1     کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

خانمێکی کورد دەچێتە پاڵ دیارترین ناوەکانی کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

لوتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم ڕیڤیو لە دوبەی ڕێز لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی ئاسیاسێڵ دەگرێت

لە میانی بیستەمین خولی لوتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم ڕیڤیو کە لە  دوبەی بەڕێوەچوو، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، خەڵاتی "خانمی پێشەنگ لە کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (ICT) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ی پێبەخشرا؛ ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ڕۆڵ و کاراییە بەرزەکانی لە گەشەپێدانی کەرتی دیجیتاڵی و پەیوەندییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

ڕێزلێنان لە ئاستی نێودەوڵەتی و لوتکەی دوبەی

ئەم خەڵاتە بەرزە لە مەراسیمی تایبەتی دابەشکردنی خەڵاتە نایابەکانی (Excellence Awards) لە لوتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم ڕیڤیو پێشکەش کرا، کە وەک یەکێک لە دیارترین و گەورەترین بۆنە ساڵانەییەکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاریی و پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت. پرۆسەی هەڵبژاردنی براوەکان ئاسان نەبوو، بەڵکو لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆوە ئەرکەکە بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوو لە پازدە پسپۆڕ و شارەزای دیاری بوارەکە لەسەر ئاستی جیهان. هەڵبژاردنی چرا حسێن وەک نیشانەیەک بوو بۆ ئەو کەسانەی کە گرووپی (Telecom Review) وەک "باشترین لەنێو باشترینەکاندا" لە سەرانسەری کەرتەکەدا وەسفیان دەکات، کە ئەمەش هەم ئەدای بەرزی کۆمپانیاکە و هەم توانستە تاکە کەسییە بێوێنەکانی دەسەلمێنێت.

ئەم دەستکەوتە گرنگی و تایبەتمەندییەکی زۆری بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەیە، بەو پێیەی ڕێزلێنانە لە سەرکردەیەک کە سەرتاپای گەشەکردن و سەرکەوتنەکانی لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا بەدەستهێناوە و پلە بە پلە بڕیوێتی تا گەیشتووەتە ئەم پۆستە باڵایە. ئاسیاسێڵ کە پێشەنگی دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردن و دیجیتاڵییە لە عێراقدا، لە ئێستادا لە ڕێگەی ستراتیژیی بازرگانیی خۆیەوە بە ڕابەرایەتی چرا حسێن، خزمەتگوزاری بە زیاتر لە 20 ملیۆن بەشداربوو لە سراپای وڵاتدا پێشکەش دەکات. هاوکات ئەم خەڵاتە سەلمێنەری ئەوەیە کە کۆمپانیاکە ژینگەیەکی کاری تەندروست و پێشکەوتووی ڕەخساندووە کە تێیدا پاڵپشتیکردنی خانمان بۆ وەرگرتنی پۆستە سەرکردایەتییەکان بووەتە بنەمایەکی جێگیر، چەسپاو و بەردەوام.

لێدوانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ

لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم دەستکەوتە نێودەوڵەتییە، عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، خۆشحاڵی و شانازیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند "ئێمە زۆر شانازی بە چراوە دەکەین. ئەم خەڵاتە بە تەواوی هی خۆیەتی و بە لێهاتوویی، شەودقۆڕی و هەوڵە بەردەوامەکانی خۆی بەدەستی هێناوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ناسنامە و فەلسەفەی ئێمەیە وەک کۆمپانیایەک".

 وتیشی "لە ئاسیاسێڵ، بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی خانمان تەنها دروشم نییە، بەڵکو بەشێکی سەرەکی و دانەبڕاوە لە شێوازی کارکردنی ڕۆژانەمان، چ لەناو تیمە ناوخۆییەکانماندا بێت و چ لە سەرانسەری وڵاتدا لە ڕێگەی پڕۆگرامە گەشەپێدانەکانمانەوە، لە تەواوی دڵمانەوە پیرۆزبایی ئەم ڕێزلێنانە گەورەیەی لێ دەکەین."

دەرفەتسازی و گەشەپێدانی خانمانی عێراق

بە وەرگرتنی ئەم ڕێزلێنانە شایستەیە، خانمێکی عێراقی ناوی خۆی لە پاڵ دیارترین و کارامەترین سەرکردەکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆمار دەکات. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دووپاتی دەکاتەوە کە بە هەمان ڕۆحییەت و پابەندبوونەوە بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لە بەرەوپێشبردنی خانمانی عێراق، چی لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا بێت یان لەسەر ئاستی تەواوی کۆمەڵگەدا. ئەمەش لە ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاستەقینە، پراکتیکی و درێژخایەن بۆ فێربوون، گەشەکردنی پیشەیی و سەرکردایەتیکردنی کەرتە جیاوازەکان. ئەم دەستکەوتە نوێیە دەروازەی فراوانتر بە ڕووی ئەو خانمانەدا واڵا دەکات کە لە داهاتوودا دێنە پێشەوە و دەیانەوێت ڕۆڵی کارا ببینن، و بە بڕوای بەرپرسانی کۆمپانیاکە، ئەمە ساتێکی پڕ لە شانازییە نەک تەنها بۆ ئاسیاسێڵ، بەڵکو بۆ تەواوی عێراق.

 

 

  • خانمێکی کورد دەچێتە پاڵ دیارترین ناوەکانی کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

  • پەیەدە داوای بەپەلە لە دیمەشق و مەزڵوم عەبدی دەکات؛ "گرێ سپی بێخاوەن نییە"

  • پرۆسەی ئاشتی لە دووڕیانی چەقبەستن و پێداگریدا؛ ئایا ئەنقەرە هەنگاوی کۆنکرێتی دەنێت؟

  • پەیامێکی یەکلاکەرەوە لە کەجەکەوە: گەریلا یەک هەنگاوی تر ناگرێتەبەر

  • هەڵبژاردنی چارەنووسساز لە ئیسرائیل؛ ناتانیاهۆ بەرەو سەختترین تاقیکردنەوە دەچێت

  • رەزایی: لەگەڵ تورکیا، سعودیە و پاکستان گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی

  • ناردنی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخرا

  • گفتوگۆکانی زاخۆ؛ سێ خاڵە ناکۆکەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی ٢٠٢٧ و نەوت

  • سکاڵای سەر حکومەتیشی دواخست؛ دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە

سەرەکی