1     کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا

لە ڕۆژی ٩٦ی ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران و دوای ٢٠٥ ڕۆژ لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان هەردوولا، دۆخەکە پەرەسەندنی نوێی خۆی بینیوە و لە چەندین بەرەوە پێشھاتی نوێ تۆمار کراون.

هەڕەشە و بژاردەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند کە سەرقاڵی بڕیاردانە لەسەر ئێران و بەمزووانە ڕووداوی زۆر گرنگ ڕوودەدەن. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد ئەو بژاردانەی ئێستاکە لەسەر مێزن بریتین لە: لەناوبردنی یەکجارەکی ئێران، داڕمانی ئابووری، یان گەیشتن بە ڕێککەوتن. ترەمپ لە کاتی هەڕەشەکانیدا ئاماژەی بەوەش دا کە باشترە ئێرانییەکان ڕەفتارەکانیان چاک بکەن و ئامادەیە لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.

 هاوکات پێشتر ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی قەتەر دەکات پێش ئەوەی ڕوو لە نیویۆرک بکات، و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ماوەی دوو هەفتەیە بیرۆکەی جیاواز ئاڵوگۆڕ دەکات.

کاردانەوەی توند و ئاگاداریی سوپای پاسداران

لە بەرامبەردا، قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەربە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە ئەمریکا بەنیازە بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە، چەند کردەوەیەک دژ بە ئێران دەستپێبکاتەوە. سوپای پاسداران هۆشداری دا کە لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران، هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەبنە ئامانج. هاوکات سەرۆکی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی یەکێتی و تەبایی لەم بارودۆخە هەستیارەدا دەستەبەری بەهێزی و سەقامگیریی وڵاتەکەیانە.

دۆخی مەیدانی و دەریایی

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: سوپای ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی لە جۆری «ئۆربیتەر» ڕاگەیاند کە بۆ سیخوڕی لەسەر گەرووی هورمز بەکار هاتبوو.

گەمارۆی دەریایی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا ڕێڕەوی ١٠٩ کەشتیی بازرگانی گۆڕدراون.

 دۆخی ناوخۆیی لە ئێران

سەرەڕای گرژییە سیاسی و سەربازییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە تاران، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، یەکەم زەنگی خوێندنی ئەمساڵی لێدا و بە فەرمی پڕۆسەی خوێندن لەو وڵاتە دەستیپێکردەوە.

 

  • قەیرانی بەنزین و لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت؛ بەغداد دەتوانێت خواستی هەرێم لە سووتەمەنی پڕبکاتەوە؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا

  • بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک

  • ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان ڕادەسپێرێت

  • ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ کێشەی دوو دەوامی و سێ دەوامی دەستیپێکردەوە

  • پانێڵ و لوتکە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ کاتێک قسەکان لە هۆڵەکاندا دەمێننەوە و گەنجیش چاوەڕێی کارە

  • جووڵە سیاسییەکان و سکاڵا یاساییەکان؛ پارتی و یەکێتی لە ڕێککەوتندان و نەوەی نوێش لە چاوەڕوانیدا

  • لە بابولمەندەبەوە تا مەککە و مەدینە

  • لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟

سەرەکی