1     کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، هێزێکی ئەمنی بە زەبری هێز هەڵیکوتایە سەر خێمەی خۆپیشاندەرانی قەزای پێنجوێن و پاش بڵاوەپێکردنیان، خێمەکانیان سوتاند و بە وتەی خۆپیشاندەران دەیان کەسیش دەستگیر کراون و بەرەو سلێمانی براون. ئەم هێرشە کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و تۆڕی هاوپەیمانی 19یش سەکۆنەی ئەو توندوتیژییەی کردووە.

توێژە جیاوازەکانی پێنجوێن چەند ڕۆژێکە ناڕەزایەتی دژی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕووناکی" لە سنوورەکەیان دەردەبڕن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەن ئەم پڕۆژەیە لە ناوچەکەیان جێبەجێ بکرێت، چونکە نرخی کارەبا گرانە و هاووڵاتییان ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بە حکوومەت بدەن.

 خۆپیشاندەرێک بە "ئیرادە میدیا"ی ڕاگەیاند کە پێنجوێن ناوچەیەکی زۆر ساردە لە وەرزی زستاندا و خۆیان کارەبای بەردەوامیان هەیە، و جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بارگرانییەکی مالیی زۆر لەسەر خەڵک دروست دەکات، بە پێچەوانەی شارەکانی تر کە ڕەنگە سوودیان لە مۆلیدە و پڕۆژەکە بینیبێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە داهاتی مەرزی سەر سنووری پێنجوێن هیچ خێرێکی بۆ خەڵکی شارەکە نەبووە و بارگرانیی زۆری دروستکردووە.

لای خۆیەوە، تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕایگەیاند کە سێ ڕۆژە کۆمەڵێک هاووڵاتیی پێنجوێن لەسەر شەقامی ملەکەوە گردبوونەتەوە و خێوەتیان هەڵداوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە سێ لاوە (شەقامی سەیدسادق، باشماخ و ملەکەوە) گەمارۆی داون و بە زەبری هێز بڵاوەیان پێ کردوون.

بەختیار عەلی مستەفا، یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، بە تۆڕی 19ی ڕاگەیاندووە کە هێزەکە دەستیان بە تەقە کردووە و دەیان کەس کە مۆبایلیان داخستووە و هەندێکیان مێردمنداڵی فرۆشیار بوون کە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکەوە نەبووە، دەستگیر کراون و هێزەکەش بەشێکیان لە شوێنی خۆپیشاندانەکە جێگیر بوونەتەوە.

تۆڕی هاوپەیمانی 19 جەخت دەکاتەوە کە دەستووری عێراق و یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانی هەرێمی کوردستان مافی ناڕەزایەتیی و گردبوونەوەیان بۆ هاووڵاتییان زامن کردووە، و وێرای سەکۆنەکردنی ئەم هێرشە، داوا دەکات دەستگیرکراوان بە زووترین کات ئازاد بکرێن و لایەنی پەیوەندیدار ڕونکردنەوە لەسەر ئەم پێشێلکارییانە بدات.

  • ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد

  • دوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

  • لە نیویۆرکەوە بۆ بەغداد؛ عەلی زەیدی خشتەی کاتیی ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت ئاشکرا دەکات

  • بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی هۆکارەکان؛ دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی قوربانیانی شنگال

  • خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خولیای ڕۆشنبیری؛ئەڵمانەکان خۆیان فێری کوردی دەکەن

  • وردەکاری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

  • قەیرانی بەنزین و لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت؛ بەغداد دەتوانێت خواستی هەرێم لە سووتەمەنی پڕبکاتەوە؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا

  • بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک

سەرەکی