12   کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خولیای ڕۆشنبیری؛ئەڵمانەکان خۆیان فێری کوردی دەکەن

گەنجێکی ئەڵمانی بە ناوی بریتا بە وتنی رۆژباش دەستی بە قسەکانی بۆ دۆیچە ڤێللەی ئەڵمانی کردووە، کراوەیی و حەزی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە فێربوونی زمانی کوردی دەربڕیوە کە هاوڕێکەشی قسەی پێدەکات.

هاوڕێکەی بریتا کوردە، بۆیە بریتا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە زیاتر لە ژیانیدا قوڵ بێتەوە و دابونەریتیان بزانێت، جگە لەوەی دەیەوێت زیاتر لەبارەی کلتور و رۆشنبیری کوردییەوە بزانێت.

هاوڕێ کوردەکەی بریتا خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە، بۆیە بریتا ئێستا دەزانێت زمانی کوردی خاوەن زاراوەی جیایە، ئێستا کوردی بووەتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی. هەر ئەویش نییە کە حەز بە فێربوونی کوردی دەکات بەڵکو بەشێکی ئەڵمانەکان حەزدەکەن فێری کوردی ببن.

لویزا و کاترینیش بە هەمان شێوە خۆیان فێری کوردی دەکەن، ئەو زمانەی زیاتر لە ملیۆنێک دانیشتووی ئەڵمانیا بە شێوەزاری جیاواز قسەی پێدەکەن، ئەوان دەڵێن دروستبوونی ئەو حەزەیان بەهۆی هاورێیەتی کوردەوە بووە کە تێکەڵ بە ژیانی رۆژانەیان بوون.

ئەوان زیاتر باسی زمانی کوردی و کلتورەکەی دەکەن و پێی سەرسامن، لەو رێگەیەشەوە دەیانەوێت گەلی کورد بناسن و تێکەڵی رۆشنبیریەکەی ببن.سەرەڕای ئەوەش تووشی ئاستەنگ دەبن و دەڵێن هەندێک وشە و ڕستەی کوردییان بە ئاسانی بۆ نایەت، چونکە جیاوازە لەو زمانانەی پێشتر گوێیان لێبووە، نایشارنەوە زیاتر لە رێگەی گۆرانی کوردییەوە حەزی فێربوونی زیاتریان بۆ دروستبووە. بەشێک لە ئەڵمانەکانیش دەڵێن بەهۆی سروشتی کارەکەیانەوە دەیانەوێت فێری کوردی ببن چونکە رۆژانە مامەڵە لەگەڵ کورد دەکەن.

محەمەد کلش مامۆستای زمانی کوردییە، ئەو باس لە هۆکارێکی تریش دەکات کە ئەڵمانەکان دەیانەوێت فێری زمانی کوردی ببن، ئەویش پەیوەندی سۆزداریی و کۆمەڵایەتییە لەگەڵ کورد، هەندێکیش تەنها بەهۆی فزولیەتەوە حەزی فێربوونی زمانی کوردییان هەیە هاوشێوەی زمانەکانی تر.

وەک ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی دەڵێت، ئەڵمانەکان بە ئاسانی فێری ڕێزمانی کوردی دەبن، بەتایبەت شێوەزاری کرمانجی کە بەپیتی لاتینی دەنوسرێت. داواش دەکات هەلەکانی فێربوونی زمانی کوردی زیاتر بکرێت و کاتەکانیشی زیاتر بێت.

بە وتەی یونس بەهرام سەرۆکی کۆڕبەندی ئەڵمانی- کوردی، ئێستا زمانی کوردی لە شەش ویلایەتی ئەڵمانیا و لە ڕێگەی ٥٠ خوێندنگەوە دەخوێنرێت، ژمارەی سودمەندانیش نزیکەی چوار هەزار کەسە،بەڵام بەراورد بە ژمارەی کورد و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگەی ئەڵمانی هێشتا دەرفەتەکە کەمە.

ئێستا لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا ژمارەیەک لە کورد و ئەڵمانەکان کار بۆ دروستکردنی زانکۆیەکی کوردی نێودەوڵەتی دەکەن، کە تەنها زمانی تێدا ناخوێنرێت، بەڵکو فێرخوازان لەبارەی مێژووی کورد و کەلتورەکەیەوە ئاشنا دەکرێن.

  • بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی هۆکارەکان؛ دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی قوربانیانی شنگال

  • خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خولیای ڕۆشنبیری؛ئەڵمانەکان خۆیان فێری کوردی دەکەن

  • وردەکاری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

  • قەیرانی بەنزین و لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت؛ بەغداد دەتوانێت خواستی هەرێم لە سووتەمەنی پڕبکاتەوە؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا

  • بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک

  • ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان ڕادەسپێرێت

  • ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ کێشەی دوو دەوامی و سێ دەوامی دەستیپێکردەوە

  • پانێڵ و لوتکە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ کاتێک قسەکان لە هۆڵەکاندا دەمێننەوە و گەنجیش چاوەڕێی کارە

سەرەکی