1     کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟

جەبار یاوەر: بڕیاری یەکخستنەوەی پێشمەرگە کۆنە، بەڵام هەژموونی حزب و نەبوونی بڕیاری سیاسی ڕێگر بوون

یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە یەکێکە لە بابەتە جەوهەری و هەستیارەکانی هەرێمی کوردستان، کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی تەواوی هێزە چەکدارەکانە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا و دوورخستنەوەیانە لە هەژموونی حزبی، بەتایبەت یەکەی ٧٠ی یەکێتی و یەکەی ٨٠ی پارتی.

لە ساڵانی ڕابردووەوە بە هاوکاری و گوشاری وڵاتانی هاوپەیمان (بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا)، پڕۆژەیەکی چاکسازیی ٣٥ خاڵی بۆ پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو ئامادەکراوە. تا ئێستا توانراوە بەشێک لە هێزەکان لە چوارچێوەی "لیوا هاوبەشەکان"دا ڕێکبخرێنەوە، بەڵام پرۆسەکە بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکان و ململانێی حزبییەوە بە هێواشی بەڕێوەدەچێت.

ئاستەنگەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە

سەبارەت بەم مێژووە و ئاستەنگەکان، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە میدیای ئیرادە ئاماژە بەوە دەکات کە پێش گوشاری هاوپەیمانان و بە بڕیاری مەسعود بارزانی و کۆچکردوو مام جەلال لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڕیاری یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دراوە، بەڵام پرۆسەکە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی سەخت بووەتەوە. مەکتەبی سیاسیی هەردوولا تا ئێستاش کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بڕیارە سەربازییەکان، دارایی و پلەبەرزکردنەوەی فەرماندەکان هەیە و هێشتا بڕیاری کۆتایی سەربازی نەپەڕیوەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتیی حزبەکان.

کۆسپە سەرەکییەکانی پرۆسەکە

 نەبوونی بڕیاری سیاسیی یەکلاکەرەوە، ململانێ لەسەر پۆستە سەربازییەکان، و ڕادەستنەکردنی تەواوەتیی دۆسیەی دارایی و جێبەجێکردنی فەرمانەکان بە وەزارەتی پێشمەرگە.

فشاری هاوپەیمانان و کارتی هاوکاری

 وڵاتانی هاوپەیمان ئەندازیاری سەرەکیی پڕۆژەی چاکسازیین و تا ئێستاش ئەمریکا مانگانە هاوکاریی دارایی ڕاستەوخۆ دەداتە ئەو لیوایانەی کە لەژێر چەتری وەزارەتدا کۆکراونەتەوە؛ ئەمەش وەک کارتێکی گوشار بەکاردێت تا حزبەکان تەواوی هێزەکانیان ڕادەست بکەن.

چارەنووسی هێزەکان دوای یەکخستنەوە

بە باوەڕی جەبار یاوەر، فشاری هاوپەیمانان و ویستی ناوخۆیی هەردوکیان هۆکارن بۆ ئەوەی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانی عێراقیش پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی پێشمەرگە زیاتر بیر لە چارەنووسی خۆی بکاتەوە. بۆ لەمەودوا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی یەکخستنەوە، دەستی حزب لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا تا ڕادەیەکی زۆر کورت دەکرێتەوە و لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە هێزەکانی پێشمەرگە دەستکراوەتر و سەربەخۆتر دەبن، لە کاتێکدا بەردەوامیی هاوکارییەکان بەستراوەتەوە بە هەنگاوی کرداریی لایەنەکانەوە.

 

  • عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا؛ لە بریمەرەوە تا وتارەکەی زەیدی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

  • کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟

  • دۆسیەی نێودەوڵەتی و کارتی فشاری کورد؛ نەتانیاهۆ و ئەردۆغان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێدا

  • کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی هات و سوپای پاسداران کەمپێکی پەنابەرانی لە کۆیە بۆردومان کرد

  • تەزکیەی حزبی گەیشتە رۆژئاوا؛ پارتی چۆن خەونی کوردی بەشەکانی تر دەگۆڕێت بە دۆزەخی هەواڵگری؟

  • ژمارەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم دەگاتە 110 هەزار کەس و 30 هەزاریان بێ مووچەن

  • پەلامارە مووشەکییەکان و کشانەوەی ئەمریکا؛ مەسرور بارزانی هۆشداریی لەبارەی مەرگی قەوارەکە دەدات!

  • جەبار یاوەر :هەرێم داوای بەشداری و پشک لە بنکەکەی ناتۆ لە عێراق دەکات

سەرەکی