5 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟
ماڵپەڕی ئاکسیۆس پەردە لەسەر دانوستاندنە نهێنییەکانی واشنتن و تاران لادەدات، وردەکاری بەکارهێنانی هەولێر وەک پردی پەیوەندی و خاڵی وەرچەرخانی ململانێکان
پێگەی ئاکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، ئیدارەی ترەمپ لە ئایاری ڕابردوودا هەنگاوێکی نائاسایی نابوو، بەهۆی بێهیواییان لە دانوستاندنکارە فەرمییەکانی ئێران، ڕاستەوخۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان ڕاسپاردبوو تاوەکو وەک نێوەندگیرێکی بڕواپێکراو پەیامەکانی واشنتن بگەیەنێتە سەرکردایەتیی سوپای پاسداران و جەنەڕاڵ ئەحمەد وەحیدی.
لە کاتی دانوستاندنە ئاڵۆزەکانی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، دانوستاندنکارانی ئەمریکا تووشی گومان ببوون، کە ئایا نوێنەرە فەرمییەکانی ئێران — محەممەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی — دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە، یان ڕێککەوتنەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕەت دەکرێنەوە.

ئەم دودڵییە بەهۆی گۆڕانکارییە گەورەکانی ناو هەیکەلی دەسەڵاتی تاران لە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی و نادیاریی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی قووڵتر بووەوە، چونکە سوپای پاسداران کۆنترۆڵی ڕەهای بەسەر جومگەکانی بڕیاری ئاسایشی نیشتمانیدا گرتبووە دەست.
بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە، توڵسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا، بە ڕەزامەندیی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس، پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد.
هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی شارەزایی زمان، ئەزموونی خوێندن لە تاران و ئەو متمانە دەگمەنە بوو کە لە یەک کاتدا لای کۆشکی سپی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران هەیبوو؛ لای خۆشییەوە برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سوریا ئاماژەی بەوە کردووە، نێچیرڤان بارزانی چارەسەرکارێکی واقیعبینانەیە و لە کاتی تەنگانەدا پەیوەندیی پێوە دەکرێت.

وەک ماڵپەڕە ئەمریکیەکە ئاماژەی پێداوە، بارزانی ئەرکەکەی وەگرتووە و دوای هاوکاریی بەرپرسانی ئێران، لە ١٤ی ئایاردا لە ڕێگەی مۆبایلێکی کۆدکراوەوە لە نووسینگەکەی لە هەولێر ڕاستەوخۆ لەگەڵ جەنەڕاڵ ئەحمەد وەحیدی قسەی کردووە؛ وەحیدی پێی ڕاگەیاندووە کە سوپای پاسداران بە تەواوی پشتیوانی لە پرۆسەی دانوستاندن و هەڵوێستی نوێنەرە ئێرانییەکان دەکات.
دوای ئەم پێشچوونە، ئیدارەی ترەمپ پێشنیازی کرد کە هەولێر بێتە میوانداریی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و نهێنیی نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئەگەرچی تاران بنەمای بیرۆکەکەی ڕەت نەکردهوه، بەڵام بەهۆی نیگەرانیی لایەنی ئێرانی لە ئەگەری بەئامانجگرتنیان لەلایەن هەواڵگریی ئیسرائیلەوە لە هەولێر، کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.

لە ئێستادا کە نێوەندگیرییەکانی پاکستان و قەتەر بێ ئەنجام بوون، نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکان دەربڕیوە، بەڵام وەک مەکگۆرک ئاماژەی پێدەکات، کێشەی سەرەکی نەمانی نێوەندگیر نییە، بەڵکو خودی سیاسەتە بەرگرییکارییەکانی تارانە لە ناوچەکەدا.
-
لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی
|
-
چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟
|
-
لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟
|
-
لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا
|
-
نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"
|
-
گرێكوێرهی لایهنهكان دهكاتهوه؟نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی ئهنجومهنی باڵای سیاسی كوردستان
|
-
٤٢ ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟
|
-
گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران
|
-
بەنزین بۆ ٧٥٠ دینار؛ چارەسەر بۆ قەیران یان بڕیارێکی کاتی؟
|
|
|
|