4   کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران

لە دوای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو و وەڵامدانەوەی تاران بە مووشەک و درۆن، گرژییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت پرسی ئاسایشی گەرووی هورمز چوونەتە قۆناغێکی نادیار و ئاڵۆزترەوە. 

لە تازەترین پێشهاتدا، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە کە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیویۆرک – کە تێیدا ڕایگەیاندبوو بەم زوانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت – تەنیا "گاڵتە" بووە. ئەم لێدوانەی ترەمپ کاردانەوەی تووندی تارانی لێکەوتەوە؛ کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز بە ئێرانی دەمێنێتەوە و تەنیا بە فەرمانی تاران دەکرێتەوە و دادەخرێت.

لە لایەکی ترەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هێشتا هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ واشنتندا. ناوبراو ڕوونیکردەوە کە ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان لە ڕێگەی قەتەر و پاکستانەوە بە مانای دانوستان نایەت، بەڵکو دانوستانە ڕاستەقینەکان تەنیا لەگەڵ سەلتەنەی عومان بەڕێوەدەچن کە تایبەتن بە دیاریکردنی هێڵێکی دەریایی لە گەرووی هورمزدا. عراقچی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا ڕێککەوتنی کۆتاییهێنانی جەنگی لە ئیسلام ئاباد پێشێل کردووە و دووبارە پێکدادانەکانی دەستپێکردووەتەوە، بۆیە لە ئێستادا دۆخێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە و مەرجی دەستپێکردنەوەی کەشتیوانی بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە.

لەسەر ئاستی ئابووری و سەربازی، ئەمریکا بەرەو بژارەی تووندتر هەنگاو دەنێت. سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو ڕێکاری نوێ دژ بە ئێران ڕادەگەیەنن، کە پێکهاتووە لە تێکەڵەیەک لە گوشاری دارایی و گەمارۆی فیزیکیی بەندەرەکان، بەجۆرێک کە ئێران رووبەڕووی دابڕانێکی ئابووری بێپێشینە بکاتەوە.

ئەم وەرچەرخانە تووندەی واشنتن لە کاتێکدایە کە پێشتر هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی نرخەکانی سووتەمەنی هەبوو، بەڵام وەک جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێداوە، لە ئێستادا ئامانجی یەکەمی وڵاتەکەیان لەم جەنگەدا دابەزاندنی نرخی سووتەمەنییە بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی و پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران کەوتووەتە پلەی دووەم، کە ئەمەش ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان واشنتن و تاراندا زیاتر دوور دەخاتەوە.

  • گرێكوێره‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌؟نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان

  • ٤٢ ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟

  • گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران

  • بەنزین بۆ ٧٥٠ دینار؛ چارەسەر بۆ قەیران یان بڕیارێکی کاتی؟

  • پەردە لەسەر ژمارە شاراوەکانی قەیرانی بەنزین هەڵدەماڵرێت؛ داواکارییەک بۆ دابەزاندنی نرخ یان بازرگانیی مانگانە؟

  • یاسای داماڵینی چەك لە كورد؛ هەنگاوێكی مێژوویی یان مانۆڕێكی سیاسی؟

  • لە نێوان لێدوانی توندی ترەمپ و هەوڵەکانی پاکستاندا؛ ئایا ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریكا درێژ دەکرێتەوە؟

  • بەغدا دەست بە گەمارۆدانی گرووپەکان دەکات؛ تاران لە چارەنووسی چەکەکانی نیگەرانە

  • لەگەڵ پەسەندکردنی "یاسای چوارچێوە"؛ کەجەکە مەرج و ستراتیژیی نوێی ئاشکرا دەکات

سەرەکی