1     کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی تێکەڵکردنی هەزاران شەڕڤانی یەبەشە و یەژەشە لەناو سیستەمی ئەمنی فیدراڵیدا، کاردانەوە سیاسییەکان لەسەر ئاستی بەغداد، هەولێر و شەنگال گەیشتوونەتە لوتکە و مشتومڕێکی گەورەی لەبارەی داهاتووی دەڤەرەکە لێکەوتووەتەوە. ئەنجومەنی گەلی شەنگال لە پەیامێکدا بۆ پارتی دەڵێت " ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن".

وەڵامی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی

لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکاندا، ئەنجومەنی گەلی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرێت و مافی بڕیاردانیان لەسەر داهاتووی خۆیان پەسەند بکات. ئەنجومەنەکە هەنگاوی "ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک"ی بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی مێژوویی وەسف کرد و جەختی کردەوە کە بۆ یەکەمین جارە دوای زیاتر لە هەزار ساڵ، دەوڵەت دان بە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی دادەنێت و لەگەڵ نوێنەرەکانی ڕێککەوتن دەکات.

بە گوتەی ئەنجومەنی گەلی شەنگال، ئەم پرۆژەیە تەنها یەبەشە و ئاسایشی ئێزدیخان ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی لەخۆ دەگرێت و بڕیارێکی سەپێنراوی دەرەکی نییە، بەڵکو ئیرادەی خودی گەلی ئێزدییە. هەروەها جەخت کرایەوە کە چارەسەری ڕاستەقینەی شەنگال لە داننان بە ئیدارەی خۆجێیی و مافی خۆبەڕێوەبردن و خۆپاراستنیاندا دەبینرێت.

ڕەهەندی ڕووداوەکە و هەڵوێستی بەغداد

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە هات کە لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە لوتکەی چلمێرای شنگال، پرۆسەی تێکەڵکردنی چوار هەزار و ١٦٥ شەڕڤانی یەبەشە و یەژەشە لەناو سیستەمی ئەمنی فیدراڵیدا ڕاگەیەندرا.

لە بەرامبەردا، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند ئەم ڕێوشوێنانە لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران و لە چوارچێوەی یەکگرتن و ڕێکخستنی یەکینەکانی پاراستنی شنگال لەناو هێزە فەرمییەکانی عێراقدا ئەنجام دراون. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی شنگال کار لەسەر ئاوەدانکردنەوە، قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنێکی خۆجێیی بۆ قەزاکە ئەنجام دەدرێت.

نیگەرانی و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان

لای خۆیەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو لێکتێگەیشتنە تاکلایەنانەی حکومەتی فیدراڵی کرد و ڕایگەیاند، هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی شنگالە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا واژۆ کراوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم جەختی کردەوە، شنگال بە خوێنی ٥٠٠ شەهید و ٣٠٠٠ برینداری پێشمەرگە ئازاد کراوە و دەبێت ڕێز لەو قوربانییدانە بگیرێت. لە کۆتاییشدا داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد پابەندی ڕێککەوتنی شنگال بێت، یان ئەگەر جێبەجێکردنی ئەستەمە، با دۆسیەکە بۆ ڕا و ئیرادەی خەڵکی شنگال و بەتایبەت ئێزدییەکان بگەرێندرێتەوە تا خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن.

 

 

  • بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن

  • وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

  • لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

  • فشارەکانی ناتانیاهۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەتۆم؛ واشنتۆن و تاران لە بەردەم سیناریۆی مەترسیداردا

  • هاوسەرۆکی پژاک: ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و فیدراڵیمان دەوێت

  • کتێبی تاوانەکانی بەعس لە عێراق؛ تەنها ٪٣ی بۆ کورد تەرخانکراوە و ناوەکەی بە "باکووری عێراق" هێناوە

  • تەقینەوەی تووڕەیی لە باکووری کوردستان؛ ئازادکردنی تۆمەتبارانی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ١٣ ساڵان کاردانەوەی لێکەوتەوە

  • سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان لە ئیستانبوڵ چییان ده‌كرد؟

  • دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ حکومڕانی و خەرجکردنی ملیاران دۆلار؛ بۆچی بەشێک لە ڕێگاکانی هەرێم هێشتا نەبوونەتە دووساید؟

سەرەکی