15 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟
گوتار و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان و مه‌ترسییه به‌رده‌وامه‌كان خسته‌ڕوو و وەڵامی چەند پرسیارێکیان دایەوە
لە میانەی كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی دیداری مێریدا، كه سه‌رنجی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه بوو، ژمارەیەک لە كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده سیاسییه‌كان گوتار و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان و مه‌ترسییه به‌رده‌وامه‌كان خسته‌ڕوو و وەڵامی چەند پرسیارێکیان دایەوە.

دۆخی ناوخۆ و ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كان له دیدگای نێچیرڤان بارزانییدا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیداره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند وه‌كو كورد له ناوچه‌كه هه‌م ده‌رفه‌تمان هه‌یه و هه‌م هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره، پێموایه زیاتر ده‌رفه‌ته‌كه ببینین. وتیشی جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری كه هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه كه عیراق به‌ره‌و چى ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، پێموایه ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش، وتیشی پێویسته عیراق وه‌ك وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ڕه‌فتار بكات.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ ئاماژەی بەوەدا، ده‌رفه‌ت له توركیا، سوریا و ته‌نانه‌ت له ئێرانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی بكرێت. لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە وتی "له توركیا و باكورى كوردستان دوو ساڵه پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستیپێكردووه، هه‌رچه‌نده به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام به جددى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كێشه‌ی 40 ساڵ به دوو ڕۆژ چاره‌سه‌ر ناكرێت". ئەوەشی خستەڕوو ئەوەی لەسەر شانی هەرێم بووە لە پرۆسەی ئاشتیدا ئەنجامیداوە و پرۆسەکە بە ڕێچکەیەکی باش‌دا دەڕوات.
سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستانیش دەستخۆشی لە هەنگاوەکان کرد و جەختی لەسەر پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوودا کردەوە. سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى كوردى ڕۆژهه‌ڵات له‌دۆخى سه‌ره‌تاى جه‌نگى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل نابه‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان كرد و هه‌رێمى كوردستانیان خسته‌به‌رده‌م دۆخێكى خراپ، به‌ڵام له ده‌ستپێكى شه‌ڕه‌كه‌وه سیاسه‌تمان ڕوون بووه و به‌رده‌وام بووین تا هه‌رێمى كوردستان نه‌بێته به‌شێك له‌و شه‌ڕه. هەروەها سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاماژەی بەوە کرد کە "ڕیكۆردمان شكاندووه له‌وه‌ى حكومه‌تمان پێكنه‌هێناوه و ئه‌وه‌ش خراپه".

پێگەی نوێی عیراق و کۆتاییهاتنی ئەوەی پێی دەوترێت کشانەوەی هاوپەیمانان
لای خۆیەوە، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عیراق ڕایگه‌یاند، عیراق به دۆخێكى سه‌خت و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، سه‌باره‌ت به کشانەوەی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی وتی: "من ناوى ده‌نێم كۆتایى هێنان به ئه‌ركه‌كانیان نه‌ك كشانه‌وه، هاوكارى عیراقیان كرد له تێكشكاندنى ئه‌و مه‌ترسییه‌ى بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ش بوو نه‌ك ته‌نها عیراق". سودانی ته‌ئكیدى كرده‌وه عیراقى ئێستا عیراقى 2014 نییه و ئه‌ركى هاوپه‌یمانان بۆ هه‌ماهه‌نگى ئه‌منی و ڕاهێنان و هه‌واڵگری گۆڕاوه. سه‌باره‌ت به بوونی گرووپه چه‌كداره‌کانیش وتی "هه‌ر چه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت نایاساییه و نابێت خاكى عیراق بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كاربهێنرێت". هه‌روه‌ها جەختی کردەوە ئێستا عیراق یاریكه‌رێكى ناوچه‌كه‌یه و رۆڵى هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان. سه‌باره‌ت به كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانیش ئاماژەی بەوەدا چه‌ندین كێشه‌ی به بۆماوه‌یی له‌نێوانیاندا ماونەتەوە و پێویستیان به‌وه‌یه به ڕێگه‌ى دامه‌زراوه‌یى چاره‌سه‌ر بكرێن و یاسا گرنگه‌کان وەک نه‌وت و گاز و ده‌روازه سنوریه‌كان په‌سه‌ند بكرێن.

دیدگای یەکێتی بۆ هاوسەنگیی سیاسی و فراوانکردنی پرۆسەکانی ئاشتی
هەر لە دیداری مێری، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕایگه‌یاند، دۆخی ئه‌مڕۆی عیراق له‌گه‌ڵ ساڵى 2003 جیاوازه، و عیراقێكى ئارام و ده‌وڵه‌مه‌ند واته كوردستانێكى ئارام و ده‌وڵه‌مه‌ند.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت وتى: "یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام هیج كاتێك ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بکەین". سەبارەت بە ڕێککەوتنیشیان لەگەڵ نەوەی نوێ وتی کە ڕێککەوتنەکەیان جدی و ئەرێنییە و سودی بۆ پارتیش دەبێت.
سه‌باره‌ت به‌پرسی چه‌كدانانی گرووپه چه‌كداره‌كان ئاماژەی بەوەدا كه پرۆسه‌كه له 30ی مانگەوە دەستیپێکردووە و گروپە چەکدارەکان تێگەیشتوون کە ئەمە بۆ عیراق باشە، بەڵام دەبێت بە هاوکاریی ئێران ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و قەیرانەکان، بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه دوایین ده‌رفه‌ته له به‌رده‌م تاران بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌نجامبده‌ن.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا زانیارییه‌كی نوێی ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند وه‌ك یه‌كێتی داوایان له لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، به‌هه‌مان شێوه‌ی توركیا پرۆسه‌ی ئاشتیش له ئێران جێبه‌جی بكرێت و جەختی لەوە کردەوە، ئەو پرۆسەیەش سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
-
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
|
-
دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم
|
-
دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە
|
-
لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟
|
-
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
|
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە
|
-
قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات
|
-
شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
|
-
دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟
|
|
|
|