6   کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باکوور پاش ٤١ ساڵ لە خەباتی چەکداری و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دەربازی قۆناغێکی نوێی سیاسی دەبن، چونکە ئاراستەی رووداوەکان و هەنگاوە یاساییەکان ئاماژە بە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەکەن کە ئامانجەکەی تێپەڕاندنی خەباتی چەکداری و جێگیربوونی سیاسەتی دیموکراتیکە لە ناوچەکەدا.

پرسی داماڵینی چەک و گواستنەوەی تێکۆشان بۆ گۆڕەپانی یاسایی و سیاسی لە باکووری کوردستان چۆتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەوە بەتایبەت دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا یاسای چوارچێوەی دەرکرد، کە بەپێی لێدوانەکانی موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی نەپەگە، وەک هەنگاوێکی نوێ و بەنرخ لە مێژووی کۆماردا سەیر دەکرێت چونکە کۆمار پێشتر دانی بە ئیرادەی کورددا نەناوە هەروەها موراد قەرەیلان جەخت دەکاتەوە کە ئەم یاسایە کەموکوڕی و هەڵەی جدی تێدایە، چونکە لەجیاتی پێشکەشکردنی چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسێکی سەد ساڵە تەنیا جەختی لەسەر چەکدانانی گەریلا کردۆتەوە و پێگەی سەرەکی ئەندازیاری پرۆسەکە واتە ڕێبەر ئۆجالان و بڕگە جەوهەرییەکانی پەیوەست بە مافی گەلی کورد و دیموکراسیی پشتگوێ خستووە.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی بزووتنەوەی کورد و فەرماندەیی نەپەگە جەخت لەوە دەکەنەوە کە بۆ سەرکەوتنی یەکجارەکیی پرۆسەکە پێویستە ڕێبەر ئۆجالان ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت و ئازادی جەستەیی بەدەستبهێنێت چونکە بێ ئامادەیی و کارئەکتەری سەرەکی ئەو هیچ ئاشتییەکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە سەرناگرێت، جگە لەوەش بەپێی جەختکردنەوەکانی قەرەیلان تەڤگەری ئازادی ئامادەیی تەواوی نیشانداوە شەڕ و تێکۆشانی چەکداری بباتە گۆڕەپانی سیاسەت و یاسا بەو مەرجەی ڕێبەرایەتی پرۆسەکە بخرێتە دەست ئەندازیارەکەی تاوەکو قەناعەت بە تەواوی هاوڕێیان و ئۆرگانەکانی بزووتنەوەکە بهێنێت. هەروەها جەخت لەوە دەکرێتەوە کە شەڕی ڕابردوو ئەنجامی ڕاستەوخۆی نەبوونی چارەسەر بەرامبەر سیاسەتی لەناوبردن بووە بۆیە لە ئێستادا کاتی ئەوە هاتوو کە قۆناغی سێدارەدان و توندوتیژی کۆتایی پێبێت و زەمینە بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و بونیاتنانی کۆمارێکی دیموکراتیک دەستپێبکات.

لایەنە سیاسییەکانی کورد بەتایبەت بەرپرسانی دەم پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو دەستی ئاشتی و برایەتی درێژ کردووە و گواستنەوە بۆ قۆناغی ئاشتی نابێتە هۆی لێکترازان یان مەترسی بۆ سەر تورکیا بەڵکو بنەمای دادپەروەری و پێکەوەژیان بەهێزتر دەکات، هەروەها باوەڕی تەواو هەیە بەوەی ئەگەر ئۆجالان بەڵێنی کۆتاییهێنانی شەڕ بدات ئەوا ڕوو ناداتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی نەترسێت، لەگەڵ ئەمەشدا کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تێکۆشانی ٤١ ساڵەی گەریلا و هەڵمەتی ١٥ی ئاب توانیویەتی بوونی کورد بسەلمێنێت و ڕێگری لە قڕکردنی بکات، بۆیە ئەمڕۆ کاتی ئەوە هاتوو کە ئەو دەستکەوتە مێژوویانە لە سیاسەتدا جێگیر ببن چونکە پەکەکە ئەرکی قۆناغی ڕابردووی خۆی تەواو کردووە و هەنگاوی کرداریی وەک ڕاگەیاندنی ئاگربەست و تەنانەت چالاکی سووتاندنی چەکی لەلایەن گەریلاکانەوە ئەنجامداوە تاوەکو ڕێگە بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دیپلۆماسی بپەڕێنرێتەوە.

  • لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی

  • چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟

  • لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟

  • لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا

  • نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"

  • گرێكوێره‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌؟نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان

  • ٤٢ ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟

  • گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران

  • بەنزین بۆ ٧٥٠ دینار؛ چارەسەر بۆ قەیران یان بڕیارێکی کاتی؟

سەرەکی