5   کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان ڕادەسپێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەنگاوی نوێ بۆ دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان و ڕەتکردنەوەی ڕێژەی سەرژمێری دەنێت، سێ وەزارەت ڕادەسپێرێت بۆ دەستەبەرکردنی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان.

راسپاردنی سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی قەرزە فیدراڵییەکان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوى فەرمیی ژمارە (11474) لە ڕۆژى (13-09-2026)، هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان)ی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و ئامادەکردنی تێبینی و سەرنجی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاساکانی فیدراڵیی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە بەپێی ماددەی (106)ی دەستوور، چونکە هەرێم بەشدار بووە لە دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکان و سوودەکانیان، بۆیە دەبێت پشکی خۆی لەو هاوکارییانە پێ بدرێت.

هەڵوێست لەسەر ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە لە 16ی ئەیلوولی 2026 بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو، ڕاپۆرتێک لەبارەی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دانیشتووانی عێراق پێشکەش کرا کە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی بە %12.68 دیاری کردبوو. ئەنجومەنی وەزیران ئەم ڕێژەیەی ڕەت کردەوە، لەبەر ئەوەی ئەنجامی فەرمی و پەسەندکراوی سەرژمێریی ساڵی 2024 ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی بە %14.14 دیاری کردووە و داوای ڕاستکردنەوەی ئەم ڕێژەیە و پابەندبوون بە ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت دەكات.

ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و دابینکردنی مووچە

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، شاندی باڵای دانوستانکار ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزارەتە فیدراڵییەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم شایستەیەکی دارایی و یاساییە و نابێت ناکۆکییەکان ببنە هۆی پەکخستنی، هاوکات داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم یەکڕیز و هاوئاهەنگ بن.

 

  • ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان ڕادەسپێرێت

  • ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ کێشەی دوو دەوامی و سێ دەوامی دەستیپێکردەوە

  • پانێڵ و لوتکە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ کاتێک قسەکان لە هۆڵەکاندا دەمێننەوە و گەنجیش چاوەڕێی کارە

  • جووڵە سیاسییەکان و سکاڵا یاساییەکان؛ پارتی و یەکێتی لە ڕێککەوتندان و نەوەی نوێش لە چاوەڕوانیدا

  • لە بابولمەندەبەوە تا مەککە و مەدینە

  • لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟

  • یەکێتی؛ هونەری تواندنەوەی ڕکابەر و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان

  • گڵۆپەکەی نەوەی نوێ لە ڕووناککردنەوەی شەقامەوە بۆ تەمومژی هاوپەیمانیی دەسەڵات

  • سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران؛ جیاوازی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان و میدیای ئێرانی

سەرەکی