51   خولەک پێش ئێستا 26 جار خوێنراوەتەوە

قەیرانی زستان و نەوتی سپی لە هەرێم؛ پرسیار لەبارەی چارەنووسی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی پاڵاوگەکان دەکرێت

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی دادگەری ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم دەگرێت و ئاشکرای دەکات، چارەنووسی نزیکەی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار بەرمیل نەوتی پاڵاوگەکان نادیارە، لە کاتێکدا نرخی نەوت لە بازاڕی ڕەشدا گەیشتووەتە 300 هەزار دینار و خەڵک ڕووبەڕووی مەترسییەکی جیدی بووەتەوە.

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری، لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕەخنەی توند لە هەڵسوکەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ئاشکرای دەکات، لە پاڵاوگەکانی وەک کار و لانازدا، بێجگە لە بەرهەمهێنانی بەنزین و گاز، ڕۆژانە بڕی نزیکەی شەش هەزار بەرمیل نەوتی سپی ماڵان بەرهەم دەهێنرێت، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو نەوتەی بەرهەم هاتووە کۆی گشتییەکەی دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار بەرمیل، کە ئەمەش پرسیاری جددی لەسەر چارەنووسی ئەم بڕە گەورەیە دروست دەکات.

عومەر گوڵپی وتیشی، دەبێت حکومەت وەڵام بداتەوە کە ئەگەر ئەم نەوتە ماوە و پارێزراوە بۆچی دابەش ناکرێت و چاوەڕێی چی دەکەن لە کاتێکدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی ڕەشدا گەیشتووەتە ئاستێکی خەیاڵی و نزیکەی 300 هەزار دینار و هاووڵاتییانی هەژار توانای کڕینیان نییە، هاوکات تێچووی بەکارهێنانی کارەباش بۆ مەبەستی گەرمکردنەوەی ماڵان هێندەی نرخی گرانبەهای نەوت لە بازاڕدا تێدەچێت و باری مالی خێزانەکان قورس دەکات.

" ئەم دۆخە ناهەموارەش وایکردووە کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەم کارەساتە مرۆییە و ئەو مەترسییە جیدییانە بزانرێن کە لەم زستانەدا ڕووبەڕووی خەڵکی ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان دەبنەوە". عومەر گوڵپی وای وت.

لە لایەکی ترەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی قەیرانی قووڵی دارایی و کورتهێنانی بەردەوامی بودجە، توانای نییە خۆی نەوتی بازرگانی دابین بکات و بە ناچاری دەستی بۆ حکومەتی عێراق درێژ کردووە و داوای دابینکردن و هاوکاری کردووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق لە ناوچەکانی تری عێراق دەستی بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت کردووە و سەد لیتری بە پانزە هەزار دینار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکات.

 بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان هێشتا بڕ و کاتی ناردنی ئەم نەوتە نادیارە و ئەم شکستە کارگێڕییەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بێتوانا بووە لە دابینکردنی 270 ملیۆن لیتری پێویست، وایکردووە هاووڵاتییانی هەژار باجی ئەم قەیرانە بدەن لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو بڕێکی کەمتر بە نرخێکی هەرزانتر دابەش کرابوو و ئەمساڵیش دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر هەنگاو دەنێت.

 

  • قەیرانی زستان و نەوتی سپی لە هەرێم؛ پرسیار لەبارەی چارەنووسی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی پاڵاوگەکان دەکرێت

  • ئاڵۆزییەکانی کەنداو دەگاتە لووتکە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دادەڕێژن

  • نەخشەی نوێی ئەمنی و سیاسیی دۆسیەی کورد؛ لە پاشەکشەی سەربازی و ڕێککەوتنی دیمەشقەوە تا هەڵوێستی ڕەسمیی بەغدا

  • دەیان فرۆكەی ئیسرائیلی بە ئاسمانی سوریا و عێراقدا چوونەتە سنوری ئێران

  • کڕینی خانوو و شوقە لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەب و بیانی لە سلێمانی؛ یاسا و دەستوور چی دەڵێت؟

  • پەیامی ڕوونی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ بارزانی؛ هاوبەشیی ستراتیژی لە ناوەڕاستی بەستەڵەکی پەرلەمان و حکومەتدا

  • سەڕەرای نەمانی پاساوەکانی؛ تورکیا ئامادە نییە لە عێراق و سوریا بکشێتەوە

  • هەرێمی کوردستان بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی پێش بەلجیکا و عێراق کەوتووە

  • مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی هەسەدە دەچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە

سەرەکی