6   کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟

ئەوانەی رێیان دەکەوێتە زیندانەکانی سوریا لە ژێردەسەڵاتی ئەحمەد شەرع و گروپە تورکیەکانی ناو سوریا، یان دەکوژرێن یان بە نیوە مردوویی دەهێنرێنە دەرەوە . 

ڕوانگەی سوری دەڵێت لە ماوەیەکی کەمدا و لە زیندانەکانی سوریا زیاتر لە ٧٥ هاوڵاتی لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون و نابێت ئەو کەیسە بەسەر دەسەڵاتەکەی شەرعدا تێپەڕێت .

بە پێی دواین لێدوانی ڕامی عەبدولرحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ کەناڵ ٨: سەرەڕای گۆڕانی دەسەڵات لە سوریا لە ئەسەدەوە بۆ شەرع، دەیان و سەدان زیندانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە یان ئەگەر نەشکوژرابن ئەوا بە نیوە مردوویی ئازاد کراون، بەڵگەی ڕوونیش بۆ ئەو زانیاریە وەک بەرپرسەکەی ڕوانگەی سوری دەیڵێت کوشتنی زیاتر لە ٧٥ کەسە لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی شەرع، لەوەش قورستر کوشتن نەک هەر تەنها بە گولەیەک بەڵکو بە پیسترین و دڕندانەترین شێوازی ئەشکەنجە .

بەرپرسەکەی ڕوانگەی سوری دەڵێت ستایشی وڵاتانی زلهێز بۆ حکومەتەکەی شەرع، ناکرێت و نابێت ببێتە هۆی بێدەنگبوون لە ئاست ئەو تاوانانەی لەناو زیندانەکان دەکرێن. ڕامی عەبدولڕەحمان لەو چاوپێکەوتنەدا بەڕوونی دەڵێت کینەی شەخسیی بەرپرسانی زیندان بەرامبەر کورد، دروز و عەلەوییەکان کارەساتی مرۆیی زۆر گەورەی لێکەوتووەتەوە و پێویستە کارێک بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو ئەشکەنجە و ئازارانەی بەرپرسانی حکومەت و دەسەڵاتەکەی شەرع و گروپەکان، ڕووبەڕوی زیندانیەکانی دەکەنەوە لە زیندانە ئاشکراو نهێنیەکانی خۆیان.

لە کۆتایی ٢٠٢٤ دا هێزەکانی بەرەی تەحریری شام و چەند گرووپێکی چەکدار بە هاوکاری تورکیا و چەند دەزگایەکی هەواڵگری نێودەوڵەتی، لە حەلەبەوە دەستیان بە هێرشکردنەسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد کرد، دوای ماوەیەکی کورت ئەو هێزانە نزیکی دیمەشق بوونەوە و بەشار ئەسەد بەرەو ڕووسیا هەڵات، خەڵکی سوریا لە رژێمێکی دڕندە ڕزگاریان بوو، بەڵام رژێمێکی نوێ کە گرووپە توندڕەو و تیرۆریستەکان بەڕێوەی دەبەن بوو بە چارەنووسیان.

  • لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی

  • چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟

  • لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟

  • لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا

  • نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"

  • گرێكوێره‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌؟نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان

  • ٤٢ ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟

  • گرژبوونی ململانێکان لە گەرووی هورمز؛ لە گاڵتەی ترەمپەوە تا هەڕەشەی گەمارۆدانی ئابووریی ئێران

  • بەنزین بۆ ٧٥٠ دینار؛ چارەسەر بۆ قەیران یان بڕیارێکی کاتی؟

سەرەکی