5   کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

شیکارییەکی مەترسییدار بۆ بودجەی 2027؛ پشکی هەرێمی کوردستان چەند دابەزیوە؟

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکلاکەرەوەکان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027، نووسینگەی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق شیکارییەکی بەراوردکاریی زۆر گرنگ و وردی لەبارەی پڕۆژەیاساکە و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا چەندین ئاماری هەستیار لەسەر کەمبوونەوەی پشک و تەرخانکراوە داراییەکانی هەرێم دەخاتە ڕوو.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی نووسینگەی سەرۆکی لیژنەی دارایی، کۆی گشتی خەرجییەکان لە بودجەی 2027دا بە زیاتر لە 217 ترلیۆن دینار و داهاتەکان بە 174 ترلیۆن دینار خەمڵێنراون، بە جۆرێک کورتهێنانی گشتی دابەزیوە بۆ نزیکەی 43 ترلیۆن دینار. بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، پشکی هەرێم لەم پڕۆژەیەدا دابەزیوە بۆ 13.3 ترلیۆن دینار، لە کاتێکدا لە بودجەی ساڵی 2023دا بڕەکە 16.4 ترلیۆن دینار بوو؛ ئەمەش بە مانای دابەزینێکی بەرچاو بە ڕێژەی 19.3% دێت. هاوکات ڕێژەی پشکی هەرێم لە کۆی خەرجییە گشتییەکانی وڵاتدا بۆ 6.1% دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا 8.3% بوو و لە ساڵی 2021یشدا 8.8% بوو.

لە لایەکی ترەوە، سەبارەت به دۆسیەی نەوت، بڕی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کە لە داهاتەکاندا پەسەند کراوە، وەک خۆی بە 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ماوەتەوە. ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ڕووی یاساییەوە ئەم بڕگانە لە پڕۆژەیاساکەدا هێشتا وەک "پشکی فەرمی" ئەژمار ناکرێن، چونکە پشکی ڕاستەقینە تەنها لە دوای دەرکردنی خەرجییە سەروەرییەکان و لەسەر بنەمای خەرجیی فعلی دیاری دەکرێت، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان هێشتا داوای بەرزکردنەوەی ئەو ڕێژەیە دەکات کە لە خەملاندنە ناڕەسمییەکاندا بە 12.67% مەزندە دەکرێت.

جگە لەمە، شیکارییەکەی نووسینگەی لیژنەی دارایی تیشک خستووەتەسەر ئەوەی کە قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمدا دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ تەنها 499 ملیار دینار کەم کراوەتەوە. ئەم ئامارانە نیشانی دەدەن کە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پێویستی بە گفتوگۆیەکی زۆر ورد و قووڵ هەیە لەگەڵ ناوەند تاوەکو ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و پڕۆژەکان لە هەر مەترسییەکی دابەزین پارێزراو ببن.

  • لە دەستگیرکردنەوە تا دروستکردنی دۆسیەی نوێ؛ ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێرانیدا تێدەپەڕێت

  • تەقینەوەی قەیرانی کەرتی تەندروستی؛ 52 هەزار دەرچووی پزیشکی و تەندروستی بێکارن

  • وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە؛ کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پشک و شایستە داراییەکان لە بودجە دەست پێ دەکات

  • لە فەرەنسا چی ڕوودەدات؟؛ ترەمپ ناڕەزایەتییەکان دەبەستێتەوە بە ئیسلامەوە و حکومەتیش چەپی ڕادیکال تۆمەتبار دەکات

  • حکومەتی عێراق کورتهێنانی بودجە بە گیرفانی هاووڵاتییان پڕ دەکاتەوە

  • جەنگی جیهانیی نەوت و هەڕەشە ئەتۆمییەکان؛ ئایا قەیرانی ئەمریکا و ئێران دەگاتە خاڵی کۆتایی؟

  • شیکارییەکی مەترسییدار بۆ بودجەی 2027؛ پشکی هەرێمی کوردستان چەند دابەزیوە؟

  • پێشبینی دەکرێت پێش زستان گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات

  • بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

سەرەکی