2   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن

دیاردەی بەکرێدانی بەشێک لە شۆستە و شەقامەکانی سلێمانی (بۆ نموونە ناوچەی سەهۆڵەکە) لەلایەن شارەوانییەوە، بووەتە جێگەی نیگەرانی و سەرنجی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هاتوچۆ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان. لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ (ئیرادە میدیا)، شارەزایان و بەرپرسانی بواری هاتوچۆ و سەلامەتی، ڕەخنەی توند لەو هەنگاوە دەگرن و هۆشداری لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی دەدەن.

بۆ کۆکردنەوەی بڕێک باج و داهات، بەکرێ دراوە، لە کاتێکدا شۆستە تەنها بۆ پیاده‌ڕەوانە

عەمید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژئاوا لە هاتوچۆی سلێمانی، لە لێدوانەکەیدا بۆ (ئیرادە میدیا) ئاماژەی بەوە دا کە بەکرێدانی شۆستە و شەقامەکان بە پارە لەلایەن شارەوانییەوە، کارێکی نایاسایی، بارگرانی و جۆرێکە لە قۆرخکردنی شەقام. ناوبراو ڕوونی کردەوە کە شارەوانی لەبری دەردەکردنی دەستگێڕ و کاسبکاران، بۆ کۆکردنەوەی بڕێک باج و داهات، ئەم شوێنانەی بەکرێ داوە، لە کاتێکدا شۆستە تەنها بۆ پیاده‌ڕەوانە.

بە وتەی ئەم ئەفسەرە پلەدارەی هاتووچۆ، دانانی کۆشک، مێز و کورسی لەسەر شۆستە و شەقامەکان، مافی پیاده‌ڕەو دەفەوتێنێت و دەبێتە هۆی وەستانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر کە مەترسییە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان و وەک خۆگونجاندنێک لەگەڵ «ئەمری واقع» سەیر دەکرێت. هەروەها جەختی لەوە کردەوە لە وڵاتانی دراوسێدا ئەم شێوازە بوونی نییە، لە رووی تەندروستییەوە ئەو شوێنانەی شتومەک و خۆراک لەسەر شەقامەکان دەفرۆشن، لەژێر چاودێریدا نین و کانگای نەخۆشین، بەو پێیەی بەشێکیان کارەبا و ئاوی زیادەڕۆیان ڕاکێشاوە و مۆلیدەیان داناوە کە ئەمەش سەرلەبەری مەترسیدارە.

بەکرێدانی شۆستەکان کێشەی گەورە لە ڕووی هاتوچۆوە دروست دەکات

لای خۆیەوە، نەجات نەجم، سەرۆکی ڕێکخراوی هێڵی سوور بۆ هۆشیاریی هاتوچۆ، لە لێدوانێکدا بۆ (ئیرادە میدیا) ئەوەی خستە ڕوو بەکرێدانی شۆستەکان کێشەی گەورە لە ڕووی هاتوچۆوە دروست دەکات و زیان بەو دووکانە فەرمییانەش دەگەیەنێت کە پارەیەکی زۆریان دابین کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دەبڵ‌پارکینگ، خنکانی شەقام و بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک، بێ ئەوەی ڕەچاوی رۆخی شارستانی یان لۆدی شۆستەکان کرابێت.

نەجات نەجم ئەوەشی خستە ڕوو، هەرچەندە لە هەندێک وڵاتدا کارکردنی هاوشێوە هەیە، بەڵام ڕێکخراوە و بۆ مەبەستی گەشتوگوزارییە، نەک بێسەروبەری. ناوبراو بیری خستەوە کە ئەم دیاردەیە لە سەرەتای نەوەدەکانەوە لە کوردستان هەبووە (کاتێک هەندێک کۆشک درا بە یەکێتیی ژنان)، بەڵام لە ئێستادا پێویستی بە ڕۆپێوی و خوێندنەوەی ورتر هەیە لەسەر ئاستی سەرتاسەری پارێزگاکانی هەرێم، تا شارەوانی ڕوونکردنەوە بدات و ڕەچاوی پاکوخاوێنی و جوانیی شارستانی بکرێت.

 

 

  • بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن

  • وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

  • لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

  • فشارەکانی ناتانیاهۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەتۆم؛ واشنتۆن و تاران لە بەردەم سیناریۆی مەترسیداردا

  • هاوسەرۆکی پژاک: ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و فیدراڵیمان دەوێت

  • کتێبی تاوانەکانی بەعس لە عێراق؛ تەنها ٪٣ی بۆ کورد تەرخانکراوە و ناوەکەی بە "باکووری عێراق" هێناوە

  • تەقینەوەی تووڕەیی لە باکووری کوردستان؛ ئازادکردنی تۆمەتبارانی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ١٣ ساڵان کاردانەوەی لێکەوتەوە

  • سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان لە ئیستانبوڵ چییان ده‌كرد؟

  • دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ حکومڕانی و خەرجکردنی ملیاران دۆلار؛ بۆچی بەشێک لە ڕێگاکانی هەرێم هێشتا نەبوونەتە دووساید؟

سەرەکی