1     کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

رەزایی: لەگەڵ تورکیا، سعودیە و پاکستان گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی

 ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا، سعودیە و پاکستان بۆ ڕێگری لە دەستوەردانی دەرەکی ڕاگەیاند؛ ئەمەش هاوزەمانە لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرزی چوارقۆڵی لە تاران و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ناوچەیییەکان.

موحسین رەزایی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خۆڕاگری گەلی ئێران و بەهێزی هێزە چەکدارەکان، کەشێکی نوێ و ئەرێنی لە ناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە. ئاشکراشی کرد کە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و سعودیە، هەمووان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێت لە ناوخۆی ناوچەکەوە سەرچاوە بگرێت و ڕێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بکرێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، کەناری ڕۆژئاوا، باشووری لوبنان و باشووری سووریا.

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تاران و ئامادەبوونی کەسایەتییە باڵاکان

ئەم لێدوانانە لە دوای کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز لە تاران هات، کە تێیدا عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان، میر خالید بن سەلمان نوێنەری سعودیە، و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (دەوڵەتانی ئەندامی ڕێککەوتنی مەککە) لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوونەوە. لە کاتێکدا سعودیە لە ململانێ ناوچەییەکاندا بووەتە خاڵی فشار، ئەمە یەکەم دانیشتنی لەم شێوەیەیە کە سێ وڵاتی بەهێزی ناوچەکە لە تاران کۆدەکاتەوە. ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە مانگی ئابی رابردوو سعودیە، پاکستان و تورکیا ڕێککەوتنی بەرگری هاوبەشیان لە مەککە ئیمزا کردبوو.

ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان

ئەم گفتوگۆ چوارقۆڵییە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە لە پەرەسەندندایە و ئاڵوگۆڕی لێدوانی ئاگرین لە نێوان واشنتۆن و تاران بەرەو زیادبوون دەچێت، لەکاتێکدا هەردوولا خۆیان بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس لە ٣ی مانگی داهاتوو ئامادە دەکەن. ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە تیشکی خستۆتە سەر ئاسایشی ناوچەکە، ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا. هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوانەدا، ناوەندگیرە قەتەرییەکان بە ئاگاداری ئەمریکا لە تاران دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.

 

  • پەیامێکی یەکلاکەرەوە لە کەجەکەوە: گەریلا یەک هەنگاوی تر ناگرێتەبەر

  • هەڵبژاردنی چارەنووسساز لە ئیسرائیل؛ ناتانیاهۆ بەرەو سەختترین تاقیکردنەوە دەچێت

  • رەزایی: لەگەڵ تورکیا، سعودیە و پاکستان گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی

  • ناردنی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخرا

  • گفتوگۆکانی زاخۆ؛ سێ خاڵە ناکۆکەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی ٢٠٢٧ و نەوت

  • سکاڵای سەر حکومەتیشی دواخست؛ دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە

  • دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێ؛ یەبەشە و یەژەشە دەچنە ناو دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقەوە

  • پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق؛ مەرجە توندەکان، دابەزینی پشکەکە و ئاڵنگارییە داراییەکان

  • عیراق ترسی هەیە گرووپەكان لە جەنگی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا و ئێران تێوەبگلێن

سەرەکی