5   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی جیهانیی نەوت و هەڕەشە ئەتۆمییەکان؛ ئایا قەیرانی ئەمریکا و ئێران دەگاتە خاڵی کۆتایی؟

دۆخی ئاڵۆزی ئەمریکا و ئێران؛ لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە تا شکستهێنانی دانوستاندنەکان

لە کاتێکدا دۆخی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی هەستیاردایە، لێدوان و هەڵوێستی نوێی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئااڵۆزییەکان دەباتە قۆناغێکی نوێوە. سەرنجەکان لە ئێستادا لەسەر کەرتی نەوتی ئێران و ڕێوشوێنە ئابووری و سەربازییەکانی واشنتن چڕ بوونەتەوە.

ڕاگرتنی تەواوی هەناردەی نەوت

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە ئێران لە 25ی ئابەوە تا ئێستا یەک بەرمیل نەوتی خاوی لەسەر هیچ تەنکەرێک بارنەکردووە، ئەمەش پرسیار لەسەر داهاتووی ئابووریی ئەو وڵاتە و هەڵوێستی وەزیری نوێی نەوتی ئێران دروست دەکات. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەختی کردەوە کە ئابووریی ئێران بە تەواوی داڕماوە و ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە 300٪، لە بەرامبەردا ئاستی هاتووچۆ لە گەرووی هورمز ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاندووە و ئەمریکا لە پێگەیەکی زۆر بەهێزدایە.

مەرجە ئەتۆمییەکانی واشنتن

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند کە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت کەمکردنەوەیەکی ڕاستەقینە و بەرجەستەی تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەخۆ بگرێت، نەک تەنها بەڵێن. ڤانس پرسیاری ئەوەی کرد که ئەگەر ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نییە، بۆچی پێویستی بە سوتەمەنی پیتێنراو بە ڕێژەی 60٪ هەیە؟ لە لایەکی ترەوە، مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بێمتمانەیی بە سەرکردەکانی ئێران دەربڕی و ئەوانی بە "جیهادی" وەسف کرد کە ئامادەن تا مردن شەڕ بکەن.

هەڵوێستی توند و بێهیوایی تاران

لە بەرامبەر ئەم فشارە توندانەدا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا "بێواتایە" و تەنیا دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، چونکە ئامانجی راستەقینەی واشنتن ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییە. هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردەوە ئەم قەیرانە بە ڕێگەی سەربازی یان سزای نوێ چارەسەر نابێت و تەنها گفتوگۆی لەسەر بنەمای دادپەروەری دەتوانێت کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت.

سەەڕای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا واشنتن ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەمکردووەتەوە و لە 1ی ئەیلوولەوە هیچ هێرشێکی نەکردووەتە سەر ئێران، بەڵام توندکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان و ڕاگرتنی هەناردەی نەوت دیمەنێکی ئاڵۆز و چەقبەستووی بە دۆخەکە بەخشیوە.

  • لە دەستگیرکردنەوە تا دروستکردنی دۆسیەی نوێ؛ ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێرانیدا تێدەپەڕێت

  • تەقینەوەی قەیرانی کەرتی تەندروستی؛ 52 هەزار دەرچووی پزیشکی و تەندروستی بێکارن

  • وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە؛ کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پشک و شایستە داراییەکان لە بودجە دەست پێ دەکات

  • لە فەرەنسا چی ڕوودەدات؟؛ ترەمپ ناڕەزایەتییەکان دەبەستێتەوە بە ئیسلامەوە و حکومەتیش چەپی ڕادیکال تۆمەتبار دەکات

  • حکومەتی عێراق کورتهێنانی بودجە بە گیرفانی هاووڵاتییان پڕ دەکاتەوە

  • جەنگی جیهانیی نەوت و هەڕەشە ئەتۆمییەکان؛ ئایا قەیرانی ئەمریکا و ئێران دەگاتە خاڵی کۆتایی؟

  • شیکارییەکی مەترسییدار بۆ بودجەی 2027؛ پشکی هەرێمی کوردستان چەند دابەزیوە؟

  • پێشبینی دەکرێت پێش زستان گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات

  • بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

سەرەکی