2 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
دوای نەمانی هەسەدە؛ پارتی ڕێگە گەڕانەوەی "پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ رۆژئاوا خۆش دەکات
لە پەرەسەندنێکی سیاسی و سەربازیی بەرچاو لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەبەریی خۆسەر و هەسەدە بەرەو کۆتایییەکەیان هەنگاو دەنێن. شەوی ۲٥ی ئابی ۲۰۲٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە، ئیدارەی خۆسەر و سەرجەم پێکهاتە سەربازی و مەدەنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای ڕاگەیاند، بە مەبەستی تێکەڵکردنیان لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا.
ئەم وەرچەرخانە دوای ئەوە هات کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە و بەتایبەت لە ئابی ئەمساڵدا، بەهۆی نەمانی پشتیوانیی ئەمریکا و هاوپەیمانان و فشاری بەردەوامی تورکیا و دیمەشق، ئیدارەی خۆسەر کەوتبووە ژێر فشارێکی گەورەوە.

لە پەنای ئەم پاشەکشەیەی هەسەدەدا، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە پارتی دیموکراتی کوردستان —کە پێشتر لە ڕێگەی داخستنی سنوورەکان و فشارە دیپلۆماسییەکانەوە ڕۆڵی لە لاوازکردنی هەسەدەدا هەبووە— لە پشت هاندانی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەر و ڕێککەوتنی لەگەڵ دیمەشقدا بێت. ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی دروستکردنی بۆشایی سەربازی و ڕێگەخۆشکردنە تاوەکو ئەو هێزانەی لە خۆیەوە نزیکن، بەتایبەت "پێشمەرگەی ڕۆژ"، لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر بکاتەوە و هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا باڵادەست بکات.
ڕۆڵی پارتی و گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ
عەبدولڕەحمان ئاپۆ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی سووریا بۆ (زاگرۆس) ئاشکرای کرد کە مەسعود بارزانی بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ و داڕشتنەوەی گۆڕانکارییەکان.
ئاپۆ ڕایگەیاند، هەوڵێکی چڕ هەیە بۆ گەڕانەوەی "پێشمەرگەی ڕۆژ" (باڵی سەربازیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە، کە لەلایەن پارتییەوە مەشقیان پێکراوە) بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. بەوتەی ئاپۆ، پێشبینی دەکرێت دوای سەری ساڵ پرسی گەڕانەوەیان یەکلا ببێتەوە تا وەک هێزێکی سەربەخۆ لە ناوچەکانی عەفرین، سەرێ کانی، حەسەکە و قامشلۆ ڕۆڵی سەرەکی و ئەمنی ببینن.

ئەم جوڵانە دوای سەردانی ئاشکرای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع خێراتر بوون. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەولێر ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا و ئەنقەرە کردووە تا لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنیان لە دەزگاکانی دیمەشق، رۆڵ بە "پێشمەرگەی ڕۆژ" بدات و وەک کارتێکی سەرەکیی باڵادەستی لە ناوچە کوردییەکاندا بەکاریان بهێنێتەوە.
وردەکاریی تێکەڵبوونی هەسەدە لە دیمەشق
لە ئابی ٢٠٢٦ وەفدێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشق زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ڕاگوزەر و وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامداوە. لێکگەیشتن کراوە مەزڵوم عەبدی وەک "ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی بۆ کارووباری کورد" لە دیمەشق دەستبەکار بێت و ئیلهام ئەحمەد پۆستێکی باڵا وەربگرێت، لە کاتێکدا زمانی کوردی لە سیستەمی پەروەردەی سووریادا دەناسێنرێت و یەکینەکانی یەپەژەش لە نێو وەزارەتی ناوخۆدا تێکەڵ دەکرێن.

بەم شێوەیە، بە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنی ڕاستەوخۆی دەزگاکانی لە دیمەشقدا، گۆڕانکارییەکە بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە خۆبەڕێوەبەریی پێشوو و کردنەوەی دەرگا دەچێت بۆ باڵادەستبوونی سیاسی و سەربازیی ئەو هێز و لایەنانەی لە هەولێرەوە پشتیوانی دەکرێن.
-
دوای نەمانی هەسەدە؛ پارتی ڕێگە گەڕانەوەی "پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ رۆژئاوا خۆش دەکات
|
-
عێراق بەنزینی بە ٤٥٠ دیناری دابین دەکات؛ جیاوازیی تێچووی پاڵاوتن لە هەرێم چوار بەرامبەرە
|
-
چارەنووسی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە؛ واشنتن تا ئێستا بڕیاری فەرمی بە هەولێر ڕانەگەیاندووە
|
-
موجتەبا لەبارەی یەكڕیزی هاتە دەنگ و لێپرسراوانی ئێران ترسیان هەیە
|
-
مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێ تاوەکو دیمەشق
|
-
دەریاچە سەهۆڵینەكانی هیمالایا چۆن كارەساتیان خوڵقاند؟
|
-
ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندووەتەوە ؟
|
-
کێشمەکێشی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و بەنزینی ٤٥٠ دیناری؛ دوو پێشنیاز لەسەر مێزی هەولێر و بەغدایە
|
-
ژنە پاڵەوانەکانی کۆبانێ لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا؛ چارەنووسی ئەو هێزەی بەری بە داعش گرت
|
|
|
|