1 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد
عێراق ئاگادارکردنەوەیەکی جدی و ڕاستەوخۆی ئەمریکی پێگەیشتووە سەبارەت بە پێشێلکردنی گەمارۆی ئاسمانیی سەپێندراو بەسەر ئێراندا، ئەوە لە کاتێکدایە کە عێراق داوای کردبوو فڕۆکەخانەی نەجەف لەم گەمارۆیە بەدەر بکرێت لەبەر هۆکاری مرۆیی.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بەرپرسی حکومی، لایەنی ئەمریکی روونی کردووەتەوە کە ڕێکارە سزاییەکان تەنها کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێرانی ناگرێتەوە، بەڵکو دەکرێت هەر لایەنێک یان فڕۆکەخانەیەکیش بگرێتەوە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکات یان ئاسانکاری بۆ ڕێکخستنی گەشتەکانیان دەکات. ئەم ئاگادارکردنەوەیە حکومەتی عێراقی خستووەتە بەردەم تەنها یەک بژاردە، ئەویش دوورخستنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و کەرتی فڕۆکەوانییە لە سزاکان.

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و هەڵکشانی ناڕەزایەتییەکان
لە سایەی هەڵکشانی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بڕیارەکە لەلایەن هێزە سیاسییەکان، کەسایەتییە پەرلەمانییەکان و گرووپە چەکدارەکانەوە، عەلی یاسری، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی چوارچێوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری حکومەت لەبارەی هەڵپەساردنی پێشوازیکردن لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران و لێکەوتە سیاسی، دیپلۆماسی و ناوخۆییەکانی.
کۆبوونەوەکە هۆکارەکانی بڕیارە حکومییەکەی تاوتوێ کرد، لەپاڵ کاریگەرییەکانی لەسەر جووڵەی گەشتیاران لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەتایبەتی زیارەتکاران، نەخۆش و قوتابیان (کە نزیکەی ١٠٠ هەزار خوێندکاری عێراقی لە ئێران دەخوێنن)، سەرباری کاریگەرییەکەی لەسەر فڕۆکەخانەکان، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و کەرتی گەشتوگوزاری ئاینی. هاوکات گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەگەر بەدەستهێنانی بەخشین بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە شێوەیەک پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات.

هەڵوێستی لایەنەکان و کاردانەوەی تاران
لە بەرانبەردا، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، بە توندی سەرکۆنەی ئەو گەمارۆ نائەخلاقی و نامرۆڤانەیەی ئەمریکای کرد و داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە. لای خۆشیەوە، یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە تاران، ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی گەشتەکان بارودۆخێکی کاتی و ڕاگوزەرە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ سەر دەستپێکی ئاسایی خۆی.
سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی ئێران، عەلی ئەکبەر ولایەتی، ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران، هۆشداری دا کە دوژمن هەوڵ دەدات "یەکێتی مەیدانەکان" لە ناوەوە هەڵبوەشێنێتەوە. محەمەد موخبەریش هۆشداریی دا کە ئەگەر تاران نەتوانێت گەشتە ئاسمانییەکانی ئەنجام بدات، ئەوا هیچ کەسێک لە ناوچەکەدا ناتوانێت سوودیان لێ ببینێت و ستراتیژیان ئەوەیە: "یان ئازادیی فڕین بۆ هەمووان، یان بۆ هیچ کەسێک نابێت."

دۆخی نوێی فڕۆکەخانەکانی عێراق
ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادایە کە لە ٨ی ئەیلولدا بۆ سەر ٣٦ لایەنی پەیوەست بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران ڕاگەیەندرا. بەپێی بەدواداچوونەکان و خشتەی گەشتەکان:
· گەشتەکانی نێوان تاران - هەولێر و سلێمانی لە ٢٥ی ئەیلولەوە هەڵوەشاونەتەوە.
· وتەبێژی فڕۆکەخانەی کەرکووک ڕایگەیاند هیچ گەشتێک بۆ ئێران نییە بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە.
· ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و فڕۆکەخانەی بەغداش سەرجەم گەشتە هاتوو و ڕۆیشتووەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت، ئەمەش دوای ئەوەی دەرکەوت کێشەکە لە دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکاندا نییە، بەڵکو کۆمپانیاکانی وەک دەنەتا و چەند کۆمپانیایەکی دیکە بەهۆی ترس لە سزاکانی ئەمریکا کارەکانیان لە فڕۆکەخانەکاندا ڕاگرتووە.
-
عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد
|
-
عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا؛ لە بریمەرەوە تا وتارەکەی زەیدی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟
|
-
دۆسیەی نێودەوڵەتی و کارتی فشاری کورد؛ نەتانیاهۆ و ئەردۆغان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێدا
|
-
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی هات و سوپای پاسداران کەمپێکی پەنابەرانی لە کۆیە بۆردومان کرد
|
-
تەزکیەی حزبی گەیشتە رۆژئاوا؛ پارتی چۆن خەونی کوردی بەشەکانی تر دەگۆڕێت بە دۆزەخی هەواڵگری؟
|
-
ژمارەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم دەگاتە 110 هەزار کەس و 30 هەزاریان بێ مووچەن
|
-
پەلامارە مووشەکییەکان و کشانەوەی ئەمریکا؛ مەسرور بارزانی هۆشداریی لەبارەی مەرگی قەوارەکە دەدات!
|
-
جەبار یاوەر :هەرێم داوای بەشداری و پشک لە بنکەکەی ناتۆ لە عێراق دەکات
|
|
|
|