی پێوەدەکات"

  • یاسای چارەسەری کلیلێک بۆ ئاشتی، بەڵام بەبێ دانپێدانان بە ناسنامەی کورد

  • هەرێمی كوردستان نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن ڕیكۆردی بەرزترین نرخی بەنزین لە جیهاندا

  • كارەبا بە عێراق دەفرۆشن؛ حكومەتی هەرێم دژی داناغاز و كرێسنت پترۆلیۆم دەوەستێتەوە

  • بۆچی عەلی زەیدی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە ؟

  • جه‌نگى ئێران گرانترینه‌؛ به‌راوردكاریی تێچووی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا لە مێژوودا

  • محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە

سەرەکی