54   خولەک پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

لە دەستگیرکردنەوە تا دروستکردنی دۆسیەی نوێ؛ ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێرانیدا تێدەپەڕێت

رۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، شەش ساڵ تەواو بەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکی بادینان، شێروان شێروانی، تێدەپەڕێت. دۆسیەی ناوبراو لە ماوەی ئەم شەش ساڵەدا بووەتە یەکێک لە دیارترین و مشتومڕاوییترین کەیسەکانی پەیوەست بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ئازادیی ڕادەربڕین و سەربەخۆیی دادگا لە هەرێمی کوردستاندا.

سەرەتای دەستگیرکردن و دادگاییکردنە نادادپەروەرانەکەی

شێروان شێروانی لە 7ی تشرینی یەکەمی 2020 دەستگیر کرا؛ کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی 19 ڕۆژ لە دەرەوەی پرۆسەی یاسایی فڕێندرا و دواتر ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکی تری ناوچەی بادینان دەستگیر کران. پاش چەند مانگێک لە دەستبەسەرکردنیان، دادگای تاوانی هەولێر لە 16ی شوباتی 2021 سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر شێروان شێروانی و چوار هاوڕێیدا سەپاند، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە بەپێی ماددەی 35 لە یاسای ڕۆژنامەگەریی ژمارە 35ـی ساڵی 2007، هیچ ڕۆژنامەنووسێک بۆی نییە بەبێ فەرمانی دادگا و ڕەزامەندیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەستگیر بکرێت.

کاردانەوەی نێودەوڵەتی و کەمکردنەوەی سزا بە مەرج

سزادانی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا لێکەوتەوە. ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەکو لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International)، کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (HRW)، لەگەڵ نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان بە "نادادپەروەرانە" و پشتبەستوو بە دانپێدانانی زۆرەملێ ناvبرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان کرد.

سەرەڕای ئەوەی دواتر بە مەرسوومێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سزاکەی بە ڕێژەی 50% کەمکرایەوە و چاوەڕوان دەکرا لە ئەیلوولی 2023 ئازاد بکرێت، بەڵام لە مانگی تەممووزی 2023دا دۆسیەیەکی تری ساختەکردن و واژۆکردن لەبری زیندانییەکی تر (گوهدار زێباری) بۆ دروست کرا، کە سەرەڕای گواهی دانی خودی گوهدار زێباری لەسەر ئاگاداربوونی، دادگا سزایەکی تری بەسەردا سەپاندەوە و مانەوەی لە زینداندا درێژکردەوە.

ترسی لەدەستدانی ژیان و بێدەنگیی دەسەڵات

ڕووگەش جەباری، هاوسەری شێروان شێروانی، لە نامەیەکی ڤیدیۆییدا داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە کە ڕێگری لە مەترسیی گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەی لە زینداندا بکەن و نەهێڵن تەنها لەبەر کاری ڕۆژنامەنووسی و کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران، ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ئەم دۆسیەیەدا و بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی کردارییان بۆ چارەسەرکردن یان ئازادکردنی ناوبراو نەناوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە درێژەدان بەم دۆخە نیشانەی قووڵبوونەوەی پاشەکشەی ئازادیی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانە لە هەرێمدا.

 

  • لە دەستگیرکردنەوە تا دروستکردنی دۆسیەی نوێ؛ ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێرانیدا تێدەپەڕێت

  • تەقینەوەی قەیرانی کەرتی تەندروستی؛ 52 هەزار دەرچووی پزیشکی و تەندروستی بێکارن

  • وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە؛ کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پشک و شایستە داراییەکان لە بودجە دەست پێ دەکات

  • لە فەرەنسا چی ڕوودەدات؟؛ ترەمپ ناڕەزایەتییەکان دەبەستێتەوە بە ئیسلامەوە و حکومەتیش چەپی ڕادیکال تۆمەتبار دەکات

  • حکومەتی عێراق کورتهێنانی بودجە بە گیرفانی هاووڵاتییان پڕ دەکاتەوە

  • جەنگی جیهانیی نەوت و هەڕەشە ئەتۆمییەکان؛ ئایا قەیرانی ئەمریکا و ئێران دەگاتە خاڵی کۆتایی؟

  • شیکارییەکی مەترسییدار بۆ بودجەی 2027؛ پشکی هەرێمی کوردستان چەند دابەزیوە؟

  • پێشبینی دەکرێت پێش زستان گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات

  • بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

سەرەکی