1 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە؛ کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پشک و شایستە داراییەکان لە بودجە دەست پێ دەکات
لە درێژەی هەوڵەکان و گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە داڕشتنی نەخشەی دارایی و ئابووریی داهاتوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لە ئێستادا دەستی بە کۆبوونەوە کردووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ.
ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە، خستنەڕوو و یەکلاکردنەوەی پرسی پابەندییەکان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2027، بە جۆرێک کە زەمینەیەکی یاسایی تۆکمە بۆ مافەکانی هاووڵاتییان و مووچەخۆران دابین بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم تیمە حکومییە کە ئێستا لە بەغدان، پێک هاتووە لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، و نوێنەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
ئەم تیمە باڵایە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ نوێنەرە کوردەکان لە دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەستپێکردووە تاوەكو بگەنە تێگەیشتنێکی هاوبەش، دادپەروەرانە و دوور لە ئاڵۆزی لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێم.

بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەفدەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوە هاوبەشانەدا پێداگری لەسەر ئەو ڕاستییە دەکات کە لە ڕابردوودا سەرجەم پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی خۆی لە بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە و لە ساڵی 2027یشدا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم ڕێبازە، بە شێوەیەک کە ئیتر هیچ بەهانە یان هۆکارێکی یاسایی یان کارگێڕی نەمێنێتهوە بۆ دواخستن، ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم.
وتیشی، لەم دیدارانەدا، گفتوگۆی ورد و هەمەلایەنە لەسەر کۆی شایستەکانی مووچەخۆران، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، خانەنشینان، زیندانییانی سیاسی، کەسوكاری شەهیدان، و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکرێت. هاوکات پرسی خشتەکانی میلاک، پلەی وزیفی، خەرجییەکانی بەکاربردن، پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، و خەرجییە سەروەرییەکان بە شێوەیەکی ورد دەخرێنە ڕوو بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی 2027دا بە شێوەیەکی روون جێگیر ببن، بە جۆرێک مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕووی مافە داراییەکانەوە هاوتا ببن لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق و لە هەر کۆتوبەندێکی داهاتوو پارێزراو بن.

ئەوەی لە پێکهاتەی کارگێڕیی ئەم وەفدە دانوستانکارەدا لە بەغدا جێگەی سەرنج و پرسیارە، نەبوونی ناوی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورییە لە ناو سەردانەکەدا؛ کە ئەمەش دوای ئەوە دێت لەم دواییانەدا ناوبراو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. هەرچەندە دواین کاری فەرمی کە پێش وازهێنانی ئەنجامی دا، ئیمزاکردنی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول بوو، بەپێی بەدواداچوونەکان و بە وتەی وەزیری دارایی عێراق، بڕیاره تا ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە تەواوی مووچەی ئەو مانگە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و دۆخی دارایی فەرمانبەران ئارام ببێتەوە.
-
لە دەستگیرکردنەوە تا دروستکردنی دۆسیەی نوێ؛ ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێرانیدا تێدەپەڕێت
|
-
تەقینەوەی قەیرانی کەرتی تەندروستی؛ 52 هەزار دەرچووی پزیشکی و تەندروستی بێکارن
|
-
وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە؛ کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پشک و شایستە داراییەکان لە بودجە دەست پێ دەکات
|
-
لە فەرەنسا چی ڕوودەدات؟؛ ترەمپ ناڕەزایەتییەکان دەبەستێتەوە بە ئیسلامەوە و حکومەتیش چەپی ڕادیکال تۆمەتبار دەکات
|
-
حکومەتی عێراق کورتهێنانی بودجە بە گیرفانی هاووڵاتییان پڕ دەکاتەوە
|
-
جەنگی جیهانیی نەوت و هەڕەشە ئەتۆمییەکان؛ ئایا قەیرانی ئەمریکا و ئێران دەگاتە خاڵی کۆتایی؟
|
-
شیکارییەکی مەترسییدار بۆ بودجەی 2027؛ پشکی هەرێمی کوردستان چەند دابەزیوە؟
|
-
پێشبینی دەکرێت پێش زستان گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات
|
-
بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
|
|
|
|