8 کاتژمێر پێش ئێستا
205 جار خوێنراوەتەوە
نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"
دۆسیەی داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، لەنێوان مۆڵەتی حکومەت، نەخشەی جبەخانەکان و مەتەڵی جۆرف لسەخردا
لەگەڵ نێزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراوی حکومەتی عێراق لە ۳۰ی ئەیلولدا، پرسی چەکدارکردن و داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان پێیناوەتە قۆناغێکی هەستیار و یەکلاکەرەوە. بەپێی زانیاریی و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، داوا لەم گرووپانە کراوە شەش جۆری سەرەکی لە چەک و کەرەستەی سەربازی ڕادەست بکەن کە بەسەر ۱۲ بنکە و پێگەی سەرەکی لە سەرتاسەری عێراقدا (لە بەسرەوە تا نەینەوا) دابەش بوون. بەڵام، ئاڕاستەی کۆتاییهاتنی ئەم دۆسیەیە لەنێوان ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی یان هەڵگیرسانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو، بە نادیاری ماوەتەوە.

پێکهاتەی جبەخانەکە: شەش جۆری سەرەکی چەک
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "المدی"، ئەو جبەخانەیەی باسی لێوە دەکرێت ناوەندی گرنگی هێزی سەربازی گرووپەکان دەپێکێت و ئەم جۆرانە لەخۆدەگرێت:
موشەکەکان: موشەکی بالستی، کاتیۆشا و موشەکی ئاڕاستەنەکراو.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن): جۆرەکانی نۆڕین، هێرشبەر و خۆکوژ (کامیکازی)، لەوانە: موهاجر-6، شاهد-101، شاهد-131، شاهد-136، ئەبابیل - کەی، ئەبابیل-3، سەماد، و سکای وۆکەر.
راجیمە و موشەکی ئاڕاستەنەکراو: بە تایبەت کاتیۆشا کە پێشتر دژی بنکەکانی ئەمریکا و نێردە دیپلۆماسییەکان بەکارهێنراون.
هاوەن و تۆپخانە: کەرەستەی پشتیگیری و تۆپخانەی مەیدانی.
چەکی دژە زرێپۆش: سیستەمی بەرگری و هێرشبەری.
چەکی سووک و ئامێرەکان: چەکی سووک، قەناس، بۆمبی چێنراو، و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.مەترسییەکانی ئەمریکا و موشەکە بالستییەکان
موشەکە بالستییەکان لە پێشەنگی مەترسییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادان. سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا پێی وایە ئەو گرووپانەی ڕەتی دەکەنەوە چەکەکانیان دابماڵن، لایەنی کەم ۸ جۆر موشەکی بالستییان بەدەستەوەیە.
هەروەها زانیارییە دزەپێکراوەکان باس لە گواستنەوەی موشەکی ئێرانی لە جۆری ئارش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن کە لە ساڵی ۲۰۲۰ەوە لە ناوچەی جۆرف لسەخر کۆگاکراون.
پێشتریش لە ساڵی ۲۰۱۸ ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان باسیان لە گواستنەوەی موشەکی زولفقار، فاتح-110 و زلزال) بە مەودای ۲۰۰ بۆ ۷۰۰ کیلومەتر بۆ عێراق کردبوو.

دابەشبوونی جوگرافیی چەکەکان
چەکەکان بەسەر ۱۲ پێگەدا لە سەرتاسەری عێراق دابەش بوون، لەوانە:
باشوور: بەسرە، واسیت، موسەننا.
ناوەڕاست و فوراتی ناوەڕاست: بەغداد، بابل، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە.
باکوور و ڕۆژئاوا: نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە، ئەنبار.

جورف لسەخر: گەورەترین گرێکوێرە و مەتەڵی دۆسیەکە
لەناو تەواوی پێگەکاندا، ناوچەی جۆرف لسەخر بە گەورەترین گرێکوێرە و مەتەڵی دۆسیەی چەک لە عێراقدا دەستنیشان دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان، ئەم ناوچەیە کە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی (کەتایبی حزبوڵا) دایە و باسی بوونی بەندیخانەی تایبەت لە ناوچەکەدا دەکرێت، لە ساڵی ۲۰۲۰دا لەلایەن ئیسماعیل قائانیەوە سەردان کراوە. ئەم ناوچەیە وەک بنکەیەکی سەرەکی کۆگاکردنی درۆن و موشەکە پێشکەوتووەکان سەیر دەکرێت.
پرسیارە جەوهەرییەکە و سیناریۆکانی داهاتوو
پرسیاری بنەڕەتی لەم کاتەدا تەنها ئەوە نییە کە "ئایا گرووپەکان چەکەکانیان ڕادەست دەکەن؟، بەڵکو چەندین سیناریۆی ئاڵۆز لە ئارادان:
ئایا بەڕاستی چەکەکان ڕادەستی دەسەڵاتی دەوڵەت دەکرێن؟
یان دووبارە دابەش دەکرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ ناو پێکهاتە و ناوچەی نوێ؟
یان ڕێککەوتنێکی سیاسی پشت پەردە دەکرێت کە ڕێگە ببات ئەم چەکانە لە بەرچاو و چاوەدێری بەدوور بخرێنەوە؟
-
لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی
|
-
چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟
|
-
لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟
|
-
لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا
|
-
نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"
|
-
گرێكوێرهی لایهنهكان دهكاتهوه؟نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی ئهنجومهنی باڵای سیاسی كوردستان
|
-
٤٢ ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟
|
-
گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران
|
-
بەنزین بۆ ٧٥٠ دینار؛ چارەسەر بۆ قەیران یان بڕیارێکی کاتی؟
|
|
|
|