4   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی

لێدوان و زانیارییە نوێیەکان لەسەر ئاستی فەرماندەیی سەربازی و ئیداریی ڕۆژئاوا جەخت لەوە دەکەنەوە، هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیدارەی خۆسەر نزیکبووەتەوە؛ ئەم هەنگاوەش بەپێی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانونی دووەمی نێوان دیمەشق و سەرکردایەتیی کورد، بە مەبەستی تێکەڵبوونەوەیە لەگەڵ دامەزراوە نیشتمانییەکانی سوریا.

مەحمود بەرخودان، فەرماندەی هەسەدە لە کۆبانێ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، زۆربەی کێشەکان لەگەڵ دیمەشق چارەسەر کراون و بەم نزیکانە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و یەپەگە و کۆتاییهاتنی ئیدارەی خۆسەر ڕادەگەیەنرێت.

پێشتر سیهانوک دیبۆ، سەرکردە لە ئیدارەی خۆسەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقوئەلئەوسەت ڕوونی کردووەتەوە، ئەم پرۆسەیە بە مانای کۆتاییهاتنی ڕۆڵی سیاسیی ئەوان ناهێت، بەڵکو دەکرێتە چەمکێکی گەشەسەندووتر لە چوارچێوەی حیزبێکدا کە ناسنامەیەکی ڕوونی سوریای هەبێت و لەلایەن دەوڵەتەوە گەرەنتی بڕیار و چالاکییەکانی بسترێت.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە ناوخۆیی و میدیاییەکانی نزیک لە حکومەتی سوریا ئاشکرایان کردووە، ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئارادان؛ تێیدا بەرپرسانی کورد بە ئامادەبوونی میدیا فەرمییەکانی دیمەشق و میدیا کوردییەکان هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە ڕادەگەیەنن. سەرچاوەیەک لە حکومەتی سوریا هێمای بۆ ئەوە کردووە کە نزیکەی ٦٠٪ی پرۆسەی یەکگرتنی سەربازی، ئەمنی و ئیداری تەواو بووە و دامەزراندنی کارگێڕییەکان لە پارێزگای حەسەکە و دەوروبەری هەنگاوی باشی بڕیوە.

سەرەڕای لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری سوریا، ئەحمەد شەرع، لەسەر هێواشیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر جەخت دەکەنەوە، بە فەرمی هیچ وادەیەکی بڕڕاوە دەستنیشان نەکراوە. ڕاگەیاندنی کۆتایی بەستراوەتەوە بە ڕێکارەکانی سەر زەمین، بەتایبەت بڕینەوەی دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد بۆ ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی، کە وەک مەرجێکی سەرەکیی هەسەدە پێش ڕاگەیاندنی فەرمیی هەڵوەشاندنەوە دەستنیشان کراوە.

  • لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی

  • چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟

  • لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟

  • لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا

  • نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"

  • گرێكوێره‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌؟نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان

  • ٤٢ ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟

  • گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران

  • بەنزین بۆ ٧٥٠ دینار؛ چارەسەر بۆ قەیران یان بڕیارێکی کاتی؟

سەرەکی