2   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی هات و سوپای پاسداران کەمپێکی پەنابەرانی لە کۆیە بۆردومان کرد

لە سایەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی، سوپای پاسدارانی ئێران کەمپێکی پەنابەرانی لە کۆیە بۆردومان کرد؛ سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش هۆشدارییەکی توند دەدات.

بەرپرسێکی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هات و تەواوی هێزە شەڕکەرەکان و پشتیوانیی لۆجیستی وڵاتەکەیان جێهێشت، هەرچەندە تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەمریکایەوە بڵاونەکراوەتەوە.

عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2024دا لەسەر خشتەیەکی زەمەنی بۆ کۆتاییهاتنی بوونی سەربازیی ئەمریکا ڕێککەوتبوون، کە بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا نزیکەی 2500 سەرباز لە عێراق جێگیر ببوون.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی دووشەممە، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە (جۆری حەدید) کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، هێرشکرایە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی ئازادی لە قەزای کۆیە کە تایبەتە بە پەنابەران و لایەنگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «فاینانشەڵ تایمز» چەند خاڵێکی هەستیار و ستراتیژیی خستە ڕوو. ناوبراو هۆشدارییەکی توندی دا لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەم کاتە هەستیارەدا، بەجۆرێک کە بۆشاییەکی ئەمنیی گەورە دروست دەکات و دۆخەکە بەرەو ناسەقامگیری دەبات؛ هاوشێوەی ئەو هەڵە مێژووییەی کە لە ساڵی ٢٠١١دا بووە هۆی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

هەروەها، مەسرور بارزانی جەختی لەسەر پرسی پاراستنی ئاسمانی و نەبوونی سیستەمی بەرگریی سەربەخۆی هەرێم کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار جار ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە، و جێهێشتنی بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی گونجاو، جێی نیگەرانییەکی قووڵە، بەتایبەت کە ڕێگریکردن لە کڕینی چەک لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە، نیشانەی ئەوەیە کە بە ئەنقەست لاواز دەکرێن.

  • عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا؛ لە بریمەرەوە تا وتارەکەی زەیدی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

  • کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟

  • دۆسیەی نێودەوڵەتی و کارتی فشاری کورد؛ نەتانیاهۆ و ئەردۆغان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێدا

  • کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی هات و سوپای پاسداران کەمپێکی پەنابەرانی لە کۆیە بۆردومان کرد

  • تەزکیەی حزبی گەیشتە رۆژئاوا؛ پارتی چۆن خەونی کوردی بەشەکانی تر دەگۆڕێت بە دۆزەخی هەواڵگری؟

  • ژمارەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم دەگاتە 110 هەزار کەس و 30 هەزاریان بێ مووچەن

  • پەلامارە مووشەکییەکان و کشانەوەی ئەمریکا؛ مەسرور بارزانی هۆشداریی لەبارەی مەرگی قەوارەکە دەدات!

  • جەبار یاوەر :هەرێم داوای بەشداری و پشک لە بنکەکەی ناتۆ لە عێراق دەکات

سەرەکی